/فێركردنی تەوحید بۆ منداڵان/
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی حه‌وته‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی حه‌وته‌م
چه‌ند ڕێگه‌و شێوازێك بۆ فێركردنی ته‌وحید بۆ مناڵان
ده‌كرێت به چه‌ندین ڕێگه بیروباوه‌ڕی ته‌وحید وبنه‌ماكانی ئیمان فێری منداڵان بكه‌ین، ئه‌مه‌ی خواره‌وه چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه كه هه‌ندی له توێژه‌رانی ئه‌و بواره دیاری‌یان كردووه.وه‌كو :
یه‌كه‌م: شێوازی پرسیار‌و وه‌ڵام:
ئه‌م شێوازه خودی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به كاریهیناوه، بۆ نموونه پرسیاری ئه‌كرد: این الله؟ واته: الله له كوێیه؟ پرسیاره‌كانیش به شیوه‌یه‌ك ده‌بیت بكرێت وه‌ڵامه‌كه‌ی كورت بێت، وه‌كو ئه‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه بۆ نموونه: الله له كوێیه؟ الله له ئاسمانه.
دووه‌م: ناساندنی الله به منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان بوێت و بیپه‌رستن و لێی بترسن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌ناسیت نا‌توانیت پله‌و پایه‌ی شاییسته‌ی خۆی بده‌یتێ، یه‌كێكیش له ڕێگه‌كانی ئه‌و ناساندنه ئاسان كردن و پوخت كردنه‌وه‌ی ناو‌و سیفه‌ته‌كانی الله یه به شێوازی هه‌مه‌ره‌نگ و جیا جیا.
سێیه‌م: ناساندنی ڕسول الله صلی الله علیه وسلم به شێوه‌یه‌كی سووك و ئاسان و دڵگیر بۆ منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان بوێت و گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن، له‌و باره‌شه‌وه ده‌كرێت باسی قۆناغی منداڵی په‌یامبه‌ر بكه‌ین صلی الله علیه وسلم و هه‌ڵوێستی له منداڵان و پێكه‌نین و گالته كردنی له گه‌ل ئه‌وان و هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشته جوانه‌كانی بكه‌ین.
چواره‌م: ته‌فسیرێكی پوخت و جوانی ئه‌و سوره‌تانه‌یان بۆ بكه‌ین كه باسی عه‌قیده و بیروباوه‌ری له خۆ گرتووه، وه‌كو ته‌فسیری سوره‌ته‌كانی: (الفاتحة ، الإخلاص ، الفلق ، الناس) . هه‌روه‌ها هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی قه‌یوه‌ندیدار به عه‌قیده‌وه بۆ شه‌رح ئه‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی ئاسان و به شێوازێكی جوان.
پێنجه‌م: له ڕێگه‌ی ره‌نگ كردنی وێنه‌و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ نیگار و نه‌خشه كه واتای عه‌قیده‌و ته‌وحیدی له خۆ گرتبێت.
شه‌شه‌م: له‌به‌ركردنی هه‌ندێ هۆنراوه‌ی عه‌قیده‌و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ته‌وحید و بیروباوه‌ری ئه‌هلی سوننه‌ت ، وه‌كو: هۆنراوه‌كه‌ی ابن تیمیة كه ناسراوه به (لامیة ابن تیمیة) یان ( سلم الوصل الی علم الأصول) و شه‌رح كردنی بۆیان به شێوازێكی زۆر ئاسان و دڵگیر.
حه‌وته‌م: گرێدانی هه‌ندی هه‌ڵوێست و ڕووداو له ژیانی منداڵاندا به عه‌قیده بیروباوه‌ره‌وه، بۆ نموونه:
- له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیدا فێری ئه‌وه‌ی ئه‌كه‌ین دڵی به په‌روه‌ردگارییه‌وه ببه‌ستێت و لێی بپاڕێته‌وه‌و گومانی باشی پێی هه‌بێت و روقیه بكات.
- له كاتی ده‌ركه‌وتنی مانگی چوارده به جوانی له ئاسماندا، جه‌ریری كوری عه‌بدوڵای به‌جه‌لی ده‌فه‌رموێت، له‌لای په‌یامبه‌ر بووین كاتێك مانگی بینی و فه‌رمووی ئێوه چۆن ئه‌و مانگه ده‌بینن به‌و شێوه په‌روه‌ردگارتان ده‌بینن.. ( إنكم سترون ربكم كما ترون هذا القمر لا تضامون في رؤيته).
هه‌شته‌م: له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده كردنیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان الله لێیان ڕازی بێت، وه‌كو مالیكی كوری ئه‌نه‌س ده‌یفه‌رموو: ( كان السلف يعلمون أولادهم حب أبي بكر وعمر كما يعلمونهم السورة من القرآ‌ن). واته: پێشینانی چاك خۆشه‌ویستی ئه‌بو به‌كر و عومه‌ریان فێری مناڵه‌كانیان ده‌كرد وه‌كو چۆن سوره‌تیكی قورئانیان فێر ئه‌كردن.
