العربیة
/هەندێ لە ئەحکام و هەڵە و بیدعەکانی نوێژ/
هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:20
: 718
2020-03-18


#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ
:20
زیكرەكانی دوای تەواو بوونی نوێژە فەرزەكان
لە دوای سەلامدانەوە لە نوێژە فەرزەكاندا، سوننەت وایە نوێژخوێن سێ جار داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاری بكات و بڵێت: (أستغفر الله، أستغفر الله، أستغفر الله) ئینجا بڵێت: (اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام) رواه مسلم (591).
دوای ئەوە بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، لا حول ولا قوة إلا بالله، لا إله إلا الله ولا نعبد إلا إياه له النعمة وله الفضل وله الثناء الحسن، لا إله إلا الله مخلصين له الدين ولو كره الكافرون)رواه مسلم (594).
. هەروەها (اللهم لا مانع لما أعطيت ولا معطي لما منعت ولا ينفع ذا الجد منك الجد)رواه البخاري (844)، ومسلم (593).

 

وتنی ئەم وێردانە لە پاش نوێژە فەرزەكان سوننەتە بۆ نوێژخوێن بەتەنیا بێت یان لەگەڵ جەماعەتدا، پیاو بێت یان ئافرەت، پێشنوێژ بێت یان لە دوای ئیمامەوە نوێژی كردبێت.
مستحب یش وایە جگە لەمانە لە دوای نوێژی مەغریب و فەجرەوە بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد يحيي ويميت وهو على كل شيء قدير) ئەمانە هەمووی سوننەتەو فەرموودەی صحیح یان لەسەرە.

 

لە دوای ئەوانە یان هەندێك لەوانە، سوننەت وایە نوێژخوین سی وسێ جار بڵێت سبحان الله ، سی و سێ جار بڵێت الحمد لله، سی و سێ جار بڵێت الله أكبر، یەك جاریش بڵێت: لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير) رواه مسلم (597).

 

سوننەتیش وایە ئەم وێردانە بە پەنجە بكرێت و لە فەرموودەی صحیح دا ئەوە هاتووە (رواه أبو داود (1501)، والترمذي (3583)، وأحمد (27089)، وابن حبان (842) قال الترمذيُّ: غريبٌ جود إسناده النووي في ((الأذكار)) (24)، والعراقي في ((تخريج الإحياء)) (1/398)، وحسَّنه ابن حجر في ((الفتوحات الربانية)) (1/248)، والألبانيُّ في ((صحيح أبي داود)) (1501). باشترە بە پەنجەكانی دەسی ڕاست بكرێت و بە پەنجەكانی هەردوو دەستیش بێت هەر درووستە.

 

2- نزاو پاڕانەوە:
* سونەت وایە نوێژخوین پاش ئەوەی لە نوێژەكەی ئەبێتەوە وەكو پێشتر ئاماژەمان پێكرد سێ جار داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاری بكات و بڵێت: استغفر الله استغفر الله استغفر الله.
* هەروەها بڵێت: (ربِّ قِنِي عذابَك يومَ تبعَثُ عِبادَكَ) واتە: پەرورەدگارم لە سزات بمپارێزە لەو ڕۆژەی كە بەندەكانت زیندووو دەكەیتەوە..رواه مسلم (709)

 

* (اللهمَّ أعِنِّي على ذِكرِكَ وشُكرِكَ وحُسْنِ عبادتِكَ) رواه أبو داود (1522)، والنسائي (3/53)، وأحمد (5/244) (22172) صحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (3/486)، وابن الملقِّن في ((الإعلام)) (4/14)، وصحَّحه ابن كثير في ((البداية والنهاية)) (7/97)، وابن حجر في ((الفتوحات الربانية)) (3/55)، والألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (1522)، والوادعي في ((الصحيح المسند)) (1117).

 

* (اللهمَّ اغفِرْ لي ما قدَّمْتُ وما أخَّرْتُ، وما أسرَرْتُ وما أعلَنْتُ، وما أسرَفْتُ وما أنت أعلَمُ به منِّي، أنتَ المُقدِّمُ وأنتَ المُؤخِّرُ، لا إلهَ إلَّا أنتَ).رواه أبو داود (1509)، وأحمد (803)، والدارقطني (1137) صحَّح إسنادَه النَّوويُّ في ((المجموع)) (3/486) وقال: وهو إسنادُ مسلم. وصحَّحه الألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (1509).

 

* (اللهمَّ إني أعوذُ بك مِن الجُبْنِ، وأعوذُ بك مِن البُخلِ، وأعوذُ بك مِن أنْ أُرَدَّ إلى أرذَلِ العُمُرِ، وأعوذُ بك مِن فتنةِ الدُّنيا وعذابِ القبرِ).رواه البخاري (6374).

