فه‌رمووده‌ی (دعوها فإنها مأمورة) صحیح نییه! زۆر فه‌رمووده له باسی كۆچی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه و سلم ده‌گێڕدرێته‌وه و له نێو موسوڵماناندا ناوبانگیان هه‌یه و مامۆستایان له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه بۆ موسوڵمانیان ده‌گێڕنه‌وه، كه‌چی سه‌نه‌دیشیان ڕاست نییه و زانایان هه‌زار ساڵ زیاتر له‌مه‌وبه‌ر وریاییان ده‌رباره‌ی داوه، له‌وانه ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه باس له كاتی گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌كات به سواری وشتره‌كه‌ی بۆ مه‌دینه و گوایه موسوڵمانان هه‌ریه‌كه‌و هه‌وڵیان داوه ڕه‌شمه‌ی وشتره‌كه ڕابكێشن و میوانداری به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و فه‌رموویه‌تی واز له وشتره‌كه بێنن چونكه فه‌رمانی پێ كراوه‌و خۆی ده‌زانێت له كوێ ده‌وستێت و دوا جار لای ماڵی ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری ڕه‌زای خوای لێ بێت وه‌ستاوه. ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه: ( قَالَ أَهْلُ المَدِينَةِ لِرَسُولِ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: اُدْخُلْ المَدِينَةَ رَاشِدًا مَهْدِيًّا، قَالَ: فَدَخَلَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم عَلَى المَدِينَةِ. فَخَرَجَ النَّاسُ يَنْظُرُونَ إِلَى رَسُولِ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم، كُلَّمَا مَرَّ عَلَى قَوْمٍ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ ! هَهُنُا ! فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: دَعُوهَا، فَإِنَّهَا مَأْمُورَةٌ - يَعْنِي نَاقَتَه ُ-، حَتَّى بَرَكَتْ عَلَى بَابِ أَبِي أَيُّوبٍ الأَنْصَارِي )). ئه‌م فه‌رمووده یان له ڕێگه‌كانی تره‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ابن عدي له كتێبی " الكامل " (2/424 ) و هه‌روه‌ها ابن القيسراني له كتێبی "ذخيرة الحفاظ " ( 3/1659 ) و ده‌رباره‌شی فه‌رموویانه: باطل. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ابن اسحاق و ابن عدی و له كتێبی دلائل النبوة ی البیهقي و ابن سعد ( 1 / 236 ، 137 ). به‌ڵام له سه‌حیحی بوخاریدا كتاب مناقب الانصار/ باب هجرة النبي صلی الله علیه و سلم وأصحابه الی المدینة ئه‌وه جێگیر بووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی اله علیه و سلم كه هاتووه‌ته مه‌دینه چووه‌ته ماڵی أبو أیوب الأنصاري و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی وشتره‌كه‌ی تێدا نییه كه فه‌رمانی پێكراوه له كوێ بوه‌ستێت. له‌ڕاستیدا ورده‌كاری هیجره‌ت له قورئان و له سوننه‌تدا جێگیر بووه و له سه‌حیحی بوخاری و كتێبه‌كانی تردا وه‌كو موسنه‌دی ئه‌حمه‌د به وردی به‌سه‌رهاتی هیجره‌ت باس كراوه، ئیتر نازانم پێویستی به ڕیوایه‌تی لاوازی و باطل چییه، بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی لاواز و بێ بنه‌ما و بێ ده‌نگی شاره‌زایان و وریایی نه‌دانیان هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جییه و جۆرێكه له هێشتنه‌وه‌و به چه‌سپاندنی هه‌ڵه و ناشه‌رعی و بیدعه له ناو موسوڵماناندا. إحسان برهان ا‌لدین 2018-09-13