نۆیه‌م: منداڵان فێر بكرێن له كاتی هاتنی نیعمه‌تیك له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه یان ڕزگار بوونیان له ناخۆشی و ئازارێك سه‌جده‌ی سوپاسگوزاری بۆ الله ببه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و نیعمه‌ته ببه‌ستینه‌وه.
ده‌یه‌م: ناساندنی دایكانی ئیمانداران و ئالوبه‌یتی په‌یامبه‌ر صلی الله علیه وسلم به مناڵه‌كانمان به ڕێگه‌ی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وانیان له‌لا درووست بكه‌ین له‌و ته‌مه‌نه‌وه.
یانزه‌یه‌م: هه‌ندی وشه‌و ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه له‌به‌رده‌م منداڵه‌كانماندا به مه‌به‌ست وئه‌نقه‌ست دووباره بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له ژیانیاندا به كاریبهێنن، وه‌كو: (قدر الله وما شا‌ء فعل/ توكل على الله: پشت به الله ببه‌سته / لا إله إلا الله / الله يراك : لله ده‌تتبینێت/الله قدير: الله به‌توانایه/ الله كريم سبحانه: الله به‌خشنده‌یه..یان هه‌ر قسه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر كه واتا ئیمانی و عه‌قیده‌ییه‌كان له دلی مناڵاندا بچه‌سپێنێت.
هه‌رها ده‌كرێت له ڕێگه‌ی سازكردنی پێشبڕكێ و هه‌ندی به‌رنامه‌ی ئه‌لكترۆنی و درووستكردنی نمایشی پاوه‌ر پۆینت و درووستكردنی فلاش..یان ئاراسته كردنی مناڵ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی به هه‌ندێ تابلۆ كه واتای جوان و ڕیك و پێكی بیروباوه‌ر و ته‌وحیدی له‌سه‌ر نووسرابێت.
بۆ نووسینی ئه‌م زنجیره له كۆمه‌ڵێك نووسین سوودم وه‌رگرت، له‌وانه:
- تعلیم التوحید الصبیان/ الشیخ محمد بن عبد الوهاب.
- العقیدة للطفل المسلم.
- كیف نعلم العقیدة للاطفال/ هناء بنت عبدالعزیز.
- مقدمة رسالة ابن أبي زيد القيرواني.
- سؤال وجواب في التوحيد والعقيدة.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-25
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی شه‌شه‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی شه‌شه‌م
پرسیار: پێویسته موسوڵمان عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی له كوێوه وه‌ربگرێت؟
وه‌ڵام: پێویسته ته‌نها له قورئان و له سوننه‌تی ڕاست و درووستی په‌یامبه‌ری ئیسلام وه‌ریبگرێت، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ، إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ) النجم: 4.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش به تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان و پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته بێت.
پرسیار: كام كۆمه‌ڵ له رۆژی قیامه‌تدا ڕزگاریان ده‌بێت و سه‌رفراز ده‌بن؟
وه‌ڵام: ڕه‌سول صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (وتفترق أمتي على ثلاث وسبعين ملة كلهم في النار إلا ملة واحدة. قالوا: ومن هي يا رسول الله؟ قال: ما أنا عليه وأصحابي). [أحمد والترمذي].
واته: ئوممه‌تی من ده‌بنه حه‌فتا و سێ به‌شه‌وه، هه‌موویان له دۆزه‌خدان یه‌ك كۆمه‌ڵیان نه‌بێت، وتیان: ئه‌و كۆمه‌ڵه كێن ئه‌ی ڕه‌سول؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی من و هاوه‌ڵانی منن.
حه‌ق ئه‌وه‌یه كه په‌یامبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵان له‌سه‌ری بوونه، تۆیش ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕزگارت ببێت و كرده‌وه‌كانت له لای الله وه‌رگیراو بن، پێویسته شوێنكه‌وتووی ئه‌وان بیت و خۆت له بیدعه‌و داهێنان له دیندا به دوور بگریت.
پرسیار: ئایا الله له گه‌ڵماندایه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ له گه‌ڵماندایه به زانستی به بیستنی به بینینی به پاراستنی و به ویست و توانای، ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ﴾ [طه: 5].
پرسیار: ئایا الله به چاو ئه‌بینرێت؟
وه‌ڵام: زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی الله له دونیادا نابینرێ، به‌ڵام موسوڵمانان په‌روه‌ردگاریان له حه‌شرگه‌و له به‌هه‌شتدا ده‌بینن، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ * إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴾ [القيامة: 22 - 23].
