#چل_پەیام_بۆئافرەتان: 12 ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) پرۆسەیەكی نێودەوڵەتی بۆ فەساد ناوی ڕێكه‌وتننامه‌كه به زمانی ئینگلیزی بریتییه له Convention on Elimination of All Forms of Discrimination Against Women واته: ڕێكه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك له دژی ئافره‌تان. له ساڵی 1979 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كرا پاش ئه‌وه‌ی سه‌دوهه‌شتا و نۆ ده‌وله‌ت ئیمزایان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كرد كه له نێوانیاندا په‌نجا ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار و به (تحفظ) له‌سه‌ری ڕازی بوون. بنه‌ماو بنچینه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) له‌سه‌ر یه‌كسانی ڕه‌ها و هاوشێوه‌یی وهاوتا بوونى ته‌واو له نێوان ژنان و پیاواندا دامه‌زراوه له بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیری و له هه‌موو بواره جیاجیاكانی تردا. له ڕاستیدا بیرۆكه‌ی یه‌كسانی كردن له نێوان هه‌موو خه‌ڵكیدا به ژنان و پیاوانه‌وه، ئه‌و بنه‌مایه بوو كه زۆربه‌ی په‌یمان وڕێكه‌وتننامه جیهانییه‌كانی له‌سه‌ر درووست بوو، بۆ نموونه سه‌رانی شۆرشی فه‌ره‌نسی ئه‌و دروشمه‌یان به‌رز كردبوویه‌وه به‌و ئیعتیباره‌ی كه پیاوان و ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانداهیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا نییه، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌مین ماده‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی سیداو بریتی بوو له‌وه‌ی كه نابێت هیچ جیاوازییه‌ك بكرێت له نێوان ژنان و پیاواندا و پێویسته به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له هه‌ر جیاوازییه‌ك له بواره‌كانی ژیاندا له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه به‌ره‌نگاری هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كز كردنی ئه‌و ئاراسته ئه‌نجام بدرێت. له ڕاستیشدا یه‌كسانی له نێوان ژنان و پیاوان له ئیسلامدا مه‌سه‌له‌یه‌كی بڕاوه‌یه و جیاوازییان له نێواندا نه‌كراوه وه‌كو ماف و لایه‌نی مرۆیی، مه‌گه‌ر له كاتێكدا نه‌بێت كه یه‌كسانی له گه‌ڵ دادگه‌ریدا تێكگیرابێت، ئه‌و كات وه‌كو پاراستنی مافی ئافرتان له یه‌كسانییه‌وه ده‌گویزرێته‌وه بۆ دادگه‌ری، چونكه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا یه‌كسانی كردن له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌دا ده‌بێته جۆرێك له نادادگه‌ری كه خودی ئافره‌ته‌كه، یان به‌رانبه‌ره‌كه‌ی تێیدا زیانمه‌ند ده‌بێت. گومانی تێدا نییه كه ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌یه و تێكده‌گیرێت ، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه ڕێكه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه و جاڕی بۆ دراوه كە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ جۆره ڕێزێك نه له ئیسلام و نه له هیچ ئاكار و ڕه‌وشتێكی كۆمه‌ڵگاكان ناگرێت وبگره مه‌به‌ستێتی یاسا‌و ته‌شریعاتی كاریگه‌ر ده‌ربكات بۆ لاوازكردن و نه‌هیشتنی پێگه‌ی شه‌ریعه‌ت له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیعدا. هه‌روه‌ها دژایه‌تی كردنی ڕه‌وشت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و بڵاو كردنه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی یه‌كێكه له ئامانجه گه‌وه‌ركانی ئه‌و ده‌زگایه، ئه‌مه‌ش دیارترین ئه‌و خاڵانه‌یه كه له دوو توێی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا هاتووه وپێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه: 1- له مادده‌ی دوومی ئەو ڕێككەوتنامەیەدا هاتووه ، كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ری كردووه هه‌موو جۆره ڕێنمایی و ئاراسته‌و حوكمێك له یاساكانیان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه جیاوازی ده‌خاته نێوان ژنان و پیاوان به‌وانه‌شه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایینی درووست بوونه وه‌كو میراتی بۆ نموونه، ئه‌م مادده‌یه‌ش به ڕوونی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ناكۆكه و پێچه‌وانه‌یه، چونكه كه ئیسلامدا جیاوازی له نێوان پیاوان و ژناندا كراوه و له ڕووی فیتره‌تیشه‌وه ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه جیاوازی زۆریان له پێكهاته‌و توانا‌و باری ده‌روونی و توانای جه‌سته‌یی له نێواندا هه‌یه، وه‌كو له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: ( وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالأُنْثَى) آل عمران:36. ئینجا كاركردنیش به‌و مادده‌یه له ڕێكه‌وتننامه‌كه وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یە بۆ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسی حوكم كردن به قورئان و سوننه‌ت ده‌كه‌ن، وه‌كو: (فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً ). النساء:65. 2- له مادده‌ی شانزه‌دا به هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك جیاوازی و تێكگیرانی تێدایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلامدا وه‌كو: * لابردنی هه‌موو جۆره سه‌رپه‌رشتی و ویلایه‌ت و خاوه‌ندارێتێیه‌ك له‌سه‌ر كچان و ئافره‌تان له‌لایه‌ن باوك و براو مێرد و هه‌ر سه‌رپه‌شتیارێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ته‌واو له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا درووست بێت، بۆ نموونه كچ ئازاد بێت هاوسه‌رگیری یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كوڕێكدا بگرێت با بێ دینیش بێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ریعەتدا پێچه‌وانه‌وه‌یە، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر دا صلی الله علیه وسلم: كە دەفەرموێت ( أيما امرأة نكحت بغير إذن وليها فنكاحها باطل فنكاحها باطل فنكاحها باطل) صحیح ابي داود / 2083. واتە: هەر ئافرەتێك بەبێ ڕازیبوونی خاوەنەكەی شوو بكات شووكردنەكەی بەتاڵە. - له‌بڕگه‌یه‌كی تری مادده‌ی شانزه‌دا هاتووه، كه كچ ده‌توانێت ناوی دایكی هه‌ڵبگرێت وه‌كو چۆن ده‌توانێت ناوی باوكی هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی قورئاندا تێكده‌گیرێت كه فه‌رمووده‌ی الله یە عزوجل: (ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ ) واتە كەسەكان بە ناوی باوكیانەوە بانگ بكەن و بیاندەنە پاڵی ئەوان نەك دایكیان، چونكە ئەوە مایەی درووستبوونی دادگەرییە. * له بڕگه‌یه‌كی تری ئه‌و مادده‌یه‌دا به‌ڕاشكاوی هاتووه، كه فره‌ژنی پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت، واته له ڕووی یه‌كسانییه‌وە چۆن ئافره‌ت بۆی نییه زیاتر له میردێكی هه‌بێت، به هه‌مان شێوه پیاویش بۆی نییه زیاتر له هاوسه‌رێكی هه‌بێت! ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه الله تعالی به ڕاشكاوی له قورئاندا ڕێگه‌ی به فره‌ژنی داوه‌و فه‌رموویه‌تی: (فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ ) النساء:3. تەنانەت لە ئایەتەكدا الله باسی یەك هاوسەری نەكردووە، بەڵكو لە دوو هاوسەرەوە تا چواری باس كردووە كە ئەوەش ئاماژەیەكی ڕوونە - وەكو زانایان فەرموویانە - ئەگەر لە توانای پیاودا هەبێت ومەرجەكانی تێدا هەبێت، زیاتر لە هاوسەرێكی هەبێت بۆ دین و بۆ دونیا و بۆ ئەممەتی ئیسلامیش باشترە. كاتێكیش هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕه‌خنه‌یان له‌و به‌نده گرت لیژنه‌ی سیداو به توندی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنیان دوو پات كرده‌وه و وتیان فره‌ژنی ده‌ره‌نجامی زۆر ترسناكی هه‌یه له‌سه‌ر ئافره‌ت و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ، لە جیاتی فرەژنیش بە حەڵاڵی ئەوان ڕێگەیان داوە بە پەیوەندی ناشەرعی لە نێوان ژنان و پیاواندا و هەموو ئاسانكارییەك لەو بارەوە دەكەن، تەنانەت بۆ ئەو منداڵە ناشەرعییەش كە لە ئەنجامی پەیوەندی ناشەرعی ژنان و پیاواندا درووست دەبێت، گرنگ ئەوەیە هاوسەرگیری دووەم نەكرێت و ئەو شەریعەتەی ئیسلام لەو بوارەدا ڕەتبكرێتەوە. 3- هه‌روه‌ها له‌ڕووی یه‌كسانی ڕه‌ها له نێوان ژنان و پیاواندا چۆن پیاو پاش جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی یان مردنی، بۆی هه‌یه بێ چاوه‌ڕوان كردن هاوسه‌رگیری بكات، به‌و شێوه‌ش پێویسته ژنان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت ، پاش مردنی هاوسه‌ره‌كانیان، یان جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر، ئافره‌ت بتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ شوو بكات به بێ چاوه‌ڕوانی، ئەمەش بانگەشەیەكی ئاشكرایە بۆ نەهێشتنی تەشریعی (عیدده) كه به‌ڕوون و ئاشكرا بەشێكە لە شەریعەتی ئیسلام. 4- به پێی ڕێكه‌وتننامه‌كه، پیاو به هیچ شێوه‌یه‌ك له خێزاندا مافی سه‌رپه‌رشتی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه نییه، به‌وه‌ش ئایه‌تی (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ) النساء:34. هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و پیاو هیچ مافێكی سەرپەرشتی و چاودێری بەسەر خێزانەكەی نامێنیت. 5- به‌رز كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ڕێگه پێدراو بۆ شوو كردنی كچان بۆ هه‌ژده ساڵ، وه‌كو ڕێخۆشكردنێك بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بیگه‌یه‌نن به بیست و یه‌ك ساڵ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین ده‌قه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا بۆ نموونه: «يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ ، مَنْ اسْتَطَاعَ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ؛ فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ؛ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ» [رواه البخاري ومسلم واللفظ للبخاري] . دوای جاریش رێگەیەكی ناڕاستوخۆیە بۆ بڵاوبوونەوەی فەساد لناو كۆمەڵگادا. 6- به پێی ڕێكه‌وتننامه‌كه، ئافره‌ت مافی خۆیه‌تی و ئازاده مناڵی ببێت یان نه‌بێت، هه‌روه‌ها مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی له‌بار ببات، ئه‌مه‌ش بە ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی الله جل جلاله پێچه‌وانه‌یه كه فه‌رموویه‌تی: (وَلاَ تَقْتُلُواْ أَوْلاَدَكُم مِّنْ إمْلاَقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ) الغسراء:31. 