/وانەکانی تایبەت بە عەقیدەی ئەشاعیرە/
چەند پرسیارێك لە ئەشاعیرە !
: 434
2023-04-26
#وانەكانی_تایبەت_بە_عەقیدەی_ئەشاعیرە: 5
چەند پرسیارێك لە ئەشاعیرە !
زانایانی ئەهلی سوننەت لە كۆن و لە هاوچەرخەكاندا، هەندێك پرسیاریان لە ئەشاعیرە كردووە بۆ ئەوەی بە هەمان چەكەكەی خۆیان ڕوبەڕوویان ببنەوە و بەو پرسیارانە ڕایان بوەستێنن، من چەند پرسیارێكی ئاسان و ڕوون لەو پرسیارانە هەڵدەبژێرم و ئاراستەی ئەشاعیرەی سەردەمی خۆمانی دەكەم:
- 1. ئێوە دەڵێن زاهیری وشەی (استوی) نەشیاوە بۆ الله عزوجل بەكاربێت و دەڵێن پێویستە وشەكە لەسەر ئەو مەعنا لابدەین و بیگۆڕین و تەئویلی بكەین بۆ (استولی)، یان (جاء ربك) دەکەن بە (جاء أمر ربك) یان (ید الله) دەکەن بە (قدرة الله) وضحك و غضب و محبة و زۆربەی سیفاتە خەبەرییەكان و زاهیری زۆر ئایەتی تریشتان بەبەهانەی ئەوەی كە نەشیاوە بۆ زاتی الله بەكار بێت، تأویل تان كردووەو لە زاهیرو ڕواڵەتی ئایەتەکە دوورتان خستووەتەوە، یەعنی بۆ نموونە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی(یعجب ربنا ) یضحك ربنا) ئێوە بەزمانی حاڵ دەڵێن شتی وانییە و مەبەستی ئەو وشانە نییە و مەبەستی واتای ترە، بەڵكو لە ئایەتەكاندا الله تعالی ید و وجه و چەندین سیفەتی تری بە ڕاشكاوی بە زمانێكی عەرەبی پاك و پاراو بۆ خۆی جێگیر كردووە، ئێوە دەڵێن مەبەست لەو وشانە نییە كە لەو ئایەت و فەرموودانەدا هاتوون، پرسیارەكە ئەوەیە:
- 2. بۆچی وارد نەبووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم ڕۆژێك لە ڕۆژان بۆ نموونە بە هاوەڵەکانی فەرمووبێت، (ید) مەعنای دەست نییە و مەعنای قودرەتە؟ یان استوی مەعنای ئەوە نییە الله بەزاتی خۆی لەسەر عەرشە بەڵكو ئەوە مەعنای دەسەڵاتی الله یە بەسەر عەشدا و...بۆچی هەرگیز ئاماژەی بەوە نەكردووە سیفەتە خەربەرییەكانی الله تعالی هیچیان مەبەست پێیان ڕواڵەتەكانیان نییە و بەڵكو مەبەست پێیان واتای ترە، بۆچی نەیفەرمووە ئەوەی ئێوە وادەزانن كەلامە بە پیت و بە دەمگ نەخێر ئەوە كەلامی نەفسییە و لەناو دەروونی الله دا بوونی هەیە، هتد لە كاتیكدا پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەموو شتێكی بۆ هاوەڵان و بۆ ئوممەتەكەی ڕوون دەكردەوە تەنانەت ئادایی چوونە سەر ئاویش؟ ئایا چۆن مەسەلەیەکی وا گەورەو گران وهەستیار ڕوون ناکاتەوە، ئینجا هەموو خاوەن عیلمێك دەزانێت (تأخیر البیان عن وقت الحاجة لا یجوز). لە کاتێکدا نەزانراوە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕوونکردنەوەی لەو شێوەی بۆ هاوەڵە بەڕێزەکان دابێت.
- 3. پرسیارێكی تریش ئایا بۆچی عەرەب كە بەدوای بچووكترین رەخنە دەگەڕان لەسەر قورئان تۆماری بكەن، ئەم جیاوازییە لە دەربڕین و مەبەستدا كە ئێوە بەزمانی حاڵتان دەڵێن لە قورئاندا هەیە، باسی دەكەن بۆچی ئەوان دەركیان پێ نەكرد و نەیان كرد بە بیانوویەك ڕەخنەی لە قورئان پێ بگرن؟ بۆچی نەیانوت ئەگەر قورئان بە زمانێكی عەرەبی پاك و پاراوو موبین دابەزیوە بۆچی ئەو ئایەتانە واتاكانیان ناڕوونن؟
- 4. ئەی هاوەڵان الله لێیان ڕازی بێت، بۆچی لە وتووێژە زانستییەکانیاندا ڕۆژێک ئەم عەقیدەو بیروباوەڕانەی ئەشاعیرەیان لە سیفات وبابەتەكانی تردا بەدمدا نەهاتووە ودین وئیمانیان بەبێ فەلسەفەو بێ سەفسەتەو تأويل و گۆڕینی دەقەكانی قورئان وسوننەت خستووەتەڕوو.
- 5. ئێوە کە خۆتان دەدەنە پاڵ ابوالحسن الاشعري ودەڵێن ئێمە لە عەقیدەدا ئەشعەرین، بۆچی موخالەفەی عەقیدەکەی دەکەن وبەقسەی ناکەن، ئەو إثبات ی علو وبەرزی الله تعالی لەسەر عەرشی دەکات وسیفاتەکان تەئویل ناکات وبەشێوەیەکی گشتی لەسەر عەقیدەی سەلەفە؟ وەکو لە کتێبی (الإبانة في أصول الديانة) كە کۆتا کتێبێتی لە ژیانیدا ڕوونی کردووەتەوە، بۆچی لە زۆربەی عەقیدەکەی ئەشعەری لاتانداوەو چوونەتە سەر تێگەیشتنی فخرالدین الرازي وئەوانی تر و لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەڵێن ئێمە ئەشعەرین؟
- 6. لەو هەموو سیفەتانەی الله تعالی کە لە قورئاندا بە ڕاشکاوی هاتووەو ولە سوونەتدا جێگیر بووە، بۆچی تەنها باوەڕتان بە حەوت سیفەتی هەیە وەکو خۆی وئەوانی تر تەئویل دەکەن ولەواتا زاهیرییەکانی خۆی دووری دەخەنەوە، بۆچی وەکو چۆن ئەو حەوتەتان جێگیر کرد وباوەڕتان پێیەتی، باوەڕتان بەوانی تریش وەکو خۆی نییە؟
2018-06-11
2018-04-08
2023-11-22
2020-03-18
2023-04-26