پرسیار: پێناسه‌ی قورئان چییه؟
وه‌ڵام: فه‌رمووده‌ی الله یه كه خوێندنه‌وه‌ی عیباده‌ته وله‌لای الله وه هاتووه‌و بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، جیبریل علیه السلام لێی بیستووه و به په‌یامبه‌ری گه‌یاندووه صلی الله علیه و سلم و هه‌موو كتێبه ئاسمانییه‌كانیش كه‌لامی الله یه.
پرسیار: ئایا ده‌كرێت كار به‌قورئان بكه‌ین و ده‌ستبه‌رداری سوننه‌تی ڕه‌سول بین صلی الله علیه وسلم؟
وه‌ڵام: نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌ستبه‌رداری سوننه‌ت بین و الله تعالی خۆی فه‌رمانی به كاركردن به سوننه‌ت و وه‌رگرتنی سوننه‌ت كردووه:﴿ وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ﴾ [الحشر: 7]. سوننه‌تیش ڕوونكردنه‌وه‌و ته‌فسیره بۆ قورئانی پیرۆز، له فه‌رمووده‌شدا هاتووه: "ألا إني أوتيت الكتاب ومثله معه ألا يوشك رجل شبعان متكئ على أريكته يقول: عليكم بهذا القرآ‌ن فما وجدتم فيه من حلال فأحلوه وما وجدتم فيه من حرام فحرموه". [أحمد وأبو داود].
پرسیار: ئه‌گه‌ر ناكۆكی كه‌وته نێوانمانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بۆ چی سه‌رچاوه‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه ؟
وه‌ڵام: بۆ قورئان و بۆ سوننه‌تی ڕاست و درووست ده‌گه‌ڕێینه‌وه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ﴾ [النساء: 59] ، واته: ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌سه‌ر شتێك كه‌وته نێوانتانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆ لای الله و ڕه‌سول بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری ئیسلام فه‌رموویه‌تی: "تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما تمسكتم بهما: كتاب الله وسنة نبيه". [أحمد] واته: له دوای خۆم دوو شتم بۆ به جێ هێشتوون ئه‌گه‌ر ده‌ستیان پێوه بگرن هه‌رگیز گومڕا نابن: كتێبی الله و سوننه‌تی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم.
پرسیار: مه‌زنترین و گه‌وره‌ترین تاوان له لای الله چییه؟
وه‌ڵام: شه‌ریك بۆ الله بڕیاردانه وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی: ﴿ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ﴾ [لقمان: 13]. واته: هاوبه‌ش بۆ الله دانان سته‌مێكی هه‌ره گه‌وره‌یه.
پرسیار: حوكمی ڕۆیشتن بۆ لای فاڵچی و كتێبگره‌وه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و حه‌رامه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته لایان با باوه‌ڕیش به قسه‌كانیان نه‌كات، چل ڕۆژ نوێژی وه‌رناگیرێت، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه: "من أتى عرافًا فسأله عن شي‌ء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة".[رواه مسلم].
واته: كه‌سێك بچێته لای فاڵچییه‌ك و پرسیاری شتێكی لێ بكات چل شه‌و نوێژی لێ وه‌رناگیردرێت.
پرسیار: ئایا درووسته جگه له كه‌عبه به‌ده‌وری هیچ بینا و گۆڕ یان هه‌ر شتێكی تردا بسوڕێینه‌وه؟
وه‌ڵام: له سه‌ر زه‌ویدا جگه له كه‌عبه هیچ جێگه‌یه‌كی تر نییه كه درووست بێت ته‌واف و سوڕانه‌وه به ده‌وریدا ئه‌نجام بدرێت، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ﴾ [الحج: 29].
پرسیار: كلیلی به‌هه‌شت بریتییه له چی؟
وه‌ڵام: ( لا إله إلا الله) كلیلی به‌هه‌شته، هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری ده‌فه‌رموێت: له گه‌ڵ هه‌ندێك له خزمانمدا چووینه لای په‌یامبه‌ر صلی الله علیه و سلم، ئه‌ویش فه‌رمووی: " أبشروا وبشروا من وراءكم إنه من شهد أن لا إله إلا الله صادقًا بها دخل الجنة ". [صحيح مسند الإمام أحمد 4 /211].
واته: موژده‌تان لێ بێت و موژده‌ش به‌وانه بده‌ن كه له‌گه‌ڵتاندا نه‌هاتوون، كه هه‌ر كه‌سێك به ڕاسته‌وه بڵێ: ( لا لإله إلا الله) ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
بۆیه پێویسته سوور بیت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانی لا إله الا الله و له هه‌موو شیرك و گومانێك پاراوی بكه‌یته‌وه، یان له هه‌ر عیباده‌تێكی دڵ و ئه‌ندامه‌كان كه له گه‌ل لا إله الا الله ناكۆك بێت و تێك بگیرێت، چونكه ئه‌وه ڕێگای چوونه به‌هه‌شته بۆ موسوڵمان.
