/حوکمی یارییەکان لە شەرعدا/
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:6- يارى (بليارد)
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:6
يارى بليارد
بليارد، يان بلياردۆ، يارييه‌كى كۆنه وچه‌ندين ده‌وڵه‌تى وه‌كو فه‌ره‌نسا و بريتانياو ئه‌ڵمانيا خۆيان به خاوه‌نى ئه‌زانن و وڵاته‌كه‌يان به جێگاى سه‌رهه‌ڵدانى ناساندووه، هه‌ندێكيش پێيان وايه مێژووى له‌وه كۆنتره و بۆ چينييه‌كان ده‌يگێڕنه‌وه.
ئه‌م يارييه به چه‌ندين شێواز ئه‌نجام ئه‌درێت وجۆرى زۆره، يارييه‌كه بريتييه له مێزێكى لاكێشه‌يى كۆمه‌ڵێك تۆپى بچوكى ڕه‌نگاوڕه‌نگى له‌سه‌ره و ياريچييه‌كان به دارێكى تايبه‌ت له تۆپه‌كان ده‌ده‌ن و مێزه‌يه‌كه چه‌ند كونێكى تيايه بۆ ئه‌وه‌ى تۆپه‌كانى لێ بچنه ژووره‌وه.
حوكمى ئه‌م يارييه له ڕووى شه‌رعه‌وه له بنچينه‌دا موباحه‌و ئاساييه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر حه‌رامى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌كرێت، بۆ نموونه:
* ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره بێت ئه‌م يارييه‌و - هه‌موو يارييه‌كى تر - كه له‌سه‌ر پاره يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بێت حه‌رامه‌و ده‌بێته قورمار ، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ [1] وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ ﴾ [المائدة: 90، 91].
* ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌رامێكى تر‌ى تێكه‌ڵ بێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌و حه‌رامانه حه‌رام ئه‌بێت ، نه‌ك له‌به‌ر خودى يارييه‌كه.
يارى بلياردۆ ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێ زاناى وه‌كو شێخ مه‌شهور حسن آل سلمان به مه‌كروهى زانيوه‌و خراپه‌ى زۆرى ده‌رباره‌ى ئه‌و يارييه ژماردووه، به‌ڵام وادياره ئه‌و بۆچوونه به كاريگه‌رى ئه‌و حه‌رامانه بووه كه تێكه‌ڵى ئه‌بن له‌ده‌روه‌ى خۆى، هه‌روه‌ها به پاساويكى تريش كه زۆر جار ئه‌وانه‌ى ئه‌و يارييه ئه‌كه‌ن كه‌سانى بێ ئاگا و خراپن، ئه‌گينا خۆى له خۆي‌دا شتێكى حه‌رامى تێدا نييه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر زێده‌ره‌وى تێدا نه‌كرێت، يارييه‌كى باشيشه له ڕووى چالاكى مێشك و جه‌سته‌وه.
هه‌ندێ له زانايان ئه‌و يارييه‌يان به موباح و درووست زانيوه به‌م مه‌رجانه‌ى لاى خواره‌وه:
1- ئه‌نجامدانى نه‌بێته مايه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى ياريچييه‌كه‌ى له يادى خوا و دواخستنى نوێژه‌كانيان.
2- ئه‌نجامده‌رانى يارييه‌كه پابه‌ند بن به ڕێنماييه‌كانى شه‌رعى خوا‌و يارييه‌كه نه‌كه‌نه هۆكارێك بۆ شه‌ڕو قسه‌ى ناخۆش و ده‌مارگيره و فڕو فێڵ.
3- يارييه‌كه سوودێكى هه‌بێت بۆ ئه‌نجامده‌رانى نه‌ك ته‌نها كوشتنى كات بێت، چونكه ئه‌م يارييه چالاكى جه‌سته‌يى و مێشكيشى تێدا هه‌يه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك پرسياريان له زانايان كردووه ئايا درووسته جێگه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه‌و يارييه دابنرێت، وه‌ڵاميش ئه‌وه‌يه كه به‌و مه‌رجانه‌ى سه‌ره‌وه‌و پابه‌ند بوون به كاتى نوێژه‌كان و ناچاركردنى ياريچييه‌كان له كاته‌كانى نوێژ به نوێژ كردن، له‌و حاڵه‌ته ئاساييه دوكانى تايبه‌تيش به بليارد بكرێته‌وه ، چونكه وه‌كو وتمان يارييه‌كه خۆى له خۆي‌دا حه‌رام نييه ئه‌گه‌ر حه‌رامى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌بێت.
بڕوانه:
- لعبة البلياردو... والضوابط الشرعية لجواز ممارستها/ مركز الفتوى.
- ما هو حكم لعب البلياردو؟ - مشهور حسن سلمان - طريق الإسلام.
- حكم لعبة البلياردو لعبد العزيز الفوزان و صالح المغامسي.
إحسان برهان الدين
2017-10-12
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:5- يارى (مارو په‌يژه)
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:5
يارى مارو په‌يژه
ئه‌م يارييه له زمانى عه‌ره‌بيدا (السلم و الثعبان ) يان (الحية والدرج)ى پێ ده‌وترێت، يارييه‌كى كۆنه ده‌وترێت سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى له هندستان بووه‌و له‌وێوه گه‌يشتووه‌ته وڵاته‌كانى تر، يارييه‌كه بريتييه له سه‌د چوارگۆشه و وينه‌ى هه‌ندێ مار و په‌يژه‌ى له‌سه‌ر درووستكراوه، ئامانج ئه‌وه‌يه ياريچييه‌كه بگاته چوارگۆشه‌ى كۆتايى كه ژماره سه‌ده، سه‌ركه‌وتن له خانه‌كاندا له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و زاره ڕاده‌وه‌ستێت كه فڕه‌ده‌رێت،ماروپه‌يژه‌كانيش كاريگه‌رييان له به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زينى ياريچييه‌كان هه‌يه.
ئه‌م يارييه جگه له كات كوشتن هيچ سوودێكى بۆ ژيرى مناڵ نييه، به شێوه‌يه‌كى ڕه‌ها په‌يوه‌ندى به جوڵه‌ى زاره‌كه‌وه هه‌يه، بۆيه ڕه‌نگه كه‌سێك كه ژيرى زۆر سنوردار بێت له كه‌سێكى زۆر زيره‌كى بباته‌وه، هيچ چالاكييه‌كى جه‌سته‌يى يان هزر ومێشكى تێدا نييه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه‌وه تواناى منال لاواز ده‌كات و گيانى داهێنانى تێدا كز ده‌كات، هه‌موو يارييه‌كه بريتيه له‌وه‌ى يه‌كه‌م ياريچى زاره‌كه فڕه‌ده‌دا و ئه‌و زاره فه‌رمانى چى پيكرد گوێڕايه‌ڵى ده‌بێت، دووه‌م ياريچيش به‌هه‌مان شێوه، بێ ئه‌وه‌ى هيچ هه‌ڵبژاردنێك يان بوارێك بۆ بيركردنه‌وه هه‌بێت.
