العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
(مسائل الجاهلیة التي خالف فيها رسول الله صلى الله عليه وسلم أهل الجاهلية)
: 322
2022-06-27
  #زنجيره‌ى_كتێب_و_سه‌رچاوه‌كان :63 (مسائل الجاهلیة التي خالف فيها رسول الله صلى الله عليه وسلم أهل الجاهلية)   (مسائل الجاهلیة التي خالف فيها رسول الله صلى الله عليه وسلم أهل الجاهلية) كتێبێكی گرنگە لە كتێبەكانی عەقیدە، باس لە سەدو بیست مەسەلە دەكات لەو مەسەلانەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تێیدا پێچەوانەی جاهیلییەتی كردووە و نكۆڵی لێیان كرووە و ئێمەش بە هەمان شێوە دەبێت لەو مەسلانە خۆمان بە دوور بگرین بۆ ئەوەی دین و عەقیدەمان سەلامەت بێت. كتێبەكە زۆر بایەخدارە و هەموو مەسەلەكانی شایانی ئەوەن موسوڵمان بە تێروتەسەل لە گەڵیاندا بوەستێت و لێیان تێبگات و بیریان لێ بكاتەوە و كاریان پێ بكات، دانەری كتێبەكە هیچ مەسەلەیەكی باس نەكردووە بەبێ ئەوەی ئایەت و فەرموودە و بەڵگەی سەحیحی لەسەر نەهێنابێتەوە، كتێبەكە شەرح و پەراوێزی زۆری لەسەر دانراوە، كۆنترینیان شەرحەكەی محمود شكري الآلوسی یە بە ناونیشانی: (فصل الخطاب في شرح مسائل الجاهلية) هاوچەرخەكانیش بە هەمان شێوە هەندیێ شەرحیان لەسەری هەیە، دیارترینیان بریتییە لە شەرحەكەی دكتۆر يوسف بن محمد السعيد، بە ناونیشانی (شرح مسائل الجاهلیة) لە دووبرگدا. نازانم ئەو هەلەم بۆ دەرخسێت یان نا؟ بەڵام ئەگەر بتوانم - إن شاء الله - لە كاتێكی گونجاودا ئومێدم وایە بە دەنگ بێت یان بە ڤیدیۆ، بە كوردی ئەو كتێبە یان بەشێكی شەرح بكەم