العربیة
/ئەدەب/
دوا وته‌ی (نزار قباني) له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا
: 1075
2018-04-16

ڕاگه‌یاندن هۆكارێكی زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی هه‌ندێ له‌ ناودارانی دونیا له‌سه‌ر ڕێبازی گومڕایی..(نزار قباني) یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی دونیا گه‌وره‌یان كرد و بوونه‌ ڕێگر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای په‌روه‌ردگاری ،بێگومان به‌رده‌وامی خۆیشی له‌سه‌ر هه‌ڵبه‌ستنی هۆنراوه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت و گاڵته‌كردنی به‌ ئایین و ڕۆژی دوایی ئه‌وه‌ش هۆكاریك بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ وه‌رگرتنی هیدایه‌ت..ئه‌م شاعیره‌ له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا و له‌سه‌ر جیگای مردن له‌ یه‌كیك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن دوای مێژوویه‌كی درێژی تاریك كه‌ تروسكاییه‌كی تێدا نه‌بوو له‌ دین و ڕه‌وشت ، به‌ باشی زانی كاروانی ژیانی به‌ دوو كۆپله‌ هۆنراوه‌ كۆتایی پێ بهینێ كه‌ بریتی بوو له‌ به‌راوركردنیك له‌ نێوان شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریاو به‌هه‌شتدا و له‌ئه‌نجامیشدا وه‌كوگالته‌ جارییه‌ك جیاوازییه‌كی نه‌بینی له‌ نێوانیاندا، ئه‌و ده‌ڵێ: السكنى في الجنة... والسكنى في دمشق... شيء واحد... الأولى تجري من تحتها الأنهار... والثانية تجري من تحتها القصائد والأشعار... دوای ئه‌وه‌ ئیتر دڵه‌ تاوانباره‌كه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی زوبانی ده‌كرد هه‌موو وته‌یه‌كی خراپ به‌ جوانترین وناسكترین ده‌ربڕینی ئه‌ده‌بی ده‌ربخات له‌ كاركه‌وت و ڕۆشته‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاری. إحسان برهان الدین 2015-7-2 سلێمانی