/پرسیاری بیروباوه‌ڕ وه‌ڵامه‌كه‌ی/
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:9 له بواری عه‌قیده چی بخوێنینه‌وه باشه؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:9
له بواری عه‌قیده چی بخوێنینه‌وه باشه؟
ئه‌م پرسیاره له عبدالعزیز بن عبدالله بن باز كرا به ڕه‌حمه‌ت بیت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی:
چاكترین و مه‌زنترین و راستگۆترین كتیب بۆ فێربوونی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ قورئانی پیرۆزه (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ) ، هه‌وره‌ها له زۆر فه‌رمووده‌ی صحیح یشدا هاتووه وه‌كو: (إني تارك فيكم ما لن تضلوا إن اعتصمتم به كتاب الله).
چاكترین كتێبیش بۆ فێربوونی عه‌قیده له پاش قورئان، كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه وه‌كو هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیم و چوار سونه‌نه‌كان و كتێبه موعته‌به‌ره‌كانی تری فه‌رمووده.
هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی ( رياض الصالحين ، الترغيب والترهيب ، الوابل الصيب ، عمدة الحديث الشريف وبلوغ المرام ، ومنتقى الأخبار ) كتێبی تری فه‌رمووده‌ش هه‌موویان زۆر به سوودن.
سه‌باره‌ت به‌و كتیبانه‌ی له بواری عه‌قیده نووسراون، چاكترینیان بریتییه له (التوحيد للشيخ الإمام محمد بن عبد الوهاب) - رحمه الله - و، شه‌رحه‌كه‌ی له لایه‌ن هه‌ردوو كوڕه‌زاكانی شێخه‌وه( الشيخ سليمان بن عبد الله بن محمد ، والشيخ عبد الرحمن بن حسن ابن محمد ) كه بریتین له:( تيسير العزيز الحميد ، وفتح المجيد ).
هه‌روه‌ها (مجموعة التوحيد للشيخ محمد بن عبد الوهاب) - رحمه الله - و(كتاب الإيمان ، والقاعدة الجليلة في التوسل والوسيلة ، والعقيدة الواسطية ، والتدمرية ، والحموية ) له دانانی شيخ الإسلام ابن تيمية - رحمه الله - .
هه‌وره‌ها كتێبی (زاد المعاد في هدي خير العباد ، والصواعق المرسلة على الجهمية والمعطلة ، واجتماع الجيوش الإسلامية ، والقصيدة النونية ، وإغاثة اللهفان من مكايد الشيطان) كه ئه‌م پێنج كتێبه له دانانی پێشه‌وا (ابن القيم - رحمه الله - ).
به هه‌مان شێوه گرنگه بۆ مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده ئه‌م كتێبانه بخوێنرێنه‌وه: (شرح الطحاوية لابن أبي العز ، ومنهاج السنة لشيخ الإسلام ابن تيمية ، واقتضاء الصراط المستقيم هه‌ر له دانانی ابن تیمیة و ، كتاب التوحيد لابن خزيمة ، وكتاب السنة لعبد الله بن الإمام أحمد ، والاعتصام للشاطبي) زۆر كتێبی تر كه له بواری روونكردنه‌وه‌ی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری ئه‌هلی سوننه‌تدا نووسراون، كه له چاكترینیان (فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية ، والدرر السنية في الفتاوى النجدية ) له كۆكردنه‌وه‌ی شێخ (عبد الرحمن بن قاسم) - رحمه الله - .
إحسان برهان ا‌لدین
17- رجب -1439
2018-3-3
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:8 ژماره‌ی (طاغوت) ه‌كان چه‌نده؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:8
ژماره‌ی (طاغوت) ه‌كان چه‌نده؟
پێشتر باسی واتای طاغوت مان كردووه، لێره‌شدا پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین ئایا ژماره و جۆره‌كانیان چه‌ندن؟ له ڕاستیدا ژماره‌یان زۆره به‌ڵام سه‌رانیان پێنج ن:
1- ئیبلیس له پێش هه‌موویانه‌وه نه‌فره‌تی الله ی لێبێت.
2- هه‌روه‌ها كه‌سێك به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بپه‌رسترێت و خۆیشی به‌وه ڕازی بێت و پێی خۆش بێت كه ده‌په‌رسترێت.
3- یان كه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ گوێڕایه‌ڵی ڕه‌ها و بێ سنووری خۆی وپه‌رستنی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی په‌رستن.
4- هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه هیچ ده‌رباره‌ی عیلمی غه‌یب ئه‌زانێت وباسی داهاتوو بكات و هه‌واڵ ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك بدات كه ته‌نها له زانستی الله تعالی یه ئه‌وه‌ش تاغوته.
5- هه‌ركه‌سێكیش ته‌شریعی حوكم بكات به غه‌یری ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پێی ڕازی بووه كه قورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووستی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم و یاسا بۆ خه‌لكی بنووسێت و جیاواز له‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌تدا هه‌یه شه‌رع و حوكم و پاداشت و سزا دا‌نێت ئه‌وه‌ش تاغوته، به‌هه‌مان شیوه ئه‌و كه‌سه‌ش كه حوكمی پێ بكات و هه‌ڵیبژێرێت و پێی ڕازی بێت.
بۆ ئه‌سڵی باسه‌كه بڕوانه كتیبی: كشف الشبهات.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-4-3
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:7 پرسیار: پێویسته چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره فه‌رمانێكی پێ كردین؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:7
پرسیار: پێویسته چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره فه‌رمانێكی پێ كردین؟
وه‌ڵام: حه‌وت شتمان له‌سه‌ر پێویسته:
1- عیلم و زانستمان ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوای گه‌وره هه‌بێت.
2- فه‌رمانه‌كه‌مان پێ خۆش بێت نه‌ك به ناچاری وه‌ریبگرین و له دڵه‌وه حه‌زی لێ نه‌كه‌ین یان به هه‌ڵه‌و نه‌گونجاوی بزانین.
3- بڕیار بده‌ین كه پێی هه‌ڵسین و ئه‌نجامی بده‌ین.
4- بیكه‌ین به كردار.
5- به شێویه‌یه‌ك ئه‌نجامی بده‌ین نیه‌تمان ته‌نها بۆ خوا بێت و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و به پێی شه‌رعی خوا ئه‌نجامی بده‌ین.
6- وریابین له هه‌ر شتیك ئه‌و كرده‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
7- جێگیر و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی نه‌بێت.
أصول ا‌لدین الاسلامي مع قواعده الاربع.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-11
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:6 پرسیار:ئه‌و سێ مه‌سه‌له چین پێویسته فێریان بین و كاریان پی بكه‌ین؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:6
پرسیار:ئه‌و سێ مه‌سه‌له چین پێویسته فێریان بین و كاریان پی بكه‌ین؟
وه‌ڵام:
یه‌كه‌م: خوای گه‌وره ئێمه‌ی درووست كردووه و ڕۆزیمان ده‌دات و هه‌روا بێ به‌رنامه به جێی نه‌هێشتووین له‌م گه‌ردوونه ، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ره‌وانه كردووین، هه‌ركێ گوێڕایه‌ڵی بكات ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه و، هه‌ركێ سه‌رپێچی بكات و به به‌رنامه‌كه‌ی ڕازی نه‌بێت جێگای دۆزه‌خه.
دووه‌م: خوای گه‌وره ڕازی نابێت هیچ كه‌سێك له په‌رستندا به هاوبه‌شی بكرێت، با ئه‌و كه‌سه فریشته‌یه‌كی نزیك بێت له خوا ،یان پێغه‌مبه‌رێكی ڕه‌وانه كراویش بێت.
سێیه‌م: هه‌ركێ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری كرد صلی لله علیه وسلم و، یهكخواپهستی ئه‌نجامدا، قه‌ده‌غه كراوه له‌سه‌ری خۆشه‌ویستی و پشتگیری بۆ هه‌ركه‌سێك هه‌بێت كه ناحه‌زی دینی خوا بێت و خۆشی به ئیسلامدا نه‌یه‌ت، با ئه‌و كه‌سه نزیكترین كه‌سیشی بێت.