له ڕووى حوكمى شه‌رعييه‌وه، ئه‌م يارييه هه‌مان هۆكارى حه‌رام بوونى تاوڵه‌ى تێدايه كه په‌يوه‌ندى به‌زاره‌كه‌وه هه‌يه، زانايان فه‌رموويانه هه‌موو يارييه‌ك زارى تێدا بێت حه‌رامه، ئه‌م يارييه‌ش هه‌موى له سه‌ر فڕه‌دانى زاره‌كان ڕاوه‌ستاوه ، بۆيه زاناى هاوچه‌رخه‌كان به شێك له يارى تاوڵه ژماردوويانه‌و حه‌راميان كردووه.
له " عبدِ اللهِ بنِ عمرو بنِ العاص : ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى:" اللاعبُ بالفصين قماراً ؛ كآكلِ لحمِ الخنزيرِ ، واللاعبُ بهما غير قمارٍ ، كالغامسِ يدهُ في دمِ خنزيرٍ ."
ئه‌لبانى له " صحيح الأدب المفردِ " (963) : " فه‌رموويه‌تى: صحيحُ الإسنادِ موقوفٌ "
واته: هه‌ركێ به‌و دوو پارچه زاره قومار بكات وه‌كو ئه‌وه‌يه گۆشتى به‌رازى خواردبێت، هه‌ركێيش به‌بێ قورمار ته‌نها يارى پێكردبێت وه‌كو ئه‌وه وايه ده‌ستى له خوێنى به‌راز ژه‌نيبێت.
زۆر شوێنه‌وارى تريشمان هه‌يه كه هه‌مووى وريايى ده‌دات له يارى كردن به زار.
ئه‌وه‌نده‌ى به دواداچوونم كردووه له هه‌ركێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان پرسيار كرابێت بۆ نموونه وه‌كو: محمد صالح المنجد يان سليمان بن ناصر العلوان حه‌راميان كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى حه‌رامبوونى يارى تاوڵه‌و هۆكارى هاوبه‌شى نێوانيشيان زاره‌كه‌يه، هه‌روه‌ها له "فتاوى اللجنة الدائمة" (15/210) : دا هاتووه: " لا يجوز اللعب بالنرد ولو كان بغير عوض ، خصوصا إذا شغل عن أداء الصلاة في وقتها ، فالواجب ترك ذلك ؛ لأنه من اللهو المحرم " يارى مارو په‌يژه‌ش به شێوه‌يه‌كى گشتى په‌يوه‌ندى به زاره‌وه هه‌يه وله‌سه‌ر مه‌زه‌نه‌و به‌خت ڕاده‌وه‌ستێت، زانايان فه‌رموويانه: (فكل لعبة دخل فيها النرد فهي محرمة، لقول النبي صلى الله عليه وسلم: "من لعب بالنردشير فكأنما صبغ يده في لحم خنزير ودمه" رواه مسلم. واته: هه‌موو يارييه‌ك زارى تێدا بێت حه‌رامه با له‌سه‌ر هيچيش نه‌بێت، به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ى له‌وه سه‌رقاڵ كرد نوێژه‌كانى له كاتى خۆي‌دا بكات.
- بۆ گواستنه‌وه‌ى قسه‌ى زانايان له‌م باره‌وه گه‌راومه‌ته‌وه بۆ سايتى: الاسلام سؤال وجواب و فه‌تواكانى گه‌وره زانايانى سعوديه له اللجنة الدائمة و له ملتقى أهل الحديث و اسلام ويب.
إحسان برهان الدين
2017-10-11 سلێمانى
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:4- دۆمينه
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:4
دۆمينه
وشه‌ى دۆمينۆ وشه‌يكى لاتينيه، واتاى سه‌رگه‌وره يان شازاده ده‌به‌خشێت، يارييه‌كى كۆن و به‌ناوبانگه، بريتييه له بيست و هه‌شت پارچه‌ى لاكێشه‌يى بچووك، هه‌رلاكێشه‌يه‌ك به هێڵێك كراوه‌ته دوو به‌شه‌وه، به ڕێكخستنێكى دياريكراو له سفره‌وه بۆ شه‌ش ژماره‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شه‌كانى ئه‌و پارچانه دابه‌شكراون، هه‌مان بيرۆكه‌ى زاره به جياوازى ئه‌وه‌ى له دۆمينه به‌شێكى سپى بێ ژماره‌ى له‌سه‌ره و زار ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر نييه، يارييه‌كه دوو كه‌س يان سێ كه‌س يان چوار كه‌س ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن، ئه‌م يارييه هه‌ندێ جۆرى هه‌يه و ياساى خۆى هه‌يه كه ياريچييه‌كان په‌يڕه‌وى ئه‌كه‌ن.
ئه‌م يارييه له زۆربه‌ى وڵاتانى دونيا ئه‌كرێت و به تايبه‌ت له ئه‌مريكا و يه‌كيتييه‌كيشى هه‌يه به‌ناوى:(الاتحاد الدولي للعبة الدومينو) هه‌روه‌ها( الاتحاد الدولي لدومينو فيدو).
سه‌باره‌ت به حوكمى شه‌رعى يارى دۆمينه، ده‌كرێت بڵێين ياريه‌كان به گشتى له بنچينه‌دا موباح و ڕێگه‌پێدراون، ئه‌و يارييانه نه‌بێت كه ڕێگه‌ى واجبه‌كان و كارى چاكه‌ت لێ ده‌گرن، يان حه‌رامێكى له خۆ گرتبێت، بۆ نموونه له‌سه‌ر پاره بكرێت و قومارى تێدا بێت، يان ببێته مايه‌ى دواخستنى نوێژ و درووست بوونى ئاژاوه‌و ناخۆشى، يان ڕێگرى له كارى چاكه‌و يادى خوا بكات، يان هۆكارێك بێت بۆ ده‌ركه‌وتنى لاشه‌و عه‌وره‌تى مرۆڤه‌كان، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئه‌گه‌رچى خۆى له خۆيشيدا حه‌رام نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌و كاره خراپانه حه‌رام ده‌بێت.
