العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(إن لكل شيء قلبا وقلب القرآن يس، ومن قرأ يس كتب الله بقراءتها قراءة القرآن عشر مرات):19
: 706
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:19(إن لكل شيء قلبا وقلب القرآن يس، ومن قرأ يس كتب الله بقراءتها قراءة القرآن عشر مرات) واته‌: هه‌موو شتێك دڵێكى هه‌يه‌، دڵى قورئانيش سوره‌تى ياسينه‌، هه‌ركێ ئه‌و سوڕه‌ته‌ بخوێنيته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ جار ئه‌جرى قورئانخوێندنى ته‌واوى بۆ ده‌نووسێت. ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌ و بێ بنه‌ماو ( موضوع)ه‌ ، بڕوانه‌: ( سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة للألباني حديث رقم 169 ). زۆر فه‌رمووده‌ش ده‌رباره‌ى ئه‌م سوڕه‌ته‌ هاتووه‌ به‌ گشتى سه‌نه‌ده‌كانى لاوازه‌. بيگومان سوڕه‌تى يس سوڕه‌تيكى مه‌زنه‌ له‌ قورئانى پيرۆز و په‌ندو به‌سه‌رهاتى گرنگ و كاريگه‌رى تێدايه‌، به‌ڵام فه‌رمووده‌يه‌ك تايبه‌ت ده‌رباره‌ى نه‌هاتووه‌ كه‌ صحيح بيت. إحسان برهان الدين 11- شعبان-1438 2017-5-7 سلێمانى