 

3- حوكمی دەنگ بەرزكردنەوە بە زیكرەكان:
زانایان لەسەر مەسەلەی دەنگ بەرز كردنەوە بە وێردەكانی دوای نوێژە فەرزەكان دوو بۆچوونیان هەیە:
یەكەم/ مستحب وایە دەنگ بەرز بكرێتەوە بە وتنی وێردەكان: ئەمە بۆچوونی هەندێكە لە زانایانی مەزهەبی ئەبو حەنیفە ((حاشية ابن عابدين)) (1/666)، ((حاشية الطحطاوي)) (ص: 214). هەندێك لە زانایانی مەزهەبی ئەحمەد ((كشاف القناع)) البهوتي (1/366).

 

* ابن تیمیة : ابنُ تَيميَّة دەڵێت: (ويستحبُّ الجهر بالتسبيح والتحميد لا التكبير «في كشاف القناع: والتكبير» عقيبَ الصلاة). واتە: مستحب و باشتر وایە بە دەنگی بیستراو سبحان الله و الحمد لله بكات نەك الله أكبر. بڕوانە: ((الفتاوى الكبرى)) (5/336) هەروەها: ((كشاف القناع)) البهوتي (1/366) و((حاشية الروض المربع)) لابن قاسم (2/84).

 

* ابن باز دەڵێت: (السنَّة الجهر بالذكر عقبَ الصلوات الخمس وعقب صلاة الجُمُعة بعد التسليم) واتە: سوننەت وایە زیكری دوای نوێژە فەرزەكان و نوێژی جومعە لە دوای سەلامدانەوە بەدەنگی بیستراو بێت. بڕوانە: ((مجموع فتاوى ابن باز)) (11/191).

 

* ابن عثیمین: وتوویەتی: (الجهرُ بالذِّكر بعد الصلوات المكتوبة سُنَّة... وقد اختار الجهرَ بذلك شيخ الإسلام ابن تيميه - رحمه الله - وجماعةٌ من السَّلف، والخلف؛ لحديثي ابن عباس، والمغيرة رضي الله عنهم، والجهر عامٌّ في كل ذِكر مشروع بعد الصلاة سواء كان تهليلًا، أو تسبيحًا، أو تكبيرًا، أو تحميدًا؛ لعموم حديث ابن عباس، ولم يرِدْ عن النبي صلَّى اللهُ عليه وسلَّم التفريقُ بين التهليل وغيره، بل جاء في حديث ابن عباس أنَّهم يعرفون انقضاءَ صلاة النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بالتكبير، وبهذا يُعرَف الردُّ على مَن قال لا جهرَ في التسبيح والتحميد والتكبير. وأمَّا مَن قال: إنَّ الجهر بذلك بدعةٌ فقد أخطأ؛ فكيف يكون الشيءُ المعهود في عهد النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بدعة؟) پوختەی قسەكەی ابن عثیمین ئەوەیە زیكری دوای نوێژەكان بە دەنگی بیستراو ئەبێت هەركێیش ئەوەی بە بیدعە زانیوە هەڵەی كردوە، چۆن شتێك لەسەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەنجام دراوەو بیدعەشە؟. بڕوانە: ((مجموع فتاوى ورسائل العُثَيمين)) (13/247، 248).

 

تێبینی: ئەم زانایانە لە دەنگ بەرزكردنەوە مەبەستیان ئەوە نییە دەنگەكە زۆر بەرز بیت و كەسانی تر بێزار بكات و تەشویش درووست بكات بۆ كەسانی تر، یان بە كۆمەڵ بێت، بەڵكو تەنها مەبەست لەوەیە بیستراو بێت و نهینی نەبێت تەنها خۆت گوێت لێبێت.

 

خاوەنی ئەم بۆچوونانە بەڵگەشیان لەسەر ئەم بۆچوونەی خۆیان لە بوخاری (842)، ومسلم (583) هێناوەتەوە.

 

دووەم/ دەنگ بەرز كردنەوە بە وێردەكانی دوای نوێژە فەرزەكان كارێكی شەرعی نییە و نادرووستە: ئەم بۆچوونەش چەندین زانای گەورە لە سەرین وەكو:

 

* مالكییەكان: بڕوانە: ((الفواكه الدواني)) (1/492)، هەروەها: ((المدخل)) ابن الحاج (2/276).
* شافیعییەكان: ((المجموع)) النووي (3/487)، هەوەها: ((الأم)) الشافعي (1/150).

 

* حەنەفییەكان: ((حاشية ابن عابدين)) (1/666)، ((حاشية الطحطاوي)) (لاپەڕە: 214).

 

* ئەلبانی لەو بارەوە وتوویەتی: (الثابِتُ في السنَّة أنَّه لا يجوز رَفْعُ الصوت بالذِّكْرِ؛ لِمَا يترتَّبُ من وراء ذلك من التشويش) واتە: لە سوننەتدا جێگیر بووە كە درووست نییە دەنگ بەرز بكرێتەوە بە زیكری دوای نوێژەكان چونكە ئەوە دەبێتە مایەی شڵەژان و شپرزەبوون، بڕوانە: ((موقع تفريغات أشرطة الألباني - سلسلة الهدى والنور - الشريط رقم: 428)).