جێبه‌جێ كردنی لا إله الا لله به ته‌نها وتنی ئه‌و وشه نییه به زمان، به‌ڵكو پێویسته به گوفتار و به باوه‌ڕهێنان و به كردار بیسه‌لمێنێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-18
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی پێنجه‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی پێنجه‌م
پرسیار: ته‌وحید مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: ته‌وحید واته پێویسته هه‌رچی مافه‌كانی الله هه‌یه له‌سه‌رت بیده‌یت.
پرسیار: ته‌وحید چه‌ند جۆری هه‌یه؟
وه‌ڵام: ته‌وحید سێ جۆری هه‌یه.
پرسیار: ئه‌و جۆرانه چین؟
1- توحید الربوبیة.
2-توحید الألوهیة.
3- توحید الأسماء والصفات.
پرسیار: ته‌وحیدی الربوبیة معنای چییه؟
وه‌ڵام: واته: ته‌وحیدی الله بكه‌یت و باوه‌ڕت وا بێت كه ئه‌و به تاك و ته‌نها توانای درووستكردن و ڕۆزیدان و ژیاندن و مراندنی هه‌یه.
پرسیار: ته‌وحیدی الألوهیة مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: واته: عیباده‌ت و نوێژ و ڕۆژو و و پاڕانه‌وه وهه‌ر جۆره عیباده‌تێك ته‌نها و ته‌نها بۆ لله بكرێت.
پرسیار: ته‌وحیدی الاسماء والصفات مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: واته: ناو و سیفه‌ته‌كانی الله هه‌مووی بۆ جێگیر بكه‌یت به‌و شێوه‌ی كه شاییسته‌یه‌تی و له قورئان و له سوننه‌تدا ڕوون كراوه‌ته‌وه.
پرسیار: دوو ناو له ناوه‌كانی الله باس بكه؟
وه‌ڵام: الرحمن، الرحیم.
پرسیار: الله تعالی له كوێیه؟
وه‌ڵام: الله تعالی له ئاسمانه.
پرسیار: به چی الله تعالی ده‌ناسیت؟
وه‌ڵام: به نیشانه‌و به درووستكراوه‌كانی، وه‌كو شه‌و ڕۆژ و خۆر و مانگ و ئاسمان و زه‌وی و ئه‌وه‌ش كه له نێوانیاندا هه‌یه.
پرسیار: پێناسه‌ی عیباده‌ت بكه؟
وه‌ڵام: عیباده‌ت وشه‌یه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی الله پێی خۆشه و پێی ڕازی ده‌بێت له گوفتار و كرداری دیار و شاراوه.
پرسیار: عیباده‌ت چه‌ند مه‌رجی هه‌یه و ئه‌و مه‌رجانه چین؟
وه‌ڵام: عیباده‌ت دوو مه‌رجی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ته‌نها بۆ الله بێت و هیچ مه‌به‌ستێكی تری تێكه‌ڵ نه‌بێت.
دووه‌م: شوێنكه‌وتنی په‌یامبه‌ر صلی الله علیه و سلم ی تێدا ڕه‌چاو بكرێت.
پرسیار: چه‌ند جۆرێكی عیباده‌ت باس بكه؟
وه‌ڵام: نوێژ، زه‌كات، ڕۆژوو، حه‌ج، چاكه كردن له گه‌لدایك و باوك، پاڕانه‌وه ترس، خۆشه‌ویستی و زۆر شتی تر.
پرسیار: ئه‌گه‌ر كه‌سیك عیباده‌تێك له عیباده‌ته‌كان بۆ غه‌یری الله ئه‌نجام بدات، حوكمی چییه له ئیسلامدا ؟
وه‌ڵام: حوكمی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی به ئایینی ئیسلامه‌وه نامێنیت و له دین ده‌رده‌چێت، با نوێژوو ڕۆژوویش ئه‌نجام بدات و بڵێت من موسوڵمانم.
پرسیار: پێچه‌وانه‌ی ته‌وحید چییه؟
وه‌ڵام: پێچه‌وانه‌ی ته‌وحید شیرك و هاوبه‌ش بۆ الله دانانه.
پرسیار: شیرك واتای چییه؟
وه‌ڵام: وا بزانیت الله هاوتاو هاوشێوه‌یه‌كی هه‌یه له هه‌ر مافێك له مافه‌كانیدا.
پرسیار: جۆره‌كانی شیرك چین؟
وه‌ڵام: جۆره‌كانی شیرك دوانن.
یه‌كه‌م: شیركی گه‌وره كه خاوه‌نه‌كه‌ی له دینی ئیسلام ده‌رده‌كات.
دووه‌م: شیركی بچووك: كه خاوه‌نه‌كه‌ی له دینی ئیسلام ده‌رناچێت.
پرسیار: نموونه‌یه‌ك له شیركی گه‌وره باس بكه؟
وه‌ڵام: نه‌زر كردن و سه‌ربڕین و قوربانی كردن بۆ غه‌یری الله.
پرسیار: نموونه‌یه‌ك بۆ شیركی بچووك باس بكه؟
وه‌ڵام: سوێندخوارن به غه‌یری الله، ڕوپامایی و ڕییایی كردن.
