العربیة
/شەرحی ‌(أصول السنة) ی پێشەوا ‌‌‌‌‌أحمد بن حنبل/
بەشی 8
: 319
2023-05-18
#ڕوونكردنەوەی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل:
بەشی 8
پێشەوا أحمد بن حنبل رحمه الله فەرموویەتی: (وَمِنْ اَلسُّنَّةِ اَللَّازِمَةِ اَلَّتِي مَنْ تَرَكَ مِنْهَا خَصْلَةً - لَمْ يَقْبَلْهَا وَيُؤْمِنْ بِهَا - لَمْ يَكُنْ مِنْ أَهْلِهَا اَلْإِيمَانُ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ، وَالتَّصْدِيقُ بِالْأَحَادِيثِ فِيهِ، وَالْإِيمَانُ بِهَا، لَا يُقَالُ لِـمَ وَلَا كَيْفَ، إِنَّمَا هُوَ اَلتَّصْدِيقُ وَالْإِيمَانُ بِهَا).
واتە یەكێك لەو بیروباوەڕانەی كە لەلای ئەهلی سوننەت چەسپاوە و بە دڵنیاییشەوە بەشێكە لە سوننەتی جەخت لەسەر كراو ، كە ئەگەر كەسێك دەست بەرداری یەك بەش و خەسڵەتی ببێت و باوەڕی پێی نەبێت ئیتر پێی ناوترێت ئەهلی سوننەت، مەسەلەی باوەڕ هێنانە بە چاكەو خراپە و خێرو شەڕی قەدەر و باوەڕ هێنانە بە هەموو ئەو فەرموودە سەحیحانەی كە دەربارەی قەدەر هاتوون، درووست نییە بلێت بۆچی و چۆن! بەڵكو تاكە ڕێگای موسوڵمان و شوێنكەوتووی سوننەت باوەڕهێنانە بە قەدەر.
مەبەست لە خەیری قەدەر ڕوودانی هەموو شتێكە كە بەندە پێی خۆش بێت و حەزی لێ بكات، وەكو تەندروستی باش و ماڵ وسەروەتی زۆر و خێزان ومناڵی باش وهەرشتێكی تر كە پێی خۆشحاڵ بێت.
مەبەست لەشەڕو خراپەی قەدەریش ئەوەیە كە بەندەكان حەز بە بوون و ڕوودانی ناكەن وەكو هەژاری و نەخۆشی مردن و كوژران و لەدەستدانی ماڵ و كەسوكار وهەر باس و ڕووداوێكی ناخۆشی تر هەموو ئەوانەش قەدەرە و بە ویست و بە فەرمانی الله تعالی روویان داوە.
سەبارەت بە وتەی ئیمام ئەحمەد كە دەڵێت: (لَا يُقَالُ لِـمَ وَلَا كَيْفَ) واتە لە كردارەكانی الله تعالی دا نابێت بلێی بۆچی؟ نابێت بڵێی الله بۆ وای كرد؟ بۆ نموونە بڵێی بۆ نەخۆشی خستم؟ بۆ فڵانە كەسی دەوڵەمەند كرد ویەكیكی تری كرد بە زانا وقسەی لەو جۆرە هەمووی پێچەوانەی ئیمانە بەقەدەر. هەركێ بڵێت بۆچی الله فڵانە كرداری كرد و ناڕەزایی نیشان بدات ئەو حوكمی پەروەردگاری ڕەتكردووەتەوەو خۆی لە ئیسلام بەری كردووە، الله فەرموویەتی: (لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ) الأنبیاء:23.
هەروەها وەكو چۆن نابێت وشەی بۆچی لەبەرانبەر كردارەكانی رب العالمین بەكار بهێنین، بە هەمان شێوە نابێت چۆنیش بەكار بهێنین، بۆ نموونە الله تعالی دادەبەزیتە ئاسمانی دونیا، الله تعالی لەسەر عەرشی خۆی ئیستیوا دەكات، باوەڕمان پێیەتی بەڵام پریسیاری چۆنێتی و شێوازەكەی نابێت بكەین و پێویستە وەكو زانایان و پێشەوایانی ئەهلی سوننەت فەرموویانە باوەڕمان پێیی بێت بەو شێوەی كە لائیق و شیاوە بە الله تعالی خۆی.