7- ڕێكه‌وتننامه‌كه مافی مێردی سنووردار كردووه سه‌باره‌ت به مافی سەرجێیی و چوونه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی ژنه‌كه نه‌بێت به ده‌ستدرێژی هاوسەرگیری (اغتصاب زوجي ) داده‌نرێت و سزایشی بۆ دیاریكراوه له نێوان سزادان به پاره‌و زیندانی كردن‌دا، له كاتێكدا الله له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (نِسَآؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ فَأْتُواْ حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ) البقرة:223. هه‌روه‌ها رسول الله صلی الله علیه وسلم وه‌كو له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه فه‌رموویه‌تی : ( إِذَا دَعَا الرَّجُلُ امْرَأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عَلَيْهَا لَعَنَتْهَا الْمَلَائِكَةُ حَتَّى تُصْبِحَ ). سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه ڕه‌نگه لای كه‌سانێك درووست بێت ئایا ڕێكه‌وتننامه‌ی سیداو خاڵی باش و ماده‌ی به سوودی له خۆ گرتووه بۆ ئافره‌تان؟ یان هه‌مووی ماددەكانی هەر له‌و جۆره زیان به‌خشن بۆی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: به‌ڵێ ده‌رباره‌ی مافی دایكایه‌تی و جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت له كاتی دوو گیانیدا و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی چاودێری ته‌ندرووستی بۆ ژنان بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ پیاواندا و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار وسوودی ئابووری به‌ده‌ست هێنانی قه‌رز و خاڵی ئیجابی تری بۆ ئافره‌تان تێدا هاتووه، قسه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه باشانه نییه كه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دەگونجێن و كۆكن، به‌ڵكو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌كه له گه‌ڵ عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا تێكه‌گیرێت و لە ڕاستیدا سیداو هەوڵێكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێكی هەستیار و ترسناك لە شەریعەتی ئیسلام كە بەدیلەكەی بڵاوبوونەوەی فەساد و بێ ڕەوشتییەو شیرازەی كۆمەڵگاو خێزان تیكدەدات. به كورتی: ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) كە ئێستا لە كوردستانیشدا لە ڕێگەی ڕێكخراوكانی بەناو مافی ئافرەتان و كۆمەڵگای مەدەنییەوە كاری بۆ دەكرێت و بە شێوەیەكی فەرمیش پشتیوانی‌یان لێ دەكرێت، له زۆربه‌ی بڕگه‌كانیدا نەك تەنها لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامدا، بەڵكو له‌گه‌ڵ فیتره‌ت و سروشتی ئافره‌تیشدا زۆر ناكۆكه و ته‌نانه‌ت ناوی ڕێكه‌وتننامه‌كه هه‌ڵه‌یه وزۆر نالۆژیكییه بوترێت نابێت هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ژنان و پیاواندا هه‌بێت! ئه‌گه‌ر بێت و ناوه‌كه‌شی بریتی بوایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره سته‌مێك كه له دژی ئافره‌تان ئه‌نجام ده‌درێت ڕاستتر ده‌بوو. پوخته‌ی ڕه‌خنه‌كانیش كه ئاراسته‌ی (سیداو) كراوه بریتین له: - بونیاتنانی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یە له‌سه‌ر یه‌كسانی ڕه‌ها و هاوشێوه‌یی ته‌واو له نێوان ژنان و پیاواندا له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا له ته‌شریع و سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و وه‌رزشی و ئازادییه گشتییه‌كان و یاساكانی خێزان و پێدانی ڕه‌گه‌زنامه و ئه‌هلیه‌تی یاسایی. - ڕێكه‌وتننامه‌كه پڕه له دژایه‌تی له نێوان ژنان و پیاواندا و دیمه‌نه‌كه وا ده‌رده‌خات كه په‌یوه‌ندی ژن و پیاو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕكابەری و دوژمنایه‌تیه و ئه‌وان هاتوون سنوورێك بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له دژی ئافره‌تان ده‌كرێت دابنه‌ن ، له كاتێكدا خۆی وا نییه. - ڕێكه‌وتننامه‌كه ته‌ماشای ئافره‌ت وه‌كو تاكێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات نه‌ك ئه‌ندامێك له نێو خێزانێكدا. - ڕێكه‌وتننامه‌كه