/شەرحی (أصول السنة) ی پێشەوا أحمد بن حنبل/
بەشی ١٢
: 633
2023-05-18
#شەرحی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل: 12
باوەڕهێنان بە تەرازوو لە ڕۆژی قیامەتدا
وَالْإِيمَانُ بِالْمِيزَانِ يَوْمَ اَلْقِيَامَةِ كَمَا جَاءَ، يُوزَنُ اَلْعَبْدُ يَوْمَ اَلْقِيَامَةِ فَلَا يَزِنُ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ، وَتُوزَنُ أَعْمَالُ اَلْعِبَادِ كَمَا جَاءَ فِي اَلْأَثَرِ، وَالْإِيمَانُ بِهِ، وَالتَّصْدِيقُ بِهِ، وَالْإِعْرَاضُ عَمَّنْ رَدَّ ذَلِكَ، وَتَرْكُ مُجَادَلَتِهِ.
ئەم مەسەلەش یەكێكە لە بنچینەكانی عەقیدەی ئەهلی سونەت كە پێشەاو أحمد لێرەدا جێگیری كردووە، ئەویش مەسەلەی باوەەڕبوونە بە تەرازوو ومیزان لە ڕۆژی قیامەتدا.
ئەهلی سونەت یەكدەنگن و باوەڕیان بە تەرازووی ڕۆژی قیامەت هەیە كەوا تەروازوویەكی راستەقینەیە ودوو تای هەیە و كردەوەی مرۆڤەكانی پێ دەكێشرێت.
یەكێك لە بنەما و بنچینەكانی سوننەت ئەوەیە كە موسوڵمان باوەڕی بە میزانی ڕۆژی قیامەت هەبێت كە كرەوەكانی پێ ەكێشرێت، بەڵگەی ئەمەش لە زۆر ئایەت و فەرمووەدا هاتووە، وەكو:
- (وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ۖ ) الأنبیاء:47.
- (فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ( وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ) الأعراف:8.
- هەروەها لە فەرموەشدا هاتووە كە ئەو میزانە تەرازوویەكی هەست پێكراوی ڕاستەقینەیە و واتایی نییە، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: ( كلمتان خفيفتان على اللسان، ثقيلتان في الميزان، حبيبتان إلى الرحمن: سبحان الله العظيم، سبحان الله وبحمده) البخاري(6682). مسلم: (2694).
- لە فەرموودەیەكی تریشدا هاتووە: (والحمد لله تملأ المیزان). مسلم (223).
- هەروەها لە فەرموودەی (البطاقة)دا كە أحمد ڕیوایەتی كردووە: (213/2)والترمذي (2639). ئەوە هاتووە كەسێك لە ڕۆژی قیامەتدا پەڕاوگەی كارە خراپەكانی پێ نیشان دەدرێت كە نەوەد و نۆ پەڕاوگەیە ودەخرێتە تایەكی تەرازووكە و شایەتمانەكەشی دەخرێتە تایەكی تری و قورستر دەبێت.
كردەوەكان ئەگەرچی تەنی هەست پێكراو نین وشتی واتایین لەلای ئێمەی مرۆڤ ناكێشرێت، بەڵام وەكو موسوڵمان باوەڕمان بەوە هەیە كردەوەكان دەكێشرێن لە ڕۆژی قیامەتدا و الله تعالی تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.
بەڵكو بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە خاوەن كردەوەكان خۆیشیان دەكێشرێن، وەكو ئەو فەرموودەی لە بوخاری وموسلیمدا هاتووە: (إنَّه لَيَأْتي الرَّجُلُ العَظِيمُ السَّمِينُ يَومَ القِيامَةِ، لا يَزِنُ عِنْدَ اللهِ جَناحَ بَعُوضَةٍ، اقْرَؤُوا {فَلا نُقِيمُ لهمْ يَومَ القِيامَةِ وزْنًا} )مسلم (2785). واتە لە ڕۆژی قیامەتدا كەسی چوارشانەو قەڵەو دێت بەڵام كێشی باڵە مێشوولەیەكی نییە.
هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا لە أبو داود (354) أحمد (420/1) هاتووە كە جارێكیان هاوەڵان لە باریكی و لاوازی قاچی عبدالله بن مسعو پێدەكەن الله لێیان ڕازی بێت، پێغەمبەریش صلی الله علیه و سلم دەفەرموێت: ( والذي نفسي بیده لهما أثقل في المیزان من أحد).
تاقمی موعتەزیلە نكۆڵییان لەوە كردووە ئەو میزانە تەرازوویەكی ڕاستەقینە بێت بەڵكو وتوویانە ئەوە مەسەلەیەكی واتاییە دەربڕین لە داگەری پەروەردگار دەكات، بەڵام دەقەكانی قورئان و سوننەت پێچەاونەی ئەم بۆچوونەن.
شێخ محمد بن عبد الوهاب بەڕەحمەت بێت لە بابی (فضل التوحید وما یكفر به من الذنوب) كاتێك باسی سوودەكانی فەرموودەكەی أبو سعید دەكات الله لێی ڕازی بێت( لو أن السموات السبع والأرضین السبع في كفة، ولا إله إلا الله في كفة) كتاب التوحید:9. ئەوەی لێ هەڵێنجاوە كە تەرازووكە دوو تای هەیە، چونكە هەڵسەنگاندن لە نێوان چاكە و خراپەكادا دەكات.
كێشانە كردنی كرەوەكانی لە راستیدا تایبەتە بە موسوڵمانانەوە، ئەگینا بێ باوەڕ و كافرەكان وەكو ابن تیمیة لە العقیدة الواسطیة دا ەڵێت ئەوان بەو شێوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناكرێت، چونكە ئەوان لە بنچینەوە چاكەیان نییە، تەنها كردەوەكانیان ئەژمار دەكرێت بۆ یان و دەخرێتە بەرچاویان و دانپێدانیان لێ ەرەگیرێت لەسەری و لەسەر پاداشت دەدرێنەوە.
(وَالْإِيمَانُ بِهِ، وَالتَّصْدِيقُ بِهِ، وَالْإِعْرَاضُ عَمَّنْ رَدَّ ذَلِكَ، وَتَرْكُ مُجَادَلَتِهِ.) واتە پێویستە موسوڵمان باوەڕی بە میزان هەبێت و ئاوڕ لە ئەوانە نەداتەوە كە دەڵێن ئەوە تەرازوویەكی ڕاستەقینە نییە و واتاییە، مەبەستی لەو كەسانەش موعتەزیلەیە كە ئەوان لەبەر ئەوەی لە هەموو شتێكدا بۆ عەقڵ و تێگەیشتنی خۆیان دەگەڕێنەوەو زاڵی دەكەنە سەر دەقەكاندا، بۆیە باوەڕیان بەوە نییە كە میزانێك هەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا كردەوەكانی پێ بكێشرێت و ڕەتی دەكەنەوە، جارێكی تریش لێرەدا پێشەوا أحمد وەكو پێشتریش لە چەندین جێگەی تردا ئامۆژگاریمان دەكات لەگەڵ ئەهلی بیدەعدا مشت ومڕو موجادەلە نەكەین و وەڵامیان نەدینەوە، تەنها حەق دەخەینەڕوو و تەواو.
2024-03-08
2018-04-24
2020-03-18
2018-08-10
2024-03-04
2021-11-06
2023-02-18
2023-10-27