بڕوانه: أصول ا‌لدین الاسلامي مع قواعده الاربع.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-11
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:5 پرسیار: (محمد رسول الله) مه‌عنای چییه؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:5
پرسیار: (محمد رسول الله) مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: مه‌عنای ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی ته‌واومان له كانگای دڵ و هاوكات به ده‌ربڕینی زمانیش هه‌بێت كه موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم به‌نده‌و نێردراوی خوای گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی، بۆ ئاده‌میزاد و بۆ جنۆكه‌كان، وه‌كو شایه‌ت و موژده‌ده‌ر و وریاكه‌ره‌وه ( شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا )، پێویسته باوه‌ڕمان به هه‌موو هه‌واڵێك هه‌بێت كه پێی داوین، له‌وه‌ی كه له ڕابوردوو ڕوویداوه‌و له‌وه‌ش كه له داهاتوودا ڕووده‌دات، له هه‌موو شتێك كه حه‌ڵاڵی كردووه، له هه‌موو شتێكیش كه حه‌رامی كردووه، به‌ته‌واویش گوێڕایه‌ڵی هه‌موو فه‌رمانێكی بین وله‌وه‌ش كه داوای لێكردووین لێ دوور بكه‌وینه‌وه دوور بكه‌وینه‌وه‌و شوێنكه‌وتووی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی بین و له ئاشكرا‌و له په‌نهاندا وابه‌سته‌ی سوننه‌ته‌كانی بین، به‌وه‌ش كه بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌و فه‌رمانی پێ كردووین خۆمان ته‌سلیم بكه‌ین.
ئه‌وه‌ش بزانین كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌یه، سه‌رپێچی كردنیشی سه‌رپێچیكردنی خوای گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌و په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاندووه‌و وه‌فاتی نه‌كردووه تاكو هه‌مووی به‌ته‌واوی و به جوانترین شێوه گه‌یاندووه، ئوممه‌ته‌كه‌شی له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی ڕاست و ڕوناك به جێهێشتووه، شه‌وی له ڕوناكیدا وه‌كو ڕۆژی وایه، كه‌سێك گومڕا نه‌بێت له‌و ڕێگه لانادات.
شایه‌تی ( محمد رسول الله) به هه‌مان شێوه وه‌كو شایه‌تی (لا إله الا الله) قسه‌یه‌ك نییه و به بێ مه‌رج و به‌بێ سه‌لماندن بكرێت و موسوڵمان بباته به‌هه‌شته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند مه‌رجێكی هه‌یه، مه‌رجه‌كانیشی هه‌مان مه‌رجه‌كانی ( لا اله الا الله)ن، كه وتمان بریتین له: (العلم و الیقین والاخلاص والصدق والمحبة و الانقیاد و القبول) له‌وێیش به هه‌ندێ شیكراوه‌یی باسمان كرد.
بڕوانه: 200 سؤال وجواب في الغقیدة، حافظ حكمي.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-8
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:4 پرسیار:(لا إله إلا الله) مه‌عنای چییه؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:4
پرسیار:(لا إله إلا الله) مه‌عنای چییه؟
وه‌ڵام: واته: هیچ په‌رستراوێك نییه شایانی په‌رستن بێت به حه‌ق جگه له الله نه‌بێت، له دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیش پێكهاتووه:
(لا إله): نكۆڵی كردنه له شاییسته بوونی هه‌ر كه‌سێك بۆ په‌رستراوی.
(إلا الله): جێگیر كردنی شاییسته بوونی ته‌نها الله یه بۆ په‌رستراوی.
(لا إله إلا الله) وشه‌یه‌ك نییه به بێ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی بوترێت و خاوه‌نه‌كه‌ی پێی بچێته به‌هه‌شته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی خۆی هه‌یه، كه هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره:
1- العلم: زانستی ته‌واوت به واتای ئه‌و شایه‌تمانه هه‌بێت كه ده‌یده‌یت و هه‌موو جۆره عیباده‌تێك له غه‌یری
خوای گه‌وره لابده‌یت و عیباده‌تت ته‌نها و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بێت: {فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ } [محمد:19] .
2- الیقین: دڵنیایی ته‌واوت پێی هه‌بێت و هیچ دوو دڵییهكت ده‌رباره‌ی نه‌بێت.{إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ } [الحجرات:15]
3- القبول: به زمان و به‌دڵ وه‌ریبگریت و هیچ مافێك له مافه‌كانی (لا اله الا الله) ڕهتنهكهیتهوه.{ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنْجِ الْمُؤْمِنِينَ} [يونس:103].
4- الانقیاد: ملكه‌چ بوون بۆ شه‌رعی خوا و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی بۆ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تر. {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ } [الزمر:54].
5- الاخلاص: ئه‌نجام نه‌دانی هیچ جۆره شیرك و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانێك، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانت له هه‌موو جۆره شیركێك: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ} [الزمر:3].
6- الصدق: ڕاستگۆ بوونی ته‌واو له‌و شایهتمانهت كه ده‌یده‌یت، دڵ و زمان پێكه‌وه ئه‌و شایه‌تمانه بده‌ن: { إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ } [المنافقون:1] .
7- المحبة: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڵێت( لا إله الا الله ) مه‌رجه خوا و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ئیماندارانی خۆش بوێت:(( أوثق عرى الإيمان الحب في الله والبغض في الله )).
