مه‌غۆله‌كان له چڵه‌پۆپه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیاندا وپاش له نێوبردنی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رده‌میاندا بوون له خه‌وارزمه‌كان و عه‌باسییه‌كان و داگیركردن و وێرانكردنی به‌غدا و دیمه‌شق و حه‌له‌ب ، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 658 ك هۆلاكۆ له گه‌ڵ چه‌ند نێردراوێكیدا نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامیزی توندی بۆ( قطز)ی سوڵتانی مه‌مالیكه‌كان له میسر نارد بۆ ئه‌وه‌ی به بێ شه‌ڕ خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئه‌ویش سه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌و ڕاوێژی پێكردن ، له پاش هه‌ندێ گفتوگۆ و ڕاجیایی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی هۆلاكۆ كوشتنی نێردراوه‌كانی بێت و، به زوترین كات سوپایه‌كيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌غۆله‌كان ئاماده كرد، (قطز) خۆی سه‌ركردایه‌تی سوپاكه‌ی كرد ، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ترس و ساردییه‌ك كرد له لای هه‌ندێ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ، پێی وتن: سه‌رده‌مانێكه له به‌یتولمالی موسوڵمانان ده‌خۆن ، وا من به خۆم بۆ جیهادی مه‌غۆله‌كان ده‌ڕۆم ، كێ ده‌یه‌وێت با له گه‌ڵمان ده‌رچێت ، كێیش نایه‌وێت با بچێته‌وه ماڵی خۆی ، خوای گه‌وره ئه‌و ده‌بینێ و ئۆباڵی ئافره‌ت و مناڵی موسوڵمانانیش له گه‌رده‌نی ئه‌وان بێت ، ئه‌وانیش له‌به‌رانبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی وا به‌هێز و له خۆبورده، جگه له ده‌رچوون له گه‌ڵ سوپاكه بژارده‌یه‌كی تریان له به‌رده‌مدا نه‌ما ، له گه‌ڵ یه‌كه‌م پێكدادان له نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه سوپای مه‌مالیك بشێوییه‌كیان تێكه‌وت و خه‌ریك بوو هه‌ڵبێن ، له‌و كاته‌دا قوتوز كڵاوئاسنه‌كه‌ی سه‌ری فڕێ‌دا و به ده‌نگێكی زۆر به‌رز هاواری كرد: (وا إسلاماه) په‌روه‌ردگارم به‌نده‌ی خۆت قوتوز سه‌ربخه، ئیتر خۆیی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هێرشیان كرد و خوای گه‌وره سه‌ری خستن ، دوای ئه‌وه سوجده‌ی سوپاس گوزاری بۆ خوا برد و ڕوومه‌تی خۆی له سوجده‌كه‌یدا خۆڵاوی كرد .
إحسان برهان ا‌لدین
2016-12-19 سلێمانی