پرسیار: طاغوت مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: طاغوت بریتییه له‌وه‌ی به‌نده له ئاستی خۆی ده‌ریبكات و به‌رزی بكاته‌وه له هه‌ر په‌رستراوو شوێنكه‌وتوو گوێڕایه‌ڵی بۆ كراوێك.
پرسیار: ژماره‌ی تاغوته‌كان چه‌ندن و سه‌رانیان چه‌ندن:
1- ئیبلیسی نه‌فره‌ت لێكراو.
2- كه‌سێك بپه‌رسترێت و خۆی به‌وه ڕازی بێت.
3- كه‌سێك بانگهێشتی خه‌ڵكی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیپه‌رستن.
4- كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه زانستی شاراوه ( علم الغیب ) ده‌زانێت.
5- كه‌سێك حوكم به قورئان و سوننه‌ت نه‌كات و حوكم به سه‌رچاوه‌و یاسای تر بكات جگه له‌و دوو سه‌رچاوه.
پرسیار: چین ئه‌و بنه‌مایانه‌ی پێویسته موسوڵمان په‌یڕه‌وییان لی بكات و بیانزانێت؟
وه‌ڵام: پێویسته به‌نده‌كان په‌روه‌ردگار و دین و په‌یامبه‌ری خۆیان به باشی بناسن.
إحسان برهان الدين
2018-6-17
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی چواره‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی چواره‌م
پرسیار: پله‌و پایه‌و گرنگی شایه‌تمان واته: وتنی أشهد ان لا إله إلا الله و أشهد ان محمدا رسول الله له ئایینی ئیسلامدا چییه؟
وه‌ڵام: به‌نده ناچێته ئیسلامه‌وه‌و پێیی ناوترێت موسوڵمان به‌و دوو شایه‌تییه نه‌بێت.
پرسیار: لا إله إلا الله واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
وه‌ڵام: واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نییه جگه له الله نه‌بێت.
پرسیار: مه‌به‌ست له ( لا إله) چییه؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نكۆڵی بكرێت له هه‌موو په‌رستراوێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان جگه له الله نه‌بێت.
پرسیار: مه‌به‌ست له ( إلا الله) چییه؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه عیباده‌ت ته‌نها بۆ الله جێگیر بكرێت.
پرسیار: ئایا ته‌نها به وتنی (لا إله الا الله) موسوڵمان ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه، یان مه‌رجی خۆی هه‌یه ده‌بێت موسوڵمان جێبه‌جێی بكات؟
وه‌ڵام: (لا إله الا الله) هه‌شت مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای الله وه‌رگیراو بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی به هۆیه‌وه بچێته به‌هه‌شته‌وه:
1- العلم: واته بزانێت چی ده‌ڵێت و هه‌ر وشه‌یه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر زاری بێت و نه‌زانێت واتای چی ده‌گه‌یه‌نێت.
2- الیقین: واته به دڵنیایی و بێ هیچ گومانێك بیڵێت.
3- الاخلاص: به‌دڵسۆزییه‌وه بیڵێت و مه‌به‌ستی پێی ته‌نها الله بێت.
4- الصدق: واته راستگۆ بێت له وتنی‌دا.
5- المحبة: واته به خۆشحاڵی و به خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ الله و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی بیڵێت و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ش به شوێنكه‌وتن و گوێڕایه‌ڵی بسه‌لمێنێت..
6- الانقیاد: واته ملكه‌چ و پابه‌ند بێت بۆ فه‌رمانه‌كانی قورئان و سوننه‌ت.
7- القبول: واته به كردار و به گوفتار پێی ڕازی بێت و وه‌ریگرێت.
8- الكفربما یعبد من دون الله: واته نكۆڵی بكات له هه‌موو په‌رستراوێك جگه له الله و ڕه‌تیان بكاته‌وه‌و حاشایان لێ بكات.
پرسیار: (محمد رسول الله) مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: مه‌عنای ئه‌وه‌یه گوێڕایه‌ڵی بكه‌یت له هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێكردووین و باوه‌ڕی پێ بهێنیت له هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و هه‌واڵی پێداوین و له هه‌موو ئه‌وه‌ی لێی قه‌ده‌غه كردووین خۆمان بپارێزین و الله ش نه‌په‌رستین به ڕێگه‌یه‌ك نه‌بێت كه خۆی پێی ڕازییه.
پرسیار: ئیمان چی واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت؟
وه‌ڵام: وتنه به زمان، باوه‌ڕه به دڵ، كرداره به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته.
پرسیار: ئایا ئیمان زیاد و كه‌م ده‌كات یان هه‌میشه جێگیره؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ زیاد و كه‌م ده‌كات.
