العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
عجلوا بالصلاة قبل الفوت وعجلوا بالتوبة قبل الموت .:14
: 756
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:14 عجلوا بالصلاة قبل الفوت وعجلوا بالتوبة قبل الموت . واته‌: په‌له‌ له‌ ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانتان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى كاتى تێپه‌ڕێت و په‌له‌ له‌ ته‌وبه‌ كردن بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى مردن بێت. ئه‌م فه‌رمووده‌ فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ڕاست نييه‌ ( موضوع )ه‌، بڕوانه‌:الصغاني “ الأحاديث الموضوعة “ ( ص 4 - 5 ) . هه‌روه‌ها ئه‌لبانى به‌ هه‌مان شێوه‌ حوكمى هه‌ڵبه‌ستراوى (موضوع)ى به‌سه‌ردا داوه‌ له‌ السلسلة الضعيفة:( 1 / 174 ) . شايانى باسه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ هه‌رچه‌ند خۆى فه‌رمووده‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ئه‌سڵێكى ڕاستى نييه‌ وه‌كو فه‌رمووده‌، به‌ڵام واتاكه‌ى ته‌واوه‌، له‌ زۆر فه‌رمووده‌ى صحيح يشدا هاتووه‌ كه‌ چاكترين كرده‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ نويژه‌كانمان له‌ كاتى خوێدا بكه‌ين، هه‌روه‌ها زۆر ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ فه‌رمانمان پي ده‌كه‌ن بگه‌ڕێينه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ و له‌ تاوانه‌كانمان ته‌وبه‌ بكه‌ين، به‌ڵام ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كردووه‌ ئه‌گه‌رچى زۆر به‌ناوبانگ ومه‌شهوره‌، به‌ڵام قسه‌يه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوه‌و فه‌رمووده‌ نييه‌، بۆيه‌ كه‌سێك بۆى ده‌ركه‌وێت هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ئيتر حه‌رامه‌ بيگێرێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ بۆ بێ ئه‌سڵى سه‌نه‌ده‌كه‌ى بكات. إحسان برهان الدين 13- شعبان-1438 2017-5-9 سلێمانى