/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٤- العقید معمر القذافي
: 384
2018-04-05
قه‌زافی هه‌رچه‌ند كه‌سێكی زۆر به‌ناوبانگه به‌ڵام له‌و ڕوانگه‌ی كه لێره باسی ده‌كه‌م ناسراو نییه بۆیه به كورتی ده‌ڵێم : ناوی ( معمر محمد عبدالسلام) و له دایكبووی ساڵی 1942ز له لادێیه‌ك له(سرت) به‌ناوی (جهنم) له 1966ز لهنێردهیهكی سه‌ربازیدا ڕۆیشته بریطانیا ، له 1969ز به‌هاوكاری چه‌ند ئه‌فسه‌رێك كوده‌تایان كرده سه‌ر (الملك إدریس الاول) و بوو به سه‌رۆك كۆماری لیبیا هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌شتبووه سی ساڵی ، له ساڵی 2011 به ده‌ستی شۆڕشگێڕان له لیبیا كوژرا.
بێگومان لای زۆرێك له ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌یره كه سێكی سته‌مكاری به‌دناوی وهكوسهرۆكی پێشووی لیبیا یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی كردبێت ،له‌وانه‌یه بڵێن ئهوچیدابوو له‌م باسه له بنچینه‌وه ، ده‌ی هه‌روا بوو ، قه‌زافی جاڕی كارنه‌كردنی به سوننه‌ت ئاشكرا كرد و به ئاره‌زووی خۆی سوكایه‌تی به فه‌رمووده‌كان وهه‌ندێ له‌هاوه‌ڵان ده‌كرد به‌تایبه‌تی( أبوهریرة) و معاویة) و ( أبو سفیان) ..هتد و هه‌مان گوتاری قورئانییه‌كانی هه‌بوو ، له ( الكتاب الأخضر) یشدا بنه‌مای ( القرآ‌ن شریعة المجتمع) ی ڕاگه‌یاند ، خۆی ده‌ڵێت: (إذا اتى واحد وقال لنا؛ ان حديث النبي لا بد ان تقدسوه وتعملوا به مثل القرآ‌ن، فهذا شرك، وهذا كلام ربما يكون غريباً، ) هه‌روه‌ها به بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ ئه‌ده‌بێك ده‌یوت: ( (لا نستطيع مثلما تأتي لنا بحديث وتقول؛ هذا الحديث رواه النبي، لا نستطيع ان نعرف هل هذا الحديث اختلقه معاوية أم قاله النبي فعلا؟ أم اختلقه سجاح أم قاله أبو سفيان أم أبو لهب؟ لا نعلم، لأن هناك الآف الأحاديث عليها علامة استفهام، يا تر‌ى أياً منها قاله النبي فعلاً)..كاتێك پرسی ئینكاركردنی قه‌زافی بۆ سوننه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا وزانرا ، لیژنه‌یه‌كی باڵا له پێنج وڵات پێكهات كه بریتی بوون له:(صالح بن محمد اللحيدان ، أبي بكر محمود جومي ، أحمد الحماني ، علي محتار ) لیژنه‌كه چاویان به قه‌زافی كه‌وت و به‌قورئان وفه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان ئامۆژگارییان كرد ، ئه‌ویش نكۆڵی كرد له‌وه‌ی نوێژی عه‌سری كردبێته دوو ڕكات ووشه‌ی (قل) ی له قورئان لابردبێت ، بۆ وهفدهكهشی ڕوونكرده‌وه كه ئه‌و ته‌نها باوه‌ڕی به سوننه‌تی فیعلی هه‌یه وه‌كو نوێژ و حه‌ج ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سوننه‌تی قه‌ولی ته‌نها كار به‌و فه‌رموودانه ده‌كات كه به ڕاستی ده‌زانێ،جا ته‌ماشاكه! منوهكو خۆم كه زانیم قه‌زافی قورئانی بووه ئه‌م دوو به‌یته شیعره‌م بیركه‌وته‌وه:
فلوْ أني بليتُ بهاشميًّ ** خُؤُولتُه بنُو عَبدِ المَدانِ
لهان ما ألقی ولكن ** تعالوا انظروا بمن ابتلاني
بۆ زانیاری زیاتر ،بڕوانه: سایتی(ویكبیدیا) ،(القذافي مسيلمة العصر/عبد الرحمن حسن).
2018-04-30
2023-11-29
2024-03-26
2018-04-10
2018-06-02