مه‌به‌ستێتی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك له نێوان ئافره‌تان و پیاواندا هه‌ڵبگرێت با ئه‌و جیاوازییانه‌ش به پێی سرووشت و فیتره‌تیش بیت. - ڕێكه‌وتننامه‌كه نوقسانه، چونكه جه‌خت له‌سه‌ر مافه‌كانی ئافره‌ت ده‌كاته‌وه و ئه‌ركه‌كانی پشت گوێ خستووه و باسیان ناكات. - ڕێكه‌وتننامه‌كه كار بۆ داگیركارییه‌كی ناوخۆیی نوێ ده‌كات و هه‌وڵێكه بۆ درووست كردنی ده‌وڵه‌تێك له ناو ده‌وڵه‌تێكدا و به پێی بڕگه‌ی حه‌ڤده‌ش مافی به لیژنه‌ی چاودێری داوه چۆن بیه‌وێت ئاوها لێكدانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌كه بكات و ڕاپۆرت به‌رز بكاته‌وه. ئه‌و تێكگیرانه‌ش له‌م نووسینه كورته‌دا ده‌رباره‌ی (سیداو )باسمان كرد، بریتی نه‌بوو له هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه و له‌و ڕێكه‌وتننامه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كراوەتەوە، به‌ڵكو هه‌ندێ ئاماژه‌و نموونه‌ی خێرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو به‌ڵگه له‌م باره‌وه بخرێته ڕوو. ئه‌وه‌ش كه جێگه‌ی داخه زۆرێك له‌وانه‌ی پشتگیری لێ ده‌كه‌ن یان وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئایینی خه‌ڵكی و ئاكاریان ته‌ماشای ناكه‌ن، كه‌سانێكن له ڕاستیدا نازانن ناوه‌ڕۆك و ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر دینی موسوڵمانان هه‌یه و چه‌ند ڕۆڵ ده‌بینێت له دوور خستنه‌وه‌ی موسوڵمانان له دینه‌كه‌یان، به دیاری كراویش ئه‌و ڕێكخراو‌و لایه‌نانه‌ی كه پشتگیری ڕه‌های لێ ده‌كه‌ن هۆكاری ده‌رك نه‌كردنیانه به‌و شوێنه‌وارانه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای موسوڵمانان به‌ڵكو كۆمه‌ڵگا به گشتی به‌جیی ده‌هێڵێت. ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه بزانرێت سه‌ره‌ڕای ئیمزا كردنی زیاتر له 180 ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتننامه كه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت سوید بوو و قه‌ته‌ریش له ساڵی 2009 ئیمزای له‌سه‌ری كرد، به‌ڵام ئه‌مریكا به‌هه‌ندێ به‌هانه‌وه تاكو ئێستا له‌و ڕێكه‌وتننامه‌دا به‌شدار نییه، جگه له ئێران و سوودان كه ئێستا ئاراسته‌ی به‌ره‌و ڕازیبوونه، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان تێیدا به‌شدارن، ئه‌و (تحفظ) ش كه هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه نیشیانیان داوه سه‌باره‌ت به هه‌ندێ له بڕگه‌كانی هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆرێت چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خۆیان وابه‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سیداو) كردووه. گرنگیشە بەلامەوە بزانن ئەمەی كە لە ئێستادا لە كوردستان دەگوزەرێت لە هەوڵی ئەوەی كەسەكان بەناوی دایكیانەوە بانگ بكرێن یان ئەو باسانەوە لە ژێر ناونیشانی جیندەرەوە خۆیان دەبیننەوە! ئەوە هەمووی جێبەجێكردنە بۆ هەندێك لە بڕگەكانی ڕێكەوتننامەی (سیداو)، بێگومان لەبەرنامەشیاندا هەیە - ئەگەر بۆیان بچێتەسەر وخەڵكی بێ دنگ بن - یەك بە یەكی بڕگەكانی سیداو كە دژ بە شەریعەتی ئیسلامە لە كوردستاندا جیبەجێی بكەن. بۆ ئه‌م نووسینه‌م سوودم له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بینیوه، له‌وانه: * حقوق المرأة في الاسلام واتفاقیة سیداو/ محمد یحیی النجمي. * سیداو في المیزان/ نزار محمد عثمان. * بنود اتفاقیة السیداو ومخالفتها للشریعة الاسلامیة/ أسماء سعد ا‌لدین. * موحازه‌ره‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداری دكتۆر محمد أحمد الزین ی مامۆستا‌م له ماده‌ی الثقافة الاسلامیة له كاتی خوێندنی ماسته‌ر.