العربیة
/هه‌ڵه‌ی دیاره‌كان دیاره‌/
هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(9)
: 350
2018-04-10
#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(9) له‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌ تاڵه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌، چه‌مكی سیاسه‌ت به‌ پێناسه‌ دوور له‌شه‌رعه‌كه‌ی، به‌ ناوه‌ڕۆكه‌ میكیاڤیلییه‌كه‌ی، به‌و هه‌موو مه‌ینه‌تی وچه‌واشه‌كردن وئازاره‌ی ، بووه‌ته‌ خاڵێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی پێوه‌ی سه‌رقاڵن به‌ عه‌لمانی و ئیسلامییشه‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ هه‌ندێ قسه‌ی زل و(تناقضات) ی ئاشكرا و خۆڵ له‌ چاوكردن، كاتێك ورد ده‌بیته‌وه‌ ده‌بینیت هه‌موان له‌یه‌ك زه‌ماوه‌ندا هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌ قوڕاوی سیاسه‌ت له‌ كوردستاندا مه‌له‌ ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌و دووره‌وه‌ خوا ڕه‌حمی پێكردوون و سه‌ریان لێ ئه‌خورێت و به‌ ڕاسته‌وخۆ و به‌ كینایه‌ حه‌ز له‌ تێوه‌گلانی ئه‌و بارودۆخه‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ نه‌ خێری دونیاو نه‌ خێری دینی تیایه‌.. سه‌رگه‌ردانییه‌كه‌ سه‌ره‌تای دیاره‌و كۆتاییه‌كه‌ی مه‌جهول و نادیاره‌.. ئه‌گه‌ر ده‌شته‌وێت به‌ شتێك سه‌رسام بیت و له‌ داخ و په‌ژاره‌دا پێبكه‌نی و(شر البلیة ما یضحك) ئه‌وا له‌ قسه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و چڵپاوو قوڕاوه‌ كه‌ تا بینا قاقایان چه‌قیون، به‌وانه‌ی كه‌ تێیدان و به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ سه‌ریان بۆی ئه‌خورێ، هاوار له‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ میهره‌بانی خۆی پاراستونی؛ به‌تانه‌و ته‌شه‌ره‌وه‌ پێیان ئه‌ڵێن: بۆچی دانیشتوون و ئێوه‌ش نایه‌ن له‌م ئاوه‌ سازگاره‌ی ئێمه‌دا ڕۆڵی خۆتان ببینن و خزمه‌ت بكه‌ن و لێی به‌هره‌مه‌ند بن! به‌زه‌ییان به‌ ئێمه‌دا دێته‌وه‌و، به‌ كه‌مینه‌یه‌كی زیانبه‌خشمان بۆ كۆمه‌ڵگا و بۆ ئیسلام داده‌نێن! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و زه‌لكاوه‌ی ئه‌وان به‌ هۆی تیكچوونی میزاج و ئاوه‌ژوو بوونه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی شه‌رع و بیروباوه‌ڕ لێیان بووه‌ته‌ ڕوبارێكی سازگارئێمه‌ مه‌له‌ ناكه‌ین. كاتێك كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاهه‌نگه‌ نه‌خوازراوه‌ی له‌به‌ر خوا ڕقم لێیه‌تی بانگهێشتم ده‌كه‌ن، له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم: باشه‌ ئه‌مانه‌ چاویان ساغه‌ یان نابینان؟ چۆن ئه‌و دیمه‌نه‌ دڵته‌زێنه‌؛ هه‌م نایبینن و هه‌م تانه‌ی به‌شداری نه‌كردن له‌ غه‌یری خۆیشیان ئه‌ده‌ن؟ ................................... إحسان برهان الدین 2017-12-2