العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
فه‌رمووده‌يه‌كى به‌ناوبانگى بێ بنه‌ما:9
: 826
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:9 فه‌رمووده‌يه‌كى به‌ناوبانگى بێ بنه‌ما (دخل حذيفة بن اليمان على عمر بن الخطاب فسأله:كيف أصبحت يا حذيفة؟ فأجاب حذيفة: أصبحت أحب الفتنة, وأكره الحق, وأصلي بغير وضوء, ولي في الأرض ما ليس لله في السماء, فغضب عمر غضباً شديداً,وولى وجهه عنه, واتفق أن دخل على بن أبى طالب, فرآه على تلك الحال, فسألهعن السبب, فذكر له ما قاله ابن اليمان, فقال علي: لقد صدقك فيما قال ياعمر, فقال عمر: وكيف ذلك؟ قال علي: إنه يحب الفتنة لقوله تعالى: {إنماأموالكم وأولادكم فتنة} فهو يحب أمواله وأولاده, ويكره الحق بمعنى الموت,لقوله تعالى: {واعبد ربك حتى يأتيك اليقين}, ويصلي بغير وضوء, يعني أنه يصلي على محمد صلى الله عليه وسلم, ومعنى أن له في الأرض ما ليس لله في السماء,يعنى أن له زوجة وأولاداً, والله تعالى هو الواحد الأحد, الفردالصمد, الذي لم يلد ولم يولد, فقال عمر: أحسنت يا أبا الحسن..لقد أزلت مافي قلبي على حذيفة) واتاكه‌ى به‌ كورتى: گوايه‌ حذيفة چووه‌ته‌ لاى عمر ڕه‌زاى خوايان لێ بێت عومه‌ر پرسيارى حاڵى حوزه‌يفه‌ى كردووه‌، ئه‌ويش وتوويه‌تى وام لێهاتووه‌ حه‌زم به‌ فيتنه‌يه‌ و ڕقم له‌ حه‌قه‌و ونوێژ به‌ بێ ده‌ستنوێژ ئه‌كه‌م و ئه‌وه‌ى من له‌سه‌ر زه‌وى هه‌مه‌ خوا له‌ ئاسمان نييه‌تى، ئه‌م قسانه‌ش عومه‌رى توڕه‌ه‌ كردووه‌، به‌ڵام دواتر عه‌لى دێته‌ژووره‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و مه‌به‌ستى له‌ خۆشويستنى فيتنه‌ ماڵ و مناڵه‌كانيه‌تى و ڕقى له‌حه‌قه‌ يه‌عنى ڕقى له‌ مردنه‌ و سه‌ڵه‌وات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ بێ ده‌ستنوێژ ده‌دات و ئه‌‌و ژن ومناڵى هه‌يه‌ به‌ڵام خوا نييه‌تى... ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ وه‌كو فه‌رمووده‌ ده‌گێڕدرێته‌وه‌ گوێگرى ناشاره‌زاى پێ سه‌رسام ده‌كرێت و هيچ بنه‌مايه‌كيشى نييه‌ له‌ ڕاستى وزياتر له‌ مه‌ته‌ڵ ده‌چێت. ئه‌م گفتۆگۆيه‌ - ئه‌گه‌ر چى له‌ كتێبى هه‌ندێ له‌ ئه‌هلى عيلم دا هاتووه‌ به‌ڵام سه‌نه‌دێكى صحيح ى نييه و، واشده‌رده‌كه‌وێت كه‌ عومه‌ر ڕه‌زاى خواى لێبێت له‌ قسه‌ تێناگات ، له‌ كاتێكدا عومه‌ر ره‌زاى خواى لێبێت يه‌كێك بووه‌ له‌ زانايانى نێو هاوه‌ڵان و ابن مسعود ڕه‌زاى خواى لێێت ده‌رباره‌ى ڕۆژى وه‌فاتى فه‌رموويه‌تى: إ ني لأحسب تسعة أعشار العلم ذهب يوم ذهب عمر . رواه الطبراني ورجاله ثقات كما قال الهيثمي". واته‌: پێموايه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ى عومه‌رى تيدا وه‌فاتى كرد نۆ له‌سه‌ر ده‌ى زانستى له‌ گه‌ل خۆى برد. بۆيه‌ ئه‌م گفتوگۆيه‌ له‌ كتێبه‌كانى فه‌رمووده‌ له‌ بنچينه‌وه‌ بوونى نييه‌و، ته‌نانه‌ت سه‌نه‌دى موضوع يش نييه‌ تاكو له كتێبى موضوعات دا بۆى بگه‌ڕێيت. إحسان برهان الدين 16- شعبان-1438 2017-5-12 سلێمانى