/نەیارانی سوننەت/
پرسیارێكی گرنگ و وه‌ڵامه‌كه‌ی
: 488
2018-04-14
له سایتی (الإسلام سؤال وجواب) كه‌سێك پرسیار له شێخ محمد صالح المنجد ده‌كات و ده‌ڵیت: له ماڵه‌وه پێم ده‌ڵین پێویسته ته‌نها شوێنكه‌وتووی قورئان بیت و باوه‌رت به شوینكه‌وتنی فه‌رمووده نه‌بیت! ، ئایا له‌سه‌ر ئه‌و قسه واز له كه‌س و كاره‌كه‌م بهێنم؟ئایا جائیزه سه‌لامیان لێ بكه‌م و له جه‌ژندا پیرۆزباییان لێ بكه‌م...
له وه‌لامدا مامۆستاكه حوكمی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه‌و به به‌ڵگه‌و به شیكراوه‌یی ده‌یخاته ڕوو كه باوه‌ڕ نه‌بوون به فه‌رمووده له لای زانایان زۆر به تاوان و لادانێكی گه‌وره و ترسناك ته‌ماشا كراوه ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا نكۆڵی له‌سونه‌ت ده‌كه‌ن هه‌مووشیان یه‌ك حوكمیان نییه ،هه‌روه‌كو هه‌ندی نه‌خۆشی قورس وایه: كه هه‌یه به خه‌ستی و قورسی ئه‌یگرێت و هه‌شه به سووكی ئه‌یگرێت و ده‌كریت چاره‌سه‌ر بكرێت.. چونكه باوه‌ڕ نه‌بوون به فه‌رمووده‌ی صه‌حیح وبه گومان ته‌ماشاكردنی ئه‌و فه‌رموودانه سیمای ئه‌وانه‌یه كه به خۆیان ده‌ڵێن قورئانی! له كۆتاییشدا داوای لێده‌كات هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری چاكه‌كردن نه‌بیت له گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان باوه‌ڕیان به سوننه‌ت نییه. http://islamqa.info/ar/9067
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-8 سلێمانی
2023-10-28
2024-03-08
2024-04-18
2018-05-18
2024-04-15
2024-02-05
2020-02-22
2024-05-28