هەر كەسێك ئیمانی بەقەدەر نەبێت شوێنكەوتووی سوننەت نییە و عەقیدەیەكی ناتەواوی هەیە، چونكە قەدەر بنچینەیەكی تۆكمە و پایەیەكی بەهێزی بیروباوەڕە لە پایەكانی ئیمان لەلای ئەهلی سوننەت. بەڵگەكانیشی لە قورئان و سوننەتدا زۆرن، لەوانە: (وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُّبِينٍ) یس:12. واتای ئایەتەكەش بەوە دێت كە الله تعالی هەرچی ڕووداوێك ڕوو بدات پێی زانیوەو لە (اللوح المحفوظ) دا نووسیوێتی.
پیناسەی قەدەر ئەوەیە كە الله تعالی تەقدیری هەموو شتێكی لەسەرەتاوە كردووە و زانستی پێی بووە كە لە چ كاتێكدا ڕوو دەدات و بەچ شێوە و سیفەتێكیش ڕووددات و نووسیوێتی و ویستی لەسەری بووە كە ڕوو بدات. بەو پێیەش پایەكانی قەدەر بریتین لەم چوار پایەی كە هەركێ بەو شێوە ئیمانی پێیان نەبێت ئیمانی بەقەدەر نییە:
1- العلم: زانستی الله بە هەموو شتەكان، واتە ئیمان هێنان بە عیلم وزانستی الله بە شێوەیەكی ئەزەلی لە ڕابردوودا واتە بێ ئەوەی ئەو زانستە سەرەتایەكی هەبێت، لەبەر ئەوەی الله خۆی سەرەتای نییە وەكو چۆن كۆتایی نییە، واتە وەكو چۆن هەموو زانستێكی ڕابردووی زانیوە، هەموو زانستێكی ئێستا و داهاتوویش هەر دەزانێت و لێی شاراوە نییە، هەروەها لە هەموو شتێكیش ئاگادارە كە ڕووی نەداوەو ئەگەر ڕوویشی بدایە چۆن ڕووی دەدا، بۆیە كاتێك بێ باوەڕان لە دوای مردن داوای لێ دەكەن جارێكی تر بۆ دنیا بیانگێرێتەوە، الله تعالی دەفەرموێت: وَلَوْ رُدُّوا لَعَادُوا لِمَا نُهُوا عَنْهُ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ) الأنعام:28. واتە ئەگەر زیندوو ببنەوەو بگەڕێنەوە بۆ دونیا هەمان كردەوە خراپەكانیان دووبارە دەكەنەوە.
2- الكتابة: نووسینی هەموو شتێك لە اللوح المحفوظ دا. هەموو شتێك دەربارەو كەسەكان و سیفەتی شتەكان و كردار و ڕزقوڕۆزی وبەختەوەری وناهەمەتی و هەژاری و دەوڵەمەندی و سەربەرزی و زەلیلی و بە دەسەڵات بوون و بێ دەسەڵاتی وهەموو شتێك نووسراوە. بەڵگەی قورئان لەسەر ئەم مەسەلە زۆرە بۆ نموونە الله تعالی ەرموویەتی: (أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) الحج:70. مەبەست لە الكتاب (اللوح المحفوظ)ە،
هەروەها پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (كَتَبَ اللَّهُ مَقَادِيرَ الخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَوَاتِ وَالأرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قالَ: وَعَرْشُهُ علَى المَاءِ.) مسلم: 2653،
3- المشیئة: ویستی الله لەسەر ڕوودانی ئەو شت و ڕووداوانە بووە و لەدەرەوەی ویست و مەشیئەتی ئەو ڕووینەداوە. بەلام گرنگە بزانرێت كە ئیۆادە دەبێتە دوو جۆرەوە ئیرادەیەكی دینی و ئیرادەیەكی كەونی، ئەمەی لێرەدا باسی دەكەین مەبەست پێی ئیرادەی كەونییە، واتە الله تعالی وەكو ڕووداوەكەو كارەكە ویستی لەسەری بووە و لەدەرەوەی توانای خۆی ڕووی نەداوە، چونكە ئەگەر وا بوترێت ئەوە جۆرێكە لە بێ دەسەڵاتی دەدرێتە پاڵ الله تعالی، بۆیە ئەهلی سوننەت فەرموویانە كە الله ئەو كارو كردەوەو ڕووداوانەی ویستووە و ڕێگەی داوە ڕووبدات، بەڵام لە ڕووی دینی و شەرعییەوە ویستی لەسەری نەبووە و داوا لە بەندەكانی ناكات پێچەوانەی شەرعەكەی كار بكەن. بۆیە ئەگەرچی الله تعالی كوفر و تاوان و كارە خراپەكان لەدەرەوەی قەدەر و دەسەڵات و ڕەزامەندی ئەو ڕووینەداوە لە ڕووی قەدەر و تەكوینەوە، بەڵام هاوكات لە رووی دینییەوە پێی ڕازی نییە و حەزناكات بەندەكانی ئەو كارانە ئەنجام بدەن.
