شاعیرێكی به‌ناوبانگی سورییه ، له دایكبووی ساڵی 1923ز ،له ساڵی 1945ز كۆلێژی ماف ی ته‌واوكردوه، یه‌كێكه له‌سه‌رانی ڕێڕه‌وی (الحداثة الأدبیة) ، به شاعیری ئافره‌ت ناسراوه ،چونكه زۆربه‌ی شیعره‌كانی تایبه‌تن بۆ وه‌سفی لاشه‌ی ئافره‌ت و وه‌كو ئامرازێكی حه‌زوئاره‌زووی جنسی ته‌ماشای ده‌كات ،زۆربه‌ی دیوانێكهكانی یان بریتین له باسی ئافره‌ت وه‌كو هاندانی بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر باوك و براو كۆمه‌ڵگا ،یان گاڵته كردنه به دروشمه‌كانی ئیسلام به گشتی ،هه‌ر وه‌ها زۆر ڕقی له عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بیش بوو ، ئه‌م واتایانه له دیوانه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ،وه‌كو: (طفولة نهد )و(قصائد متوحشة) و( أنت لي)...هتد . یه‌كێكه له‌وشاعیرانه‌ی به‌هه‌ناسه‌یه‌كی زۆر درێژه‌وه دژایه‌تی ئیسلامی كردووه له ڕێگای سوكایه‌تی كردن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وئایه‌ت وفه‌رمووده‌كان ، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به شێوازێكی ئاسان وڕاستهخۆ و به ڕاشكاوی شیعری نووسیوه ، به‌گشتی توانا شیعرییه‌كانی -كه دۆست دوژمن شایه‌تی بۆ داوه- له‌و بوارانه‌دا به‌كارهێناوه..بۆ نموونه ده‌ڵێت: (ذهب الشاعر يوماً إلى الله.. ليشكو له ما يعانيه من أجهزة القمع.. نظر الله تحت كرسيه السماوي وقال له: يا ولدي هل أقفلت الباب جيداً ؟؟.) والعیاذ بالله.هه‌روه‌ها به (جمال عبدالناصر) ده‌ڵێت: ( قتلناك یا اخر الانبیا‌ء). ئه‌م شاعیره پانزه ساڵی كۆتایی ژیانی له له‌بریطانیا به‌سه‌ر بردووه‌و له 1998ز له یه‌كێك له خه‌سته‌خانه‌كانی له‌نده‌ن مردووه له كۆتا هۆنراوه‌شی له‌سه‌ره مه‌رگیدا وتوویه‌تی:(السكنى في الجنة.. والسكنى في دمشق.. شي‌ء واحد. الأولى تجري من تحتها الأنهار.. والثانية تجري من تحتها القصائد والأشعار) چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر كتێبێكم ده‌رباره‌ی ئه‌م شاعیره نووسیبوو به‌ناونیشانی:(نزار قبانی ولوثة الفكر الحداثي فی شعره) كه بریتی بوو له توێژینه‌وه‌ی ده‌رچوونم له‌كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی كه‌ركوك ، كه له بیروت چاپ كرا وله كوردستان وهه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی بڵاوبوویه‌وه به‌تایبه‌ت له ئێنتیهرنێت، فەرموو خوێنەری کتێبەکە بن : [googlepdf url="http://ihsanburhan.com/wp-content/uploads/2018/04/نزار-قباني.pdf" download="کلیک بکە بۆ دابەزاندن" width="100%" height="600"]