/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٠- كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون
: 463
2018-04-09
كتێبێكى هه‌ره‌گرنگه له نووسينى مصطفى بن عبد الله يه كه به حاجى خه‌ليفه ده‌ناسرێت، له لاى توركه عوسمانييه‌كانيش به كاتب الجلبي ده‌ناسرا، له ساڵى1017ك له القستنطينية له دايك بووه‌و له ساڵى 1068ك هه‌ر له‌وێ وه‌فاتى كردووه، له كه‌سايه‌تييه مه‌وسوعى و دياره‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى بووه، (فرانز بابنجر) ئه‌وى به گه‌وره‌ترين مه‌وسوعى عوسمانى ناساندووه.
حاجى خه‌ليفه له كتێبه‌كه‌يدا پێناسه‌ى هه‌زاران كتێبى عه‌ره‌بى و توركى و فارسى ده‌كات، زياتر له بيست ساڵ به دانانى ئه‌و كتێبه خه‌ريك بووه، وه‌كو دائرة المعارف ێكه بۆ ناسينى كتێب و سه‌رچاوه‌كان، پێناسه‌ى ده‌ورو به‌رى هه‌ژده هه‌زار كتێبى له خۆ گرتووه، به بۆچوونى (عبدالرحمن البدوي) حاجى خه‌ليفه به خۆى هه‌موو ئه‌وكتيبانه‌ى بينيوه، چونكه به وردى باسى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كان ده‌كات و پوخته‌يه‌كيش له ژياني نووسه‌ره‌كانى باس ده‌كات.
له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌يدا وتوويه‌تى:
(.. العلوم والكتب كثيرة والأعمار عزيزة قصيرة والوقوف على تفاصيلها متعسر بل متعذر وإنما المطلوب ضبط معاقدها والشعور على مقاصدها وقد ألهمني الله تعالى جمع أشتاتها وفتح عليّ أبواب أسبابها فكتبت جميع ما رأيته في خلال تتبع المؤلفات وتصفح كتب التواريخ والطبقات.) واته: كتێبه‌كان زۆرن و ته‌مه‌نيش كورته و دژواره به‌ڵكو مه‌حاڵه كه‌سێك بتوانێت له ورده‌كاري هه‌موويان بگات، به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه به شێوه‌يه‌كى گشتى له مه‌به‌ستى نووسينيان تێبگه‌ين..ئيتر باسى ئه‌ه‌وه ئه‌كات چۆن خواى گه‌وره يارمه‌تى داوه ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوانه بناسێنێت.
يه‌كه‌م جار غوستاڤ لۆبۆنى ڕۆژهه‌ڵاتناس ئه‌م كتێبه‌ى له حه‌وت به‌رگدا چاپ كردووه، فلۆگل يش ده‌قه عه‌ره‌بييه‌كه و وه‌رگێڕانه‌كه‌شى بۆ لاتينى له په‌راوێزه‌كاندا ته‌حقيق كردووه.
دواتريش له سه‌ر نوسخه‌كه‌ى فلۆگل له بۆلاق و ئه‌ستانه چاپ كراوه.
له ساڵى 2015 (معهد المخطوطات العربية) كۆنگره‌يه‌كى له‌سه‌ر حاجى خه‌ليفه به‌ست و تێيدا توێژه‌ره‌كان به‌وه گه‌يشتن پێويسته كتێبى كشف الظنون جارێكى تر به بايه‌خدانێكى زانستى و لێكۆڵينه‌وه‌ى باشتر چاپ بكرێته‌وه.
كشف الظنون له لايه‌ن زانايانه‌وه ده پاشكۆى بۆ دانراوه، به‌ڵام ته‌نها سێ له‌و پاشكۆيانه به چاپ گه‌يشتوون:
- «ذيل كشف الظنون» ى محمد عزتي أفندي ناسراو به بوشنه زاده كه له ساڵى 1092 ك وه‌فاتى كردووه..
- «التذكار الجامع للآثار» - ى سيد حسين العباسي النبهاني الحلبي كه له ساڵى 1096 ك وه‌فاتى كردووه.
- «إيضاح المكنون في الذيل على كشف الظنون» ى اسماعيل باشا ناسراو به البغدادي كه له ساڵى 1096ك وه‌فاتى كردووه. ئه‌م كتێبه گرنگترين پاشكۆيه بۆ كشف الظنون كه پيناسه‌ى كتێب و سه‌رچاوه‌كانى دواى حاجى خه‌ليفه‌ى كردووه.
كتێبى كشف الظنون خزمه‌تێكى گه‌وره‌يه ئه‌و نووسه‌ره به كتێبخانه‌ى عه‌ره‌بى و ئيسلامى كردووه، له سه‌رده‌مێكيشدا بووه كه جۆرێك له چه‌قبستنى فيكرى و مه‌عريفى بوونى هه‌بووه، بۆيه كاره‌كه به هه‌نگاوێكى زۆر گه‌وره ده‌ژمێردرێت له مه‌ڕ فرياكه‌وتنى سه‌رچاوه‌كان له مه‌ترسى له نێوچوون و له بيرچوون، به‌ڵام شايانى باسه كه پێش حاجى خه‌ليفه هه‌ندێ هه‌نگاوى گرنگ له‌و بواره نراوه، له‌وانه:
1- ابن طيفور البغدادي كه له ساڵى 280 ك وه‌فاتى كردووه، دانه‌رى كتێبى: « أخبار المؤلفين والمؤلفات».
2- هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچى كتێبى «فهرست ابن النديم» محمد بن اسحاق البغدادي هه‌نگاوێكى گه‌وره‌و گرنگ بووه له‌و بواره.
3- كتێبى «مفتاح العلوم» ى محمد بن أحمد الخوارزمي له سه‌ده‌ى چواره‌مى كۆچى، ئه‌ويش خزمه‌تێكى گاوره‌ى كۆنه.له گه‌ڵ چه‌ند هه‌وڵێكى تر‌ى هاوشێوه.
بۆ زانيارى زياتر، بڕوانه:
- لمحات عن كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون
د. محمد زبير عباسي.
- بابه‌تێك ده‌رباره‌ى حاجي خليفة وكشف الظنون له گۆڤارى
دعوة الحق ژماره 155.
- بابه‌تى حاجى خه‌ليفة و كشف الظنون له سايتي ويكبيديا.
2023-10-27
2024-04-18
2021-10-18
2018-04-16
2023-11-01
2021-11-06
2022-07-05