پرسیار: به‌چی زیاد ده‌كات و به چی كه‌م ده‌كات؟
وه‌ڵام: به گوێڕایه‌ڵی الله و پابه‌ند بوون به فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی له قورئان و سوننه‌تدا زیاد ده‌كات.
پرسیار: ئه‌ی به‌چی كه‌م ده‌كات؟
وه‌ڵام: به گوێڕایه‌ڵی كردنی شه‌یتان و سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی الله كه‌م ده‌كات.
پرسیار: ئیمان چه‌ند به‌شی هه‌یه؟
وه‌ڵام: ئیمان زیاتر له حه‌فتا به‌شی هه‌یه، به‌رزترینیان (لا إله الا الله) یه و، نزمترینیان ئه‌وه‌یه شتێك له‌سه‌ر ڕێگه لابده‌یت مایه‌ی ئازار بێت بۆ خه‌ڵكی، شه‌رمیش به‌شێكه له به‌شه‌كانی ئیمان.
پرسیار: پله‌و پایه‌ی ( الاحسان) له ئایینی ئیسلامدا واتای چییه؟
وه‌ڵام: (إحسان) واته: الله بپه‌رستیت وه‌كو ئه‌وه‌ی بیبینیت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نا‌بینیت ئه‌و تۆ ئه‌بینێت.
پرسیار: به‌رزترین پله‌و پایه‌كانی دین كامانه‌ن؟
وه‌ڵام: به‌رزترین پله‌و پایایه‌كانی دین پله‌و پایه‌ی ( الاحسان) ه و ئینجا پله‌و پایه‌ی (الإیمان) و ئینجا پله‌و پایه‌ی ( الإسلام).
هه‌موو چاكه‌یه‌ك له شوێنكه‌وتنی پێشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌دایه و هه‌موو خراپه‌یه‌كیش له داهێنانی پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌دایه كه به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
29 رمضان 1439
2018-6-14
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی سێیه‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی سێیه‌م
بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ و ئیمانیش بریتین له شه‌ش بنه‌ما:
باوه‌ڕ بهێنیت به الله و، به مه‌لائیته‌كان و، به كتێبه‌كانی و، به په‌یامبه‌ره‌كانی و، به ڕۆژی دوایی و، به چاكه و خراپه‌ی قه‌ده‌ر.
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه له هه‌ردوو صحیح ی بوخاری و موسلیم دا كه عومه‌ری كوری خه‌تتاب الله لێی ڕازی بێت ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌ست پی ده‌كات به: " بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ r ذَاتَ يَوْمٍ، إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعْرِ....."
پرسیار: ئه‌گه‌ر پێت وترا: كێ په‌یامبه‌ری تۆیه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: په‌یامبه‌ری ئێمه موحه‌ممه‌دی كوری عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بولموتته‌لیبی كوڕی هاشیمی كوڕی عه‌بدو مه‌نافه.
الله تعالی ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه له هۆزی قوره‌یش كه ئه‌و هۆزه بژارده‌ی نه‌وه‌ی ئیسماعیل بوون و ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ هه‌موو سپی پێست و ڕه‌ش پێستێك، قورئان و حیكمه‌تیشی به‌سه‌ردا دابه‌زاند و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها لله بپه‌رستن و ده‌ست به‌رداری په‌رستراوه‌كانی خۆیان بن له بت و به‌رد و دار‌و دره‌خت وپه‌یامبه‌ران و پیاوچاكان و مه‌لائیكه‌ت و هه‌ر په‌رستراوێكی تر.
خه‌ڵكی بانگهێشت كرد بۆ وازهێنان له شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ الله دانان و له‌سه‌ر ئه‌وه له دژیان جه‌نگا له پێناو ئه‌وه‌ی ته‌نها الله بپه‌رسترێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا) الجن:20. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: )قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي) الزمر: 14. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌یی: (قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ) الرعد:36.
الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ، وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ، بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنْ الشَّاكِرِينَ) الزمر: 64-66.
له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕیش كه مرۆڤ له بێباوه‌ڕی ڕزگار ده‌كات ئه‌وه‌یه ؛ باوه‌ڕ هێنان به زیندوو بوونه‌وه و ناردن و پاداشت و لێپرسینه‌وه وبه‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌موو ئه‌وانه ڕاست و حه‌ق ن.
الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ ) طه: 55.
هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) الرعد:5.
له ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه هه‌ركه‌سێك نكۆڵی له زیندوو بوونه‌وه بكات كافر و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی له دۆزه‌خدا ده‌مێنیته‌وه.
الله تعالی له كوفر و كرده‌وه‌كانی كوفر پارێزراومان بكات، ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌وه ڕه‌وانه كراوه كه عیباده‌ت ته‌نها بۆ الله بێت و جگه له الله عیباده‌ت بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش ڕاستی دینه‌كه‌یه‌تی كه خه‌ڵكی بۆ بانگهێشت ده‌كرد و كۆششی له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ده‌كرد.