4- الخلق والتكوین: واتە الله عزوجل خۆی ئەو هەموو كردارەكانی درووست كردووە. تاقمی قەدەرییەكان دەڵێن: الله عزوجل كردەوەی كەس درووست ناكات، نەكردەوەی باش و نەكردەوەی خراپ، نە كوفرو نە تاوانەكانی درووست نەكردووە، بەڵكو ئەوە بەندەكان خۆیانن ئەو كارانە درووست دەكەن، ئەوەش قسەیەكی باتڵ و نابەجێیە وەكو زانایان دەفەرموون، چونكە ئەوەی لەم بارەوە ددرێتە پاڵ الله درووست كردن و داهێنانێتی، نەك ئەوەی فەرمانی بە ئەنجامدانی كوفر وخراپە كردبێت.
پوختەی ئەم مەسەلە ئەوەیە كە قەدەر بنەمایەكە لەو شەش بنەمایانەی ئیمان لە ئیسلامدا و ئیمانیش بەبێ باوەر بوون بە قەدەر كامڵ و تەواو نابێت وهەركێ باوە{ی بەقەدەر نەبێت ئەوە ئیماندار نییە.
ئەهلی سوننەت - بە پێچەوانەی تاقمە لادەرەكانەوە - دەڵێن: هەموو كردارو هەموو شتێك كە الله تعالی دەیكات حیكمەتی تێدایە، فەرمانی حیكمەتە و قەدەغە كردنی حیكمەتە و هەموو قەدەر و درووستكردنێكی حیكمەتێكی تێدایە، وەكو خۆی فەرموویتی: (إِإِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ) يوسف:6.
بەلای هەندێ لە زانایانەوە - كە لەوانەیە هەر ئەو بووچوونەش ڕاست بێت - جیاوازی ناكەن لە نێوان قەزا و قەدەردا و دەڵێن لەیەكتر جیانابنەوە وەكو الخطابي لە معالم السنن دا 77/5 دەڵێت قەزا وقەدەر وەكو بنچینەو ئەو بینایە وایە كە لەسەری درووست دەكرێت و جیابوونەوەیان نییە.
كاتێك الله عزوجل جیبریلی نارد بۆ لای پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بنچینەكانی ئیسلام و ئیمانی بۆ ڕوونكردنەوەو فەرمووی: (الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا). كاتێك كە پرسیاری ئیمانی لێ كرد فەرمووی: (أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ) البخاري:50. بۆیە قەدەر كۆڵەكەیەكی مەزنە لە كۆڵەكەكانی ئیمان و هەمیشە لە ڕیوایەتەكانیشدا بەو شێوە هاتووە كە پێویستە موسوڵمان باوەڕی بە چاك وخراپە و شیرینی و تاڵی قەدەر هەبێت.
May be a graphic of text
 
 
 
See Insights and Ads
Boost post
 
All reactions:
104