حوكمى ئه‌م يارييه له‌لايه‌ن زانا كۆنه‌كانه‌وه - ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم - باس نه‌كراوه،چونكه باو نه‌بووه، سه‌باره‌ت به زانايانى هاوچه‌رخيش:
ليژنه‌ى هه‌ميشه‌يى فه‌توا له گه‌وره زانايانى سعوديه له‌سه‌ر حه‌رام بوونى ئه‌و يارييه‌ن و له فه‌توايه‌كدا سه‌باره‌ت به پرسيارێك كه ئايا ئه‌گه‌ر دۆمينه له‌سه‌ر پاره نه‌بێت و ته‌نها بۆ خۆشى و كات به‌سه‌ر بردن بيت حوكمى چنه، وتوويانه:
(يحرم اللعب بـ " الورقة "، وبـ " الضومنة "، ولو لمجرد التسلية مع الأهل والأصدقاء، ولْيشغلوا ذلك الوقت مما هو خير: كتلاوة القرآ‌ن، ودراسة علم شرعي، وإصلاح ذات البين، ونحو ذلك، مما يعود عليهم بالنفع، وعلى الأمة بالخير ).واته: يارى كۆنكان و دۆمينه با ته‌نها بۆ ڕابواردن و كات به‌سه‌ردنيش بێت له‌گه‌ل براده‌رو كه‌س و كاردا هه‌ر جائيز نييه وحه‌رامه‌و باشتره كاته‌كانيان به شتى باش پڕبكه‌نه‌وه وه‌كو خويندنه‌وه‌ى قورئان و فێربوونى زانستى شه‌رعى و كارى چاكه له‌نێوان خه‌ڵكى و شتى له‌و شيوه...
فه‌تواكه ئيمزا كراوه له‌لايه‌ن:(الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن قعود).
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 15 / 236 ، 237 ) ، وينظر : فتاوى اللجنة ( 15 / 207 – 209 ) .
هه‌روه‌ها هه‌ندێكى تر له زانا هاوچه‌رخه‌كان وه‌كو: أبو بكر الجزائري و مصطفى العدوي محمد صالح المنجد ئاڕاسته‌يان به‌ره‌و حه‌ڕامكردنێتى و وتوويانه خاڵى هاوبه‌ش له نێوان تاوڵه‌و دۆمينه ڕوون و ئاشكرايه، له ديدى ئه‌وانه‌وه ئه‌و يارييه حه‌رامه چونكه بيرۆكه‌كه‌ى لێكچوونى زۆرى تێدايه له‌گه‌ل بيرۆكه‌ى زار له يارى تاوڵه‌دا، كه له‌سه‌ر به‌خت و چاوه‌ڕوانكردن و پێشبينيكردنى ئه‌و ژماره‌ى كه بۆ ياريچييه‌كان ده‌رده‌چێت ڕاده‌وه‌ستاوه.
له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ندێكى ترله زانايان دۆمينه‌يان به‌و مه‌رجانه‌ى پێشتر باسمان كرد به موباح و ڕێگه‌پێدراويان زانيوه، هه‌روه‌ها وتوويان دۆمينه له پێناو گه‌يشتن به بردنه‌وه‌ى يارييه‌كه جۆرێك له‌به‌كارهێنانىى ژيرى وزيره‌كيشى تێدايه و، هاوكات پێويستى به هاريكارى نيوان ياريچييه‌كان هه‌يه كه ئه‌وه‌ش گيانى هاوكارى بڵاوده‌كاته‌وه‌و شتێكى باشه.
حه‌رامكردنى دۆمينه به‌پله‌ى يه‌كه‌م لاى ئه‌وانه‌ى حه‌راميان كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكچوونى ئه‌و يارييه‌يه له گه‌ڵ زارى تاوڵه و به‌و شێوه‌ش فه‌رمووده‌ى ( من لعب بالنردشير فكأنما صبغ يده في لحم خنزير ودمه) له‌سه‌رى جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رچى له هه‌ندێ جۆره‌كانى دۆمينه لێكچوونى تيايه له گه‌ڵ زارى تاوڵه‌و به‌خت و پێشبينى ، به‌ڵام هاوكات جياوازيشى هه‌يه و ئه‌گه‌ر يارييه‌كه بۆ نموونه چوار كه‌س بيكات ئيتر ئه‌و ئه‌گه‌ره نامينيت كه خاڵى هاوبه‌شى پوله‌كانى دۆمينه‌و زار ببێته خاڵى لێكچوون.
له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌و هۆكاره بێت كه هه‌نديك له‌زانا هاوچه‌رخه‌كان ڕێگه‌يان داوه‌و به حه‌راميان نه‌زانيوه.
به‌ڵام بێگومان كات به‌سه‌ر بردن به‌و يارييه وڕاهاتن وهۆگر بوون پێوه‌ى كارێكى باش نييه وله‌بنچينه‌وه ئه‌و يارييه - ئه‌گه‌ر حه‌راميش نه‌بێت، بێگومان شياوى ئه‌وه ئه‌وه نييه موسوڵمان كاتى به‌نرخى خۆى به‌وه به‌سه‌ر به‌رێت و، گومانى تێدا نييه كه ئه‌و يارييه له‌سه‌ر حيسابى عيباده‌ت و شتى له‌وه باشتر ئه‌كرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى حه‌رام بوونى به هێزبن يان به‌ڵگه‌ى گشتى بن، چونكه مه‌سه‌له‌كه قياس كردنى دۆمينه‌يه له‌گه‌ل يارى تر، به‌ڵام جوانتره بۆ موسوڵمانى خه‌مخۆرى دينه‌كه‌ى و خاوه‌ن كه‌سايه‌تى و ئاكارى جوان و به‌رز خۆى له‌و يارييه به دوور بگرێت .
پوخته‌ى باسه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه:
زانايان سه‌باره‌ت به دۆمينه زۆربه‌يان له‌سه‌ر حه‌رامبوونين، به هۆكارى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌خت و مه‌زه‌نده ڕاده‌وه‌ستێت، هه‌ندێكيش له‌زانايان ته‌نها به مه‌كروهيان داناوه، واته: بكرێت حه‌رام نييه به‌ڵام نه‌كردنى چاكتره، ديارترين كه‌س كه بۆچوونى كه‌راهه‌تى هه‌يه بۆ دۆمينه؛ يوسف القرضاوي يه، كه به زانايه‌كى متساهل داده‌نرێت له زۆر حوكمه‌كانى تر‌ى شه‌ريعه‌تدا.
له كۆتاييدا هه‌ندێك له توێژه‌ران باسى دۆمينه‌يان له ڕووى شه‌رعه‌وه له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كورت كردووه‌ته‌وه:
1- يارى دۆمينه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بێت، ئه‌وه حه‌رامه به پيێ ئه‌م ئايه‌ته:﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ﴾.
2- دۆمينه له‌سه‌ر دوو لايه‌ن ڕاده‌وه‌ستێت: به‌خت و مه‌زه‌نه‌و پێشبينى، له‌گه‌ڵ ژيرى و زيره‌كى، زۆر جاريش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو ياريچييه‌كان لێزان و زيره‌ك نين، بۆيه مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر به‌خت ئه‌مينێت بزانه چى بۆ ده‌رئه‌چێت، به‌وه‌ش يارييه‌كه حه‌رام ئه‌بێت.
3- ئێمه پێشتر زانيمان زانايان له‌سه‌ر شه‌تره‌نج ناكۆكييان له نێواندا هه‌يه ئايا درووسته بكرێت يان حه‌رامه، له كاتێكدا شه‌تره‌نج به ته‌واوه‌تى پشت به ژيرى و لێزانى ئه‌به‌ستێت، بۆيه خيلافه‌كه بۆ دۆمينه به هێزتر ئه‌بيته‌وه و له حه‌رام نزيكترى ئه‌كاته‌وه، به هۆى بيرۆكه‌ى زار كه تييدايه ئه‌ويش.
4- هه‌رچه‌ند بۆ مه‌به‌ستێكى شه‌رعى يان سوودێكى ديار بگه‌ڕێيت له يارى دۆمينه‌دا هيچى تێدا نادۆزيته‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر جار ئه‌بينيت سه‌ر له ناخۆشى و دڵ له‌يه‌كتر ره‌نجانه‌وه ده‌رده‌كات.
5- سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكانێكى باش و به‌ڕێز له‌وانه‌يه ئه‌م يارييه بكه‌ن، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌وانه‌ى كه به‌م يارييه‌وه سه‌رقاڵن خه‌ڵكى خراپ و عاره‌ق خۆر و فاسق ن، بۆيه په‌سه‌ند كردنى لايه‌نى حه‌رامێتى دۆمينه زاڵتره تاكو ڕێگه‌پێدانى ..والله أعلم.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك فه‌تواى زانايانى سعوديه‌و ميسر و يه‌مه‌ن سه‌باره‌ت به حوكمى يارى دۆمينه.
إحسان برهان الدين
2017-10-8 سلێمانى
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:3- يارى (كۆنكان)
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:3
يارى كۆنكان
يارى كۆنكان، (ورق اللعب) و (كوتشينه) و( الشدة) ه‌شى له عه‌ره‌بيدا پێ ده‌وترێت، بريتييه له (54) كارتى درووستكراو له كاغه‌زێكى قايم يان له پلاستيكێكى ته‌نك ، ئه‌م ياريه له بنچينه‌دا بۆ مه‌به‌ستى قومار ئه‌كرێت، هه‌روه‌ها جادوبازه‌كانيش بۆ هه‌ندي فڕوفێڵى خۆيان به‌كارى ئه‌هێنين، مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م يارييه ديار نييه وچه‌ندين بيروبۆچوون ده‌رباره‌ى هه‌يه، هێماكانى سه‌ر كاغه‌زه‌كان بريتين له:
(الكوبة ♥) ئاماژه‌يه بۆ كڵێسا، (البستوني ♠) ئاماژه‌يه بۆ سوپا،(السباتي ♣) ئاماژه‌يه بۆ كشتوكاڵ، (الديناري ♦) ئاماژه‌يه بۆ چينى بازرگانه‌كان.
ئه‌م يارييه وه‌كو وتمان له بنچينه‌دا بۆ قومار كردن به‌كارهاتووه، جا ئێسته‌ش ئه‌گه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ئامانجه دێيرينه‌كه‌ى به‌كار بێت ئه‌وه حوكمى مه‌يسير ده‌يگرێته‌وه‌و قوماره و حه‌رامه، وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( ياأيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلام رجس من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون).
به‌ڵام زۆر كه‌س پرسيارى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئايا ئه‌گه‌ر ئه‌و يارييه له‌سه‌ر پاره نه‌كرا و ته‌نها بۆ ڕابواردن و كات به‌سه‌ر بردن كرا درووسته يان به هه‌مان شێوه حه‌رامه؟
زۆربه‌ى زانايان به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌م يارييه‌يان به حه‌رام داناوه له‌به‌ر دوو هۆكار:
يه‌كه‌م: له‌سه‌ر به‌خت و مه‌زه‌نه ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وه‌ش هه‌مان عيلله‌و هۆكارى حه‌رام كردنى تاوڵه‌يه و فه‌رموده‌ى صحيح مان له صحيح ى موسليم‌دا له‌و باره‌وه هه‌يه: (من لعب بالنردشير فكأنما صبغ يده في لحم خنزير ودمه).
دووه‌م: هه‌ميشه ئه‌و يارييه سه‌ر له شه‌ڕ و ناكۆكى و چه‌ندين شتى ناشه‌رعييه‌وه ده‌رده‌كات وئه‌وه‌ى سووديش بێت تێدا به‌دى ناكرێت.
ئه‌وانه‌ى كه حه‌راميان كردووه هه‌ر بۆ نموونه: له زانا دێرينه‌كان: (ابن حجر الهيثمي) و له زانا هاوچه‌رخه‌كان زۆربه‌يان حه‌راميان كردووه، بۆ نموونه: عبدالعزيز بن باز و محمد ناصر الدين الالباني محمد بن صالح العثيمين و صالح الفوزان ومشهور حسن و زۆرى تر، هه‌روه‌ها ليژنه‌ى هه‌ميشه‌يى فه‌توا له ده‌سته‌ى گه‌وره زانايانى سعوديه پرسياريان لێ كرا ئه‌يا ئه‌گه‌ر ئه‌و يارييه به بێ به‌رانبه‌ر و هه‌ر بۆ خۆشى كرا حه‌رامه؟ ئه‌وانيش به فه‌تواى ژماره 4338 له‌به‌روارى 21/1/1402 حه‌راميان ده‌ركردووه.
ته‌نانه‌ت (عائشة أوغلو) ى كچى سوڵتان (عبد الحميد) ى دووه‌م له كتێبى: (مذكرات الأميرة عائشة) دا ده‌ڵێت: ئه‌و يارييه له لايه‌ن زانايانى ده‌وڵه‌تى عوسمانييه‌وه حه‌رام كرابوو.
به‌ڵكو يه‌كێك له پاشاكانى فه‌ره‌نسا كاتێك بينى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى زۆر به‌و يارييه‌وه سه‌رقاڵ بوونه‌و كاريگه‌رى خراپى كردووه‌ته سه‌ر ئيش و كاريان قه‌ده‌غه‌ى كرد و هه‌ركێ بيكردايه ده‌ستگير ده‌كرا بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌م زيندان ده‌كراو دواتر سزاى لێدانيشى بۆ زياد كرا وه‌كو له كتێبى: (قضايا اللهو والترفيه) ى مادون رشيد هاتووه لاپه‌ڕه/ 185- 187.
له‌به‌رانبه‌ريشدا هه‌ندێكى كه‌م له زانايان كه ئاستى زانستيان ناگاته ئاستى ئه‌وانه‌ى حه‌راميان كردووه، وتوويانه ئه‌و يارييه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره نه‌بێت و حه‌رامى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌بێت وه‌كو دواكه‌وتنى نوێژ و قسه‌ى نابه‌جێ و له‌يه‌كتر زوير بوون، وتوويانه ته‌نها مه‌كروهه‌و حه‌رام نييه، بۆ نموونه: (د. وهبة الزحيلي) له كتێبى ( الفقه الاسلامي وأدلته ج4/ص 2667) وتوويه‌تى: (ولعب الشدة أو الورق مكروه لإنه يلهي عن ذكر الله ويصبح حراماً إن كان على شرط المال) واته: يارى كۆنكان كه‌راهه‌تى هه‌يه چونكه موسوڵمان له يادى خوا دوور ده‌خاته‌وه و ده‌بێته حه‌رام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره بێت.
هه‌روه‌ها له كاتى به دواداچوونمدا بۆ حوكمى ئه‌م يارييه له قسه‌ى زانا هاوچه‌رخه‌كاندا قسه‌يه‌كى سه‌يرى زانايه‌كى سعودى م گوێ لێ بوو كه به‌وه ناوى ده‌ركردووه زۆر سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته و ناوى عبد الله المطلق ه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌كه‌يم زۆر به‌لاوه سه‌ير بوو حه‌زم كرد بۆ ئيوه‌شى بگێڕمه‌وه، ئه‌ڵێت: من پێشتر ئه‌و يارييه‌م به حه‌رام ده‌زانى ، تاكو چووم سه‌ردانێكى سه‌ربازه‌كانم كرد ، بينيم زۆر بێ كارن و زياتر خه‌ريكى يارى كۆنكانن، ئه‌ڵێت: ئيتر منيش له حه‌رامكردنى ئه‌و يارييه پاشگه‌ز بوومه‌وه، چونكه ئه‌و سه‌ربازانه زۆر بێ كارن و ئه‌گه‌ر يارى كۆنكانيش نه‌كه‌ن چى بكه‌ن!!
يارى كۆنكان جياواز له هه‌ر يارييه‌كى تر كه ڕه‌نگه مه‌به‌ستيكى باش و سوودێكى بۆ به هێزكردنى ژيرى و بيركردنه‌وه، يان بۆ هێزى لاشه هه‌بێت، ئه‌مه‌يان له زيان زياترهيچ سوودێكى نييه و هيچ مه‌به‌ستێكى ئيسلامى جوانى تێدا به‌دى ناكرێت له هيچ ڕوويه‌كه‌وه، بۆيه زانايان له حه‌رامكردنيدا خيلافێكى وايان له نێواندا نييه و فه‌رموويانه له‌سه‌ر پاره بێت و بۆ كات به‌سه‌ربردن و خۆشيش بێت هه‌ر حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌يه.
سه‌رچاوه:
- حكم لعب الورق من غير قمار / محمد صالح المنجد.
- ما هو حكم لعب الشدة؟/ مشهور حسن آل سلمان.
- فه‌تواكانى اللجنة الدائمة له‌و باره‌وه:4338 له‌به‌روارى 21/1/1402.سه‌رچاوه‌ى تريش.
إحسان برهان الدين
2017-10-6 سلێمانى
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:2- ( الشطرنج) شه‌تره‌نج
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:2
( الشطرنج) شه‌تره‌نج
شه‌تره‌نج له بنچينه‌دا وشه‌يه‌كى فارسيه و كراوه‌ته عه‌ره‌بى، به واتاى فێڵ و حيله دێت، يارييه‌كى زۆر كۆنه هه‌ندێك پێيان وايه شه‌تره‌نج داهێنانێكى هيندييه پێش هه‌زار و حه‌وت سه‌د ساڵ له‌وێ سه‌رى هه‌ڵداوه‌و گه‌يشتووه‌ته وڵاتانى تر، ئه‌م ياريه له سه‌ر ته‌خته‌يه‌ك ده‌كرێت شه‌ست و چوار چوارگۆشه‌ى له‌سه‌ره دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر دوو كۆمه‌ڵى دژه يه‌كتر كه بريتين له دوو پاشا ودوو وه‌زير و ئه‌سپ سوار و قه‌ڵا و فيل و سه‌ربازه‌كاندا، هه‌ر دوو ڕووبه‌رى ته‌خته‌كه ئاماژه‌يه بۆ دوو ده‌وڵه‌ت كه هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌يه پاشا ده‌ربكرێت يان ئابڵۆقه بدرێت.
له ڕووى حوكمى شه‌رعييه‌وه زانايان له دوو ڕوانگه‌وه باسى يارى شه‌تره‌نجيان كردوووه :
يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره بێت، واته: قومارى تێدا بێت، ئه‌وه‌يان هيچ گومانێك له‌سه‌ر حه‌رام بوونى نييه و زانايان يه‌ك ده‌نگ و كۆك ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونى .
- (ابن قدامة) له كتێبى (المغني) فه‌رموويه‌تى: (فأما الشطرنج فهو كالنرد في التحريم إلا أن النرد آكد لورود النص في تحريمه)المغني لابن قدامة 10/ 170. واته: شه‌تره‌نج له حه‌راميدا هه‌روه‌كو تاوڵه وايه، به‌ڵام تاوڵه به هۆى فه‌رمووده‌كانه‌وه زياتر جه‌خت له سه‌ر حه‌رام بوونى كراوه‌ته‌وه.
- (ابن جرير الطبري) له ته‌فسيرى ئايه‌تى :﴿وَأَنْ تَسْتَقْسِمُواْ بِٱلأَزْلاَمِ ذٰلِكُمْ فِسْقٌ﴾ [المائدة آية: 3] فه‌رموويه‌تى: ( إنها الشطرنج وكذا قال وكيع وسفيان: هذه الآية في الشطرنج.)
واته ئه‌م ئايه‌تى مه‌به‌ست لێى يارى شه‌تره‌نجه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌و هيچ به‌رانبه‌رێك نه‌بوو، مه‌سه‌له‌كه خيلافييه و زانايان له‌م باره‌وه سێ بۆچوونيان هه‌يه:
بۆچوونى يه‌كه‌م: حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌يه له ڕووى شه‌رعه‌وه: ئه‌مه بۆچوونى جومهورى زانايانى مه‌زهه‌بى مالكى و پێشه‌وا القرطبي و هه‌ندێ له زانايانى مه‌زهه‌بى شافيعى و جومهورى زانايانى مه‌زهه‌بى حه‌مبه‌لى وه‌كو ابن تيمية و زۆرێك له هاوچه‌رخه‌كان وه‌كو محمد صالح العثيمين و أبو بكر الجزائري.
پێشه‌وا (الكاسانى) فه‌ررموويه‌تى: (من يلعب بالشطرنج ويعتاده فلا عدالة له وإن أباحه بعض الناس لشحذ الخاطر وتعليم أمر الحرب فإنه حرام عندنا لكونه لعباً قال عليه الصلاة والسلام: «كل لعب حرام إلا ملاعبة الرجل أهله وتأديبه فرسه ورميه بقوسه» واته: هه‌ركێ يارى شه‌تره‌نج بكات و خووى پێوه بگرێت ئيتر دادگه‌رى نامێنێت و شايه‌تى لێ وه‌رناگيرێت، با هه‌ندێ له زانايانيش ڕێگه‌يان دابێت بۆ بيرتيژى و فێربوونى كاروبارى جه‌نگ بكرێت، ئيمه هه‌ر به حه‌رامى ئه‌زانين...
(الهيثمي) فه‌رموويه‌تى : (الكبيرة الخامسة والأربعون بعد الأربعمائة، اللعب بالشطرنج عند من قال بتحريمه وهم أكثر العلما‌ء..) واته به تاوانێكى كه‌بيره‌ى داناوه‌و فه‌رموويه‌تى زۆربه‌ى زانايان له‌سه‌ر حه‌رام بوونى شه‌تره‌نج ن.
بۆچوونى دووه‌م: فه‌رموويانه مه‌كروهه ونه‌كرێت باشتره به‌ڵام حه‌رام نييه ئه‌گه‌ر شتى حه‌رامى تێكه‌ڵ نه‌بێت:
خاوه‌نه‌كانى ئه‌م بۆچوونه پێيان وايه ئه‌گه‌ر ساڵى جارێك يان دوو جار له ماڵى خۆيه‌وه يارى بكات و خه‌ڵكى پێى نه‌زانێت ئاساييه، قسه‌كه‌شيان ئه‌وه ئه‌گه‌يه‌نيت نه‌كردنى باشتره.
- (أبو حنيفة) فه‌رموويه‌تى: (يكره اللعب بالشطرنج والنرد والأربعة عشر وكل اللهو، فإن لم تظهر من اللاعب بها كبيرة وكانت محاسنه أكثر من مساويه قبلت شهادته) واته شه‌تره‌نج و يارييه‌كانى تر‌ى به مه‌كروه زانيوه‌و فه‌رموويه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه چاكه‌ى له خراپه‌ى زۆرتر بێت و يارى شه‌تره‌نج بكات شايه‌تى وه‌رئه‌گيرێت!
- (النووي) فه‌رموويه‌تى: (اللعب بالشطرنج مكروه.وقال: مذهبنا أنه مكروه وليس بحرام). واته ئێمه شه‌تره‌نج به‌لامانه‌وه مه‌كروهه‌و به‌حه‌رامى نازانين.
بۆچوونى سێيه‌م: موباحه‌و ئاساييه ئه‌و يارييه بكرێت به‌ڵام به مه‌رج:
هه‌ندێك له حه‌نه‌فييه‌كان وه‌كو أبو يوسف و هه‌ندێك له شافعييه‌كان وه‌كو ئه‌بو حاميدى غه‌زالى وتوويانه موباحه به مه‌رجێك به‌رده‌وام نه‌بێت و ناو به ناو بيكات، ئه‌گه‌ر نا به توندى كه‌راهه‌تى هه‌يه ونه‌كردنى باشتره، له هاوچه‌رخه‌كانيش دكتۆر يوسف القرضاوي به موباحى زانيوه به مه‌رجێك حه‌رامى تر‌ى تێكه‌ڵ نه‌بێت و سه‌ر له‌حه‌رامه‌وه ده‌رنه‌كات، هه‌روه‌ها شێخ محمد ناصر الدين الألباني ده‌گێڕێته‌وه به‌لاى هه‌ندێك له زانايانه‌وه درووسته به‌ڵام به سێ مه‌رج:
1- نه‌بێته هۆكار بۆ دواخستنى نوێژ له كاتى خۆى.
2- نه له‌سه‌ر پاره‌و نه له‌سه‌ر هيچ به‌رانبه‌رێكى تر نه‌بێت، واته: قومارى تێنه‌كه‌وێت.
3- له كاتى يارييه‌كه‌دا زمانى له هه‌موو قسه‌يه‌كى نابه‌جي بپارێزێت.
ئه‌م بۆچوونه‌ى سێيه‌مه له هه‌ندێ زاناى تر ده‌گێڕنه‌وه وه‌كو شافيعى و هه‌ندێ له تابيعييه‌كان و ابن حزم الظاهرى، فه‌رموويانه مادام ده‌قێك له‌باره‌يه‌وه نه‌هاتووه له‌سه‌ر ئه‌سڵه‌كه‌ى خۆى ده‌مێنيت كه موباحه‌و به‌و مه‌رجه‌ى هيچ سه‌رپێچييه‌كى شه‌رعى تێدا نه‌كرێت و نه‌بێته هۆكار بۆ هيچ كارێكى ناشه‌رعى.
سه‌باره‌ت به شه‌تره‌نج ده‌قێكى ڕاسته‌وخۆ و ڕاست و درووستمان نيه باسى بكات، هه‌رچى ئه‌و فه‌رموودانه‌ش له‌سه‌رى هاتوون ڕاست نين، وه‌كو ابن حجر العسقلانى فه‌رموويه‌تى:( لم يثبت في الشطرنج عن النبي -صلى الله عليه وسلم- شي‌ء) واته: هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح له‌و باره‌وه نه‌هاتووه. (السخاوي)به هه‌مان شێوه فه‌رموويه‌تى:(وليس في هذا الباب حديث صحيح بل ولا حسن). ( ابن كثير) يش فه‌رموويه‌تى: (والأحاديث المروية فيه لا يصح منها شي‌ء).
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه فه‌رمووده‌ى صحيح له سوننه‌تدا نه‌هاتووه ده‌رباره‌ى شه‌تره‌نج ، زانايان به پێى واقيع و پێناسه‌ى يارييه‌كه و پۆلێنكردنى له نێو واتاى (الميسر) دا‌و ، قياس كردنى به يارييه‌كانى مه‌يسر، زۆربه‌ى زۆريان ئه‌و يارييه‌يان به حه‌رام زانيوه‌و جياوازييان له نێوان ئه‌وه نه‌كردووه قومارى تێدا بێت يان نا، ئه‌وانه‌شيان كه به مه‌كروهيان زانيوه بۆچوونيان له بۆچوونى حه‌رامى يارييه‌كه زۆر دوور نه‌بووه، ئه‌وانه‌شى كه حه‌ڵاڵيان كردووه هه‌ندێكيان ناوبانگيان هه‌يه له تساهل و شلى له‌و جۆره مه‌سه‌لا‌نه‌دا.
ئينجا به هيچ شێوه‌ه‌ك جێ‌گير نه‌بووه كه هيچ كه‌سێك له هاوه‌ڵان ئه‌و يارييه‌يان كردبێت وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێ وته‌يان له‌زه‌مكردنى لێ ده‌گێڕنه‌وه، بۆ نموونه عه‌لى ره‌زاى خواى لێبێت كه‌سانێكى بينى خه‌ريكى ئه‌و يارييه بوون پێى فه‌رموون: (ما هذه التماثييل التي أنتم لها عاكفون) واته: ئه‌وه ئه‌و بتانه چين خۆتانتان به‌سه‌ريانه‌وه خه‌ريك كردووه. هه‌روه‌ها پرسياريان له عبد الله بن عمر كرد ڕه‌زاى خواى لێبێت ده‌رباره‌ى شه‌تره‌نج فه‌رمووى: (هي شَرٌّ من النرد ) واته: له تاوڵه خراپتره.
هه‌ر وه‌كو به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر توندى ئه‌وان له ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و يارييه هه‌ندێك له زانايانى سه‌له‌ف ته‌نانه‌ت پێيان وابووه ئه‌و كه‌سه‌ى يارى شه‌تره‌نج ده‌كات نابێت سه‌لاميشى لێ بكرێت، وه‌كو پێشه‌وا مالك به دروستى نه‌زانيوه سه‌لام له ئه‌و كه‌سه بكرێت كه يارى تاوڵه‌و شه‌تره‌نج ئه‌كه‌ن.
به‌ڵگه‌يه‌كى تريش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى زانايان زۆر جه‌ختيان له‌سه‌ر حه‌رامى شه‌تره‌نج كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌يه هه‌نديكيان شايه‌تييانيش وه‌رنه‌گرتووه، (ابن قدامة) فه‌رموويه‌تى:
(فمن تكرر منه اللعب به لم تقبل شهادته سوا‌ء لعب به قمارا أو بغير قمار وهذا قول أبي حنيفة ومالك وظاهر مذهب الشافعي قال مالك من لعب بالنرد والشطرنج فلا أرى شهادته طائلة) واته: هه‌ركه‌سێك ئه‌و يارييه بكات و ببينرێت دووباره‌ى ده‌كاته‌وه به قومار بێت يان به بێ قومار شايه‌تى وه‌رناگيردرێت.
ده‌مێنيت باس له‌وه بكه‌ين ئايا حوكمى يارى شه‌تره‌نج ئه‌گه‌ر له كۆمپيوته‌رو مۆبايل بكرێت چييه؟
له ڕاستيداحوكمه‌كه‌ى له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌مان حوكمى شه‌رعييه چى له‌سه‌ر ته‌خته‌يه‌ك بكرێت يان وه‌كو به‌رنامه‌يه‌ك له كۆمپێوته‌ر و مۆبايل بكرێت هيچ جياوازييه‌كى نييه چونكه بنه‌مايه‌كى شه‌رعيمان هه‌يه ده‌فه‌رموێت:(الشرع لا يفرق بين متماثلين كما لا يجمع بين مختلفين)واته: شه‌رع له نێوان دوو شتى له يه‌كچوو جياوازى ناكات و دوو شتى جياوازيش ناخاته يه‌ك و يه‌ك حسابيان بۆ بكات.
قسه‌ى كۆتاييشم له‌سه‌ر يارى شه‌تره‌نج ئه‌وه‌يه:
وه‌كو بۆت ده‌ركه‌وت زانايان زۆربه‌يان له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌و يارييه‌ن و ئه‌وانه‌شيان به مه‌كروهيان زانيوه مه‌رجيان داناوه‌و مه‌به‌ستيان ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ساڵى چه‌ند جارێكى كه‌م بكرێت، ئه‌وانه‌ش كه به موباحيان زانيوه به هه‌مان شێوه مه‌رجيان دانه‌وه‌و بۆچوونه‌كه‌شيان په‌سه‌ند نييه و كه‌من ئه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌يان هه‌بووه به‌ڵام له كۆتاييدا ئه‌وه‌ش بۆچوونێكه كه پێى وايه به پێى ئه‌و مه‌جانه‌ى ديارييان كردووه، شه‌نتره‌نج حه‌ڵاڵه و حه‌رام نييه، بۆيه من ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌يه‌ك به‌و شێوه خيلافى له‌سه‌ر بێت واز لێهێنانى زۆر باشتره وبۆ دين سه‌لامه‌تتره.
بۆ زانيارى زياتر و بۆ ئه‌وه‌ى به فراوانتر سه‌يرى به‌ڵگه‌كان بكه‌يت، بڕوانه:
- (تحريم النرد والشطرنج والملاهي) للآجري ، تحقيق محمد سعيد إدريس .
- لعبة الشطرنج في ميزان الشريعة/عبد الوهاب بن مهيوب مرشد الشرعبي.
- الإسلام سؤال وجواب/ محمد صالح المنجد.
- أقوال العلما‌ء في لعبة الشطرنج/ ملتقى اهل الحديث.
- حكم لعب الشطرنج على الكمبيوتر/ شبكة اسلام ويب.
إحسان برهان الدين
2017-10-3 سلێمانى
حوكمى يارييه‌كان له شه‌رعدا:1- يارى تاوڵه (النرد)
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:1
يارى تاوڵه (النرد):
يارى (نرد) يان (نردشير) كه لاى خۆمان تاوڵه‌ى پێ ده‌وترێت، يارييه‌كى كۆن و به ناوبانگه، يه‌كه‌م كه‌س دايهێناوه يان يارى پێكردووه يه‌كيك بووه له پاشاكانى فارسه‌كان به ناوى (أرد شير بن بابك) ئه‌م يارييه بريتييه له سه‌ندوقێك و هه‌ندێ پارچه‌ى خڕى بچوك و دوو زار كه فڕه‌ده‌درێت و به پێى جوڵه‌ى زاره‌كان ئه‌و پارچه بچووكانه جوڵه‌يان پێ ده‌كرێت. ئه‌م ياريه به هۆى هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى گشتى و تايبه‌ت له لايان زانايانه‌وه به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو دانراوه، به‌ڵگه‌ى گشتى وه‌كو ئايه‌تى:﴿إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُون * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ﴾ [المائدة: 91،90].به‌ڵگه‌ى تايبه‌تيش وه‌كو فه‌رمووده‌ى: «من لعب بالنردشير فكأنما غمس يده في لحم خنزير ودمه» مسلم،باب تحريم النرد شير 4/ 1770، ژماره 2260.واته: هه‌ركێ به تاوڵه يارى بكات وه‌كو ئه‌وه وايه ده‌ستى به گۆشت وخوينى به‌رازێكدا كردبێت.
له‌م فه‌رموده و هه‌ندێ ده‌قى تريشه‌وه زانايان به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى تاوڵه‌يان هه‌ڵێنجاوه وئه‌مه‌ش ڕا‌وبۆچوونى هه‌ندێك له‌و زانايانه‌يه له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه:
- (أبي بريدة ) له باوكى گێڕاوێتيه‌وه كه وتوويه‌تى:( صبغ يده في لحم الخنزير ودمه في حال أكله منهما وهو تشبيه لتحريمه بتحريم أكلهما) واته ته‌شبيهى فه‌رمووده‌كه بۆ يارى كردن به تاوڵه به‌وه‌ى ده‌ستى كردووه به خوين و گۆشتى به‌رازدا واته له كاتى خواردنيدا و مه‌به‌ستى پێى حه‌رام بوونى ئه‌و يارييه‌يه.
