#چل_پەیام_بۆئافرەتان:14(نشوز) یاخیبوونی ئافرەت پێناسەو هۆكارو دیاردەكانی پێناسه‌ی ( نشوز) ژیانی هاوسه‌رگیری جاری وا هه‌یه به بێ كێشه و ناخۆشی به‌سه‌ر ده‌چێت و زۆر جاریش كێشه‌و ناخۆشی تێده‌كه‌وێت، یه‌كێكیش له دیارده‌كانی ناخۆشی له ژیانی خێزانی‌دا مه‌سه‌له‌ی یاخیبوون و به‌له‌سه بوون و هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی ئافره‌تانه به‌سه‌ر مێرده‌كانیاندا كه له شه‌رعدا به (نشوز) ده‌ربڕینی لێكراوه. له ڕاستیدا (نشوز) حوكمێكی شه‌رعییه له ژیانی ژن و مێردایه‌تیدا ڕووده‌دات زیاتر په‌یوه‌ندی به ئافره‌تانه‌وه هه‌یه، له قورئان و له فه‌رمووده‌كاندا باسی هاتووه و زانایان به تێروته‌سه‌ل قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه و، باسه‌كه‌ش زۆر باسێكی گرنگه‌و كاریگه‌ری نه‌خوازراوی له‌سه‌ر ئاسووده‌یی خیزانه‌كان هه‌یه، جا با بزانین (نشوز) واتای چییه و دیارده‌و هۆكار و سنووره‌كانی چیین؟ سه‌ره‌تا با پێناسه‌ی له دوو رووه‌وه بكه‌ین، وه‌كو زمانه‌وانی و وه‌كو زاراوه: 1- (نشوز) له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه وه‌كو له فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا هاتووه واتای به‌رزی ