/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٤- أخبار الحمقى والمغفلين
: 495
2018-04-09
ئه‌م كتيبه له دانانى أبو الفرج ابن الجوزي يه كه له ساڵى 508ك له داكبووه‌و له ساڵى597ك وه‌فاتى كردووه، زانايه‌كى ناودارى گه‌وره‌يه خاوه‌نى نزيكه‌ى سێ سه‌د كتێبه و سه‌ره‌ڕاى هه‌ندێ تێبينى كه له‌سه‌رى هه‌يه ، زانايان زۆر ستايشيان كردووه.
ابن الجوزى - كه به‌هۆى دار گوێزێكه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌يدا له واسط ئه‌و نازناوه‌ى وه‌رگرت- ئه‌م كتێبه‌ى كردووه به بيست و چوار به‌شه‌وه هه‌مووى ته‌رخان كردووه بۆ باسى گێل و گه‌وجه‌كان و پێناسه‌يان ده‌كات و جۆره‌كانيان ده‌خاته ڕوو و ناوى ئه‌و كه‌س و - ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ش- ده‌بات كه به گه‌وجى و گه‌لحۆيى ناسراو‌ن، و دواى ده‌ست ده‌كات به هێناه‌وه‌ى نموونه‌ى زۆر له سه‌ر سه‌پۆله‌يى و كه‌وده‌نى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناودارو قورئانخوێن و مامۆستاى مناڵان و دادوه‌ر و لێپرسراوو سۆفى و خواپه‌رست و هه‌ر گێلێكى به‌دى كردبێت يان بيستبێتى له‌و كتێبه‌يدا به شێوازێكى زۆر خۆش و پێكه‌نيناوى باسى ده‌كات.
كتێبه‌كه تا بڵێى خۆش و سه‌رنج ڕاكێش و پڕ له ئه‌زموون و قسه و به‌سه‌ر هاتى خۆشه، به‌ڵام به‌ش به حاڵى خۆم گومانم هه‌يه هه‌مووى له نووسينى ابن الجوزي بێت، چونكه زۆرقسه‌و باسى تيدايه ناگونجێت له گه‌ل كه‌سايه‌تى و زانايه‌كى وه‌كو ابن الجوزي بيگێرێته‌وه ، به تايبه‌تى ئه‌وه‌ى كه په‌يوه‌ندى به ئايه‌ته‌كانى قورئانه‌وه هه‌بێت.
هه‌ندێك پێيان وايه ابن الجوزي له‌وانه‌يه ئه‌و كتێبه‌ى له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى نووسيندا دانابێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه كتێبى ،(أخبار الأذكياء)ى نووسى و ئينجا ئه‌م كتێبه‌ى به دوايدا نووسى كه ناوبانگى زۆرى بۆ په‌يدا كرد.هه‌روه‌ها كتێبێ تريشى هه‌ر له‌و بابه‌ته هه‌يه وه‌كو:(أخبار الظراف والمتماجنين).
هه‌رچۆنێك بێت أخبار الحمقى والمغفلين كتێبێكى به سوود و سه‌رنج راكێشه، هه‌ر كاتێك خوێندبێتمه‌وه به بێ ئه‌وه‌ى پێبكه‌نم ده‌ستم لێ هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌م كتێبه چاپى زۆر زۆرى هه‌يه، يه‌كه‌م جار له ساڵى 1924 عبد القادر المغربي چاپى كرد و، چاپێكى تازه‌شى هه‌يه به ته‌حقيقى دوكتۆره (عزيزة فوال) له دار الكتاب العربي چاپكراوه.
2023-11-06
2023-10-28
2023-10-28
2023-11-08
2018-04-22
2023-10-28
2018-04-05