العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا ڕاستە كێوی ئوحود هاوەڵەو دەچێتە بەهەشت؟
: 526
2021-09-09
  #وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 26 ئایا ڕاستە كێوی ئوحود هاوەڵەو دەچێتە بەهەشت؟ الحمد لله/ ئەم پرسیارە دوای قسەیەكی (محمد الحسن ولد الددو) بڵاو بوویەوە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا كە ئەو دەڵێت - قسەكەشی سەیرە - لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دەربارەی ئوحود فەرموویەتی : (هذا جبل يحبنا ونحبه ) و پێغەمبەریش صلی الله علیه و سلم چووەتە سەری و كێوەكە ئەوی بینیوە، كەواتە ئەو كێوە هاوەڵە و تاكە هاوەڵیشە كە لە ژیاندا مابێتەوە! ئەو قسەی ولد الددو قسەیەكی ناپەسەندە و هەڵەیە و پێش ئەویش كەس نەیكردووە پێشم سەیرە چۆن ڕێگەی بە خۆی داوە ئەو قسە بکات؟ چەندین كەسیش تاكو ئیستا وەڵامیان داوەتەوە و بەهەڵەیان خستووتەوە لەو بۆچوونە سەیرەیدا، هەڵەكەشی لەم چەند روانگەوەیە: 1- پێناسەی ورد و پەسەند لەلای زانایان بۆ سەحابی ئەوەیە كەسێكی ئیماندار لە مرۆڤەكان - نەك لە ئاژەڵ و بێ گیان و جەمادات - بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم گەیشتبێت ، نەك بینیبێتی - چونكە هاوەڵ هەیە نابینا بووە - زۆر لە بێباوەڕانیش پێغەمبەریان بینیوە صلی الله علیه و سلم و هاوەڵیش نەبوونە، بۆیە هاوەڵ لە مرۆڤەكانە نەك لە غەیری ئەوان. 2- ئەگەر بەو حیسابە بێت و ئوحود هاوەڵ بێت ئەوا زۆر لە ئاژەڵ و جەماد و بێ گیانی تر بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم گەیشتوون و ئەوانیش هاوەڵن و ئیستاش ماون و ئێمە دەیانبینین. 3- هەروەها وەكو ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە دەڵێن بەو پێناسە سەیرەی ولد الددو بێت بۆ هاوەڵ، ئێمەیش دەبینە تابیعی، چونكە پیناسەی تابیعی ئەوەیە كەسێك چاوی بە یەكێك لە هاوەڵان كەوتبێت یان لە پێناسەیەكی تردا زانستیشی لێ وەرگرتبێت! لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر ئەوەی لەفەرموودەكەی بوخاریدا هەست بۆ ئەو كێوە جێگیر بووە چونكە پێغەمبەری خۆشویستووە صلی الله علیه و سلم، ئێمەیش ئەو هەستەی بۆ جێگیر دەكەین، بەڵام ناڵێن یەكێك بووە لە هاوەڵان چونكە سەحابی مرۆڤە و ئوحودیش كیوێكی بێ گیانە، بەڵێ ڕێزو خۆشەویستیشی لەلامان هەیە چونكە پێغەمبەرەكەمان صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: ئوحود كێوێکە خۆشی دەوێین و خۆشمان دەوێت. هەروەها جێگیریش نەبووە لە هیچ فەرموودەیەكی صحیح دا كە ئوحود یەكێك بێت لە كێوەكانی ناوبەهەشت..والله أعلم. إحسان برهان الدین 6 شوّال 1441 29 أیار 2020