 

* بەڵكو زۆربەی زانایان لەسەر ئەم بۆچوونەن كە نابێت دەنگ بەرز بكرێتەوە : ابنُ بطَّال دەڵێت: (ولم أجد من الفقهاء من يقول بشىءٍ من هذا الحديث إلَّا ما ذكره ابنُ حبيب فى الواضحة قال: يُستحَبُّ التكبير فى العساكر والثغور بأثَرِ صلاة الصبح، والعشاء تكبيرًا عاليًا ثلاث مرات، وهو قديمٌ من شأن الناس) ((شرح صحيح البخاري)) (2/458).
النَّوويُّ دەڵێت: (نقل ابنُ بطال وآخرون أنَّ أصحاب المذاهب المتبوعة وغيرهم متَّفقون على عدم استحباب رفع الصوت بالذكر والتكبير) ((شرح النَّووي على مسلم)) (5/84). هەروەها بڕوانە: ((الفروع)) لابن مفلح (2/231).
ابن رجب دەڵێت: (وحكي عن أكثرِ العلماء خلاف ذلك، وأنَّ الأفضل الإسرارُ بالذكر) ((فتح الباري)) (5/235).

 

بەڵگەشیان لە قورئان هێناوەتەوە: (وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا).
هەروەها لە سوننەتیشەوە: (كنَّا مع النبيِّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ، وكنَّا إذا أشرَفْنا على وادٍ هلَّلْنا وكبَّرْنا ارتفعَتْ أصواتُنا، فقال النبيُّ صلَّى اللهُ تعالى عليه وسلَّمَ: يا أيُّها النَّاسُ، اربَعُوا على أنفسِكم؛ فإنَّكم لا تَدْعونَ أصَمَّ ولا غائبًا، إنَّه معكم سميعٌ قريبٌ).

 

4- حوكمی خوێندنی ایة الكرسي: خوێندنی آیة الكرسي دوای هەموو نوێژێك فەرموودەیەكی لەسەرە فەرموودەناسان یەك دەنگ نین لەسەر ئەوەی صحیح بێت، بەڵام شەیخی ئەلبانی بە كۆی ڕێگەكانی سەنەدەكەی بە حەسەنی زانیوە ((سلسلة الأحاديث الصحيحة)) (972).(مَن قرأَ آيةَ الكُرسيِّ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ مكتوبةٍ، لم يمنَعْه مِن دخولِ الجنَّةِ إلَّا الموتُ) زۆرێك لە زانایانیش لەوانە ابن عثیمین و ابن باز بە كارێكی شەرعی و باشیان داناوە پاش هەموو نوێژێك بخوێنرێت، بەڵام بخرێتە دوای ئەو وێردانەوە كە باسمان كرد كە بەڵگەی ڕاست و درووستیان لەسەر هاتووە باشترە.

 

4- حوكمی زیكری بە كۆمەڵ و جەماعی: زانایانی سەلەف هەر لە هاوەڵانەوە تاكو ئەم سەردەمەی خۆمان یەك دەنگن لەسەر ئەوەی زیكردنی جەماعی هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لەسەر نییەو بەڵكو خیلافی سوننەتەو بیدعەیە وهیچ كەسێك لە هاوەڵان و تابیعی و شوێنكەوتوانیان ئەو كارەیان نەكردووە، بەڵكو بە توندی بەرپەرچیان داوەتەوە و نەهیان لێ كردووە.
پرسیاری حوكمی زیكری بە كۆمەڵ لە لیژنەی فەتوا لە گەورە زانایانی سعودیە كرا بەم شێوە وەڵامیان دایەوە:
" الذكر الجماعي بدعة ؛ لأنه محدث ، وقد قال النبي صلى الله عليه وسلم : ( من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) ، وقال عليه الصلاة والسلام : ( كل محدثة بدعة ، وكل بدعة ضلالة ) والمشروع ذكر الله تعالى بدون صوت جماعي " واتە: زیكردكردنی بە كۆمەڵ بیدعەیە چونكە كارێكی، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: هەركێ لە ئیسلامدا بیدعەیەك دابهێنێت كە بەو شێوە نەكرابێت كارەكەی بەسەریدا دەدرێتەوە، هەروەها فەرموویەتی: هەموو داهێنراویك بیدعەیە و هەموو بیدعەیەكیش گومڕاییە، ئەوەی كە شەرعییەو ڕێگەپێدراوە ئەوەیە زیكری پەروەردگار بە شێوەیەكی جەماعی نەكرێت.بڕوانە:
"فتاوى اللجنة الدائمة" (24 /268)

 

إحسان برهان الدین
11 رجب 1441
6/3/2020