- (ابن القيم) فه‌رموويه‌تى: (أما اللعب بالنرد فهو من الكبائر لتشبيه لاعبه بمن صبغ يده في لحم الخنزير ودمه، ولاسيما إذا أكل به فحين إذ يتم التشبيه به، فان اللعب بمنزلة غمس اليد وأكل المال بمنزلة أكل لحم الخنزير) واته به پيى ئه‌و فه‌رمووده‌يه يارى كردن به تاوڵه تاوانێكى گه‌وره‌يه ، كه‌بيره‌يه.
- (الشوكاني) فه‌رموويه‌تى: (فيه إشارة للتحريم لأن التلوث بالنجاسة من المحرمات) واته: فه‌رمووده‌كه ئاماژه‌يه بۆ حه‌رام بوونى يارييه‌كه چونكه پيس بوونى ده‌ست به خوێنى به‌رازىله نه‌جاساته‌و شتێكى پيسه و حه‌رامه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م يارييه له‌سه‌ر پاره يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بكرێت به كۆى ده‌نگى زانايان قه‌ده‌غه كراوه‌و جومهورى زانايان به حه‌راميان داناوه چونكه قوماره له‌و حاڵه‌ته‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره نه‌بێت و نه‌بێته هۆكار بۆ درووست بوونى حه‌رامى تر وه‌كو سه‌رقاڵكردنى ئه‌و كه‌سه ودواخستنى نوێژه‌كانى و ئه‌نجامدانى قسه‌ى به‌تاڵ و شتى له‌و شێوه، هه‌ندێكى كه‌م له زانايان ئه‌و يارييه‌يان به (مكروه) زانيوه، به‌ڵام زۆربه‌ى زانايان له كۆن و نوێ‌دا له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌ويارييه‌ن با له‌سه‌ر هيچيش نه‌بێت، به بۆنه‌ى ئه‌وزارانه‌ى كه فڕه‌ده‌درێن كه هه‌مان بيروكه‌ى قوماره:
- پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: (وبغير القمار الجمهور على تحريم اللعب بالنرد) واته: با وه‌كو قومار له‌سه‌ر پاره‌ش نه‌بێت جومهورى زانايان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه حه‌ڕامه.شرح صحيح مسلم للإمام النووي 15/ 15.
- (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (لـم يختلف العلـماء أن القمار من الـميسر الـمـحرم وأكثرهم علـى كراهة اللعب بالنرد علـى كل حال، قمارًا أو غير قمار، للـخبر الوارد فـيها) ئه‌ميش به هه‌مان شێوه فه‌رموويه‌تى قومارى تێدا بێت و نه‌بێت زانايان هه‌ر به حه‌راميان زانيوه. التمهيد 24/ 440.
- (ابن قدامة) فه‌رموويه‌تى : (بأن المحرم فاللعب بالنرد) واته: يارى كردنى تاوڵه حه‌رامه.المغني لابن قدامة 10/ 171.
پێشه‌وا الآجري فه‌رموويه‌تى:(واللاعبُ بهذه النرد من غيرِ قمارٍ عاصٍ للهِ عز وجل يجبُ عليه أن يتوبَ إلى الله عز وجل من له‌وه بها، فإن لعب بها وقامر فهو أعظمُ لأنه أكل الميسر وهو القمارُ، وقد نهى اللهُ عز وجل عن الميسرِ، واللعبُ بالنردِ فهو من الميسر لا يختلفُ العلماءُ فيه) واته: يارى كردن به تاوڵه بێ ئه‌وه‌ى قومارى تێدا بێت و له‌سه هيچ بێت هه‌ر حه‌رامه‌و مه‌عسيه‌تى خواى گه‌وره‌ى تێدايه. بڕوانه:(تحريم النردِ والشطرنج والملاهي ل53).
( أبو إسحاق الشيرازي) فه‌رموويه‌تى: (ويحرمُ اللعبُ بالنردِ، وتُردُ به الشهادةُ) واته: تاوڵه حه‌رامه‌و هه‌ركێ بيكات شايه‌تى وه‌رناگيرێت. بڕوانه( المهذب 2/ 326).
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆده‌نگييه‌ى زاناياندا له‌سه‌ر حه‌رامى تاوڵه چى له‌سه‌ر پاره بێت واته قومار بێت يان له‌سه‌ر پاره نه‌بێت وهيچ قومارێكى تێدا نه‌بيت، بۆچوونێكى تر هه‌يه كه بۆچونێكى لاوازه له نێو زاناياندا- وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد - كه تاوڵه ئه‌گه‌ر قومارى تێدا نه‌بێت و ئه‌و كه‌سه له نوێژ‌و خوا په‌رستن سه‌رقاڵ نه‌كات و نه‌بێته مايه‌ى زيزبوون و هه‌ندێ مه‌رجى تر فه‌رموويانه حه‌رام نييه‌و مه‌كروهه وبه شێوه‌يه‌كى گشتى پشتيان به‌وه به‌ستووه گوايه هه‌ندێ له تابعييه‌كان به موباحيان زانيوه، به‌ڵام زانايان ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و فه‌رموويانه ڕاست نييه، خۆ ئه‌گه‌ر واش بوايه له‌و حاڵه‌ته ده‌مانوت ئه‌و تابيعييه‌ى واى وتووه هه‌ڵه‌ى كردووه و نه‌يپێكاوه، يان حه‌رامى ئه‌و يارييه‌ى پێ نه‌گه‌يشتووه، وه‌كو (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (على من زعم أن بعض التابعين لعب بها أو قال بإباحتها بأن ذلك لو صح، فإنه مخالف للحق وما ثبت في السنة من النهي عنها،وأن الحجة بالأدلة القائمة).
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌يه‌م له‌به‌ر ئه‌وه نووسى چونكه زۆر كه‌س ئالوده‌ى ئه‌و يارييه بوونه وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پاره نايكه‌ن و بۆ كات كوشتن و ڕابواردن ئه‌يكه‌ن هيچ كێشه‌يه‌كى شه‌رعى له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا نابينن، له ڕاستيشدا وه‌كو ده‌ركه‌وت ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌يه كه يارى تاوڵه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك حه‌رامه، واته ئه‌گه‌ر قوماريشى تێدا نه‌بێت هه‌ر حه‌رامه.
له به‌شه‌كانى داهاتوودا باسى يارييه‌كانى تر ئه‌كه‌ين له ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه.
بڕوانه:
- حكم الشرع في لعبة النرد وشبيهاتها في العصر الحاضر، عبد الوهاب بن مهيوب مرشد الشرعبي.
- ما حكم اللعب بالنرد ، والشطرنج ؟ - ملتقى أهل الحديث
- حكم باللعب بانردشير: فتاوى اللجنة الدائمة و الاسلام سؤال وجواب لمحمد صالح المنجد.
إحسان برهان الدين
2017-10-2 سلێمانى
2023-05-04
2023-10-27
2018-04-08
2018-05-02
2023-11-06
2023-10-28