الله تعالی له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه كرد سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت، ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی ده ساڵ بانگی خه‌ڵكی بۆ ته‌نها په‌رستنی الله كرد و ئینجا به‌رز كرایه‌وه بۆ ئاسمان و الله تعالی ڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێك له نێوان خۆی و په‌یامبه‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت پێنج نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كرد.
دوای ئه‌وه فه‌رمانی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه پێكرا و فه‌رمانی پێكرا جیهادی بێباوه‌ڕانیش بكات، ئه‌ویش ده ساڵ ئه‌و فه‌رمانه‌ی جێبه‌جێ كرد تاكو خه‌ڵكی پۆل پۆل ده‌هاتنه دینی ئیسلامه‌وه، كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته شه‌ست و سێ ساڵ - سوپاس بۆ لله - دینی ئیسلام به ته‌واوی ڕاگه‌یه‌ندرا و فه‌رمانی الله تعالی له وه‌فاتی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی هاته جێبه‌جێكردن، صلی الله علیه و سلم.
یه‌كه‌مین په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه كرا‌و نوح بوو علیه السلام، كۆتاییشیان موحوممه‌د بوو صلی الله علیه وسلم، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ) النساء:163.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ) ال عمران: 144.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا) الاحزاب:40.
چاكترین په‌یامبه‌ر په‌یامبه‌ری ئێمه‌یه صلی الله علیه وسلم، چاكترین ئاده‌میزاده‌كانیش له دوای په‌یامبه‌ران؛ ئه‌بو به‌كر ، ئینجا عومه‌ر ، ئینجا عوسمان، ئینجا عه‌لی، الله له هه‌موویان ڕازی بێت.
چاكترین سه‌ده‌كانیش ئه‌و سه‌ده‌یه كه په‌یامبه‌ری تێدا ژیاوه صلی الله علیه و سلم، ئینجا سه‌ده‌ی دوای ئه‌وه‌و سه‌ده‌ی دواتری ئه‌و سه‌ده.
عیسا یش علیه السلام له ئاسمان داده‌به‌زێت و ده‌ججال ده‌كوژێت.
والحمد لله رب العالمین.
إحسان برهان ا‌لدین
28 رمضان 1439
2018-6-13
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی دووه‌م
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی دووه‌م
ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا: ئایینت چییه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: ئیسلام ئایینمه.
ئیسلام یش واته: خۆ به ده‌سته‌وه‌دان بۆ الله به ته‌وحید و به ملكه‌چ كردن و گوێڕایه‌ڵیكردن و خۆشویستنی موسوڵمانان و ڕق لێبوونی موشریكان و ئه‌وانه‌ی هاوبه‌ش بۆ الله بڕیارده‌ده‌ن.
الله تعالی فه‌رمووه‌تی: (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ) آل عمران:19. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ) آل عمران: 85.
له فه‌رمووده‌ی صحیح یشدا له ڕه‌سول هاتووه صلی الله علیه وسلم كه فه‌رمویه‌تی: (تشهد أن لا إله إلا لله وأن محمدا رسول الله ، وتقيم الصلاة ، وتؤتي الزكاة ، وتصوم رمضان ، وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا) واته: شایه‌تمان بهێنێت( واته: بڵێیت أشهد ان لا إله إلا الله و أشهد ان محمدا رسول الله و مافه‌كانیشیان بده‌یت) و نوێژ به ڕێك و پێكی بكه‌یت و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ت ده‌ربكه‌یت وڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت و ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو حه‌ج بكه‌یت.
( لا إله الا الله ) واته: هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نییه جگه له الله نه‌بێت، وه‌كو الله فه‌رموویه‌تی: (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِّمَّا تَعْبُدُونَ إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) الزخرف: 26-28.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر فه‌رزبوونی نوێژ‌و زه‌كات فه‌رمووده‌ی الله یه له قورئاندا: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ).البینة: 5.
ئایه‌ته‌كه به ته‌وحید و نكۆڵی كردن له‌وانه ده‌ستی پێكردووه كه هاوبه‌ش بۆ الله داده‌نێن، مه‌زنترین شت الله فه‌رمانی پێ كردبێت ته‌وحیده و گه‌وره‌ترین شتیش قه‌ده‌غه‌ی كردبێت و نكۆڵی لێكردبێت شیرك و هاوبه‌شدانانه بۆ الله، ئینجا فه‌رمانی كردووه به ئه‌نجامدانی نوێژ و ده‌ركردنی زه‌كات، ئه‌مه‌یه زۆربه‌ی ئاینی ئیسلام و شته‌كانی تر له شه‌ریعه‌تدا پاشكۆی ئه‌مانه‌ن.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژوو فه‌رزه فه‌رمووده‌ی الله یه له قورئاندا: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) تاكو ده‌گاته:( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ) البقرة: 183-185.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر فه‌رز بوونی حه‌ج فه‌رمووده‌ی الله یه له قورئاندا: (وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا ۚ) آل عمران:97.