بڕوانه:
- مختصر الفقه الاسلامي: محمدبن ابراهیم التویجري.
- 200 سؤال وجواب في العقیدة، حافظ حكمي.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-8
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:3 پرسیار:یه‌عنی چی نیه‌تت ته‌نها بۆ خوا بێت؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:3
پرسیار:یه‌عنی چی نیه‌تت ته‌نها بۆ خوا بێت؟
وه‌ڵام: واته: به‌نده له هه‌موو گوفتار و كرداره‌كانیدا، به‌ڕواڵه‌ت و له ناخی خۆیه‌وه، ته‌نها و ته‌نها مه‌به‌ستی خوای گه‌وره بێت، پاراویان بكاته‌وه له هه‌موو خه‌وشێك، بۆ نموونه به‌و كرده‌وه چاكانه‌ی مه‌به‌ستی خۆ جوان كردنه‌وه‌ی خۆی نه‌بێت له دڵی خه‌ڵكیدا، یان مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت ستایشی بكه‌ن و له زه‌مكردن و به خراپ باسكردنیان خۆی بپارێزێت، یان مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت به چاوێكی گه‌وره‌و گرنگه‌وه ته‌ماشای بكه‌ن وچاوی له پاره‌و سووده‌كانیان بێت به‌ڵكو به‌ری بكه‌ویت، یان مه‌به‌ستی له كردار‌و گوفتاره باشه‌كانی هه‌ر ئامانجێكی تر بێت تێكه‌ڵی كردبێت له گه‌ل ئه‌وه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كات، به كورتی مه‌به‌ستی هیچ نه‌بێت جگه له الله.
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَمَا لِأَحَدٍ عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَى) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا)
به‌ده‌ستكارییه‌وه له 200 سؤال وجواب في العقیدة وه‌رمگرتووه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-7
پرسیاری بیروباوه‌ڕ و وه‌ڵامه‌كه‌ی:2 پرسیار:به‌نده‌كان به‌چی بزانن خوا چی پێ خۆشه و به چی ڕازی ئه‌بێت؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:2
پرسیار:به‌نده‌كان به‌چی بزانن خوا چی پێ خۆشه و به چی ڕازی ئه‌بێت؟
وه‌ڵام: به‌وه‌ی خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كانی پی ڕه‌وانه كردووه و له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كانیدا هاتووه، خوای گه‌وره هه‌رچی ئه‌وه‌ی پێی خۆشه و هه‌رچی ئه‌وه‌ش كه پێی ناخۆشه له قورئانی پیرۆزدا باسی كردووه‌و هه‌ر له‌و قورئانه‌شدا فه‌رمانی پی كردووین سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله وسلم وه‌رگرین.(وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ...)
به‌م شێوه‌ش خوای گه‌وره به‌ڵگه‌ی كپكهرهوهی له‌سه‌رمان داناوه‌و حیكمه‌تی خۆی پێمان نیشان داوه، وه‌كو فه‌رموویه‌تی: (رُّسُلًا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ۚ) یان له ئایه‌تێكی تردا فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ).
بڕوانه: 200 سؤال وجواب في العقیدة، حافظ حكمي، به ده‌ستكارییه‌كی كه‌مه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-7
پرسیاری بیروباوه‌ڕ و وه‌ڵامه‌كه‌ی:1 پرسیار: نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی به‌نده بۆ په‌روه‌ردگاری چییه؟
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:1
پرسیار: نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی به‌نده بۆ په‌روه‌ردگاری چییه؟
وه‌ڵام: نیشانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه؛ ئه‌وه‌ی خوا پێی خۆشه ئه‌و به‌نده پێی خۆش بێت، ئه‌وه‌شی خوا پێی ناخۆشه ئه‌و به‌نده پێی ناخۆش بێت، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی بێت و خۆی له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی بپارێزێت، خۆشه‌ویستانی خوای خۆش بوێت و ڕقی له ناحه‌زانی بێت، چونكه ئه‌وه به هیزترین گرێبه‌سته‌كانی بیروباوه‌ڕه ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله وسلم فه‌رموویه‌تی: ( أوثق عری الإیمان الحب في الله والبغض في الله) صححه الألباني (1728).
بڕوانه: 200 سؤال و جواب في العقیدة، حافظ حكمي.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-6
2023-10-28
2024-03-08
2023-04-26
2024-03-26
2023-10-28
2023-11-08
2023-11-15