العربیة
/پرسیاری بیروباوه‌ڕ وه‌ڵامه‌كه‌ی/
پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:4 پرسیار:(لا إله إلا الله) مه‌عنای چییه‌؟
: 438
2018-04-10
#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:4 پرسیار:(لا إله إلا الله) مه‌عنای چییه‌؟ وه‌ڵام: واته‌: هیچ په‌رستراوێك نییه‌ شایانی په‌رستن بێت به‌ حه‌ق جگه‌ له‌ الله نه‌بێت، له‌ دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیش پێكهاتووه‌: (لا إله): نكۆڵی كردنه‌ له‌ شاییسته‌ بوونی هه‌ر كه‌سێك بۆ په‌رستراوی. (إلا الله): جێگیر كردنی شاییسته‌ بوونی ته‌نها الله یه‌ بۆ په‌رستراوی. (لا إله إلا الله) وشه‌یه‌ك نییه‌ به‌ بێ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی بوترێت و خاوه‌نه‌كه‌ی پێی بچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی خۆی هه‌یه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ره‌: 1- العلم: زانستی ته‌واوت به‌ واتای ئه‌و شایه‌تمانه‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یده‌یت و هه‌موو جۆره‌ عیباده‌تێك له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ لابده‌یت و عیباده‌تت ته‌نها و ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌ بێت: {فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ } [محمد:19] . 2- الیقین: دڵنیایی ته‌واوت پێی هه‌بێت و هیچ دوو دڵییه‌كت ده‌رباره‌ی نه‌بێت.{إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ } [الحجرات:15] 3- القبول: به‌ زمان و به‌دڵ وه‌ریبگریت و هیچ مافێك له‌ مافه‌كانی (لا اله الا الله) ڕه‌تنه‌كه‌یته‌وه‌.{ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنْجِ الْمُؤْمِنِينَ} [يونس:103]. 4- الانقیاد: ملكه‌چ بوون بۆ شه‌رعی خوا و ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی بۆ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تر. {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ } [الزمر:54]. 5- الاخلاص: ئه‌نجام نه‌دانی هیچ جۆره‌ شیرك و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانێك، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانت له‌ هه‌موو جۆره‌ شیركێك: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ} [الزمر:3]. 6- الصدق: ڕاستگۆ بوونی ته‌واو له‌و شایه‌تمانه‌ت كه‌ ده‌یده‌یت، دڵ و زمان پێكه‌وه‌ ئه‌و شایه‌تمانه‌ بده‌ن: { إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ } [المنافقون:1] . 7- المحبة: ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڵێت( لا إله الا الله ) مه‌رجه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ئیماندارانی خۆش بوێت:(( أوثق عرى الإيمان الحب في الله والبغض في الله )). بڕوانه‌: - مختصر الفقه الاسلامي: محمدبن ابراهیم التویجري. - 200 سؤال وجواب في العقیدة، حافظ حكمي. إحسان برهان الدین 2018-2-8