إحسان برهان ا‌لدین
27-رمضان-1439
2018-6-12
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی یه‌كەم
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌مه زنجیره باسێكی به سووده، ده‌رباره‌ی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ له بیروباوه‌ڕدا، كه پێویسته منداڵان فێر بكرێن پێش ئه‌وه‌ی قورئان فێر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له سه‌ر فیتره‌تی ئیسلام بێت و موه‌حیدێكی ته‌واو بێت له‌سه‌ر ڕێگای ئیمان و بیروباوه‌ڕی ڕاست و درووست، باسه‌كه به شێوه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ڕێكخراوه و بسه‌ره‌تا سوودم له نامیلكه‌یه‌كی شێخ (محمد بن عبد الوهاب) وه‌رگرتووه به ناونیشانی: (تعلیم التوحید الصبیان) بدواتریش له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ فێركردنی بیروباوه‌ری راست و درووست بۆ منداڵان.
ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا:
1- كێ په‌روه‌ردگاری تۆیه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: په‌روه‌ردگارم الله یه.
2- ئه‌ی واتای (رب) په‌روه‌ردگار چییه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: (المالك المعبود المعین) واته: خاوه‌ن و په‌رستراو و یارمه‌تیده‌ره.
الله...خاوه‌نی په‌روه‌ردگارێتی و په‌ره‌ستراوێتییه به سه‌ر هه‌موو درووستكراوه‌كانیدا.
3- ئه‌گه‌ر پێت وترا ..به چی په‌روه‌ردگارت ده‌ناسیته‌وه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: به نیشانه‌و به درووستكراوه‌كانیدا ده‌یناسمه‌وه.
له نیشانه‌و ئایه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار: شه‌و و ڕۆژ و خۆر و مانگه ، له درووستكراوه‌كانیشی: ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌رچیش كه له ناویاندایه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌ی الله یه: ﴿ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴾.الاعراف:54.
4- ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا: الله بۆچی تۆی درووست كردووه؟
له وه‌ڵامدا بڵێ: بۆ په‌رستنی خۆی به تاك و ته‌نها و بێ هاوبه‌ش دانان و گوێڕایه‌ڵی كردنی به ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانی پێكردووه‌و خۆ به دوور گرتن له‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كردووه، وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاریات:56.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ) المائدة:72.
شیرك یش ئه‌وه‌یه هاوشێوه‌یه‌ك بۆ الله دابنات و هاواری پێ بكات، تكای لێ بكات و ئومێدی پێ بێت و لێی بترسێت و پشتی پێ ببه‌ستێت و ڕووی تێبكات به جیا له الله تعالی، یان هه‌ر جۆرێكی تر له عیباده‌ت، چونكه وشه‌ی ( العبادة) ناوێكی كۆكه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو گوفتار و كردارێكی شاراوه‌و دیار كه الله تعالی حه‌زی لێ ده‌كات و پێی رازییه، وه‌كو نزا كردن و پاڕانه‌وه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا) الجن:18.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوار كردن و پاڕانه‌وه له غه‌یری الله بێ باوه‌ڕییه، فه‌رمووده‌ی الله خۆیه‌تی: (وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ) المؤمنون:117. چونكه نزا‌و پاڕانه‌وه له گه‌وره‌ترین جۆره‌كانی عیباده‌ته، وه‌كو په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) غافر:60.
له فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه كه ئه‌نه‌س الله لێی ڕازی بێت ده‌یگێڕێته‌وه: (الدعا‌ء مخ العبادة) یان له فه‌رموودیه‌كی صحیح ی تردا هاتووه: ( الدعا‌ء عبادة) واته: نزا‌و پاڕانه‌وه عیباده‌ته.
یه‌كه‌مین شتیش كه الله تعالی له‌سه‌ر به‌نده‌كانی فه‌رزی كردووه ئه‌وه‌یه نكۆڵی له تاغوت بكه‌ن و عیباده‌تكردنی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ)النحل:36.. تاغوت هه‌ر شتێكه له گه‌ڵ الله بپه‌رسترێت، یان واتای شه‌یتان و جادووگه‌ر و فاڵگره‌وه‌و ڕمڵ لێده‌ر و ئه‌و كه‌سه‌ی به غه‌یری قورئان حوكم بكات ده‌گرێته‌وه، (ابن القیم) رحمه الله فه‌رموویه‌تی: (الطاغوت: كل ما تجاوز به العبد حده من معبود أو متبوع أو مطاع ) واته: طاغوت بریتییه له هه‌موو شتێك به‌نده ئه‌و شته له‌سنووری خۆی ده‌ربكات، په‌رستراو بێت یان شوێنكه‌وتوو و په‌یڕه‌وكراو.
إحسان برهان ا‌لدین
26-رمضان-1439
2018-6-11
2018-06-24
2022-06-27
2022-06-01
2024-03-08
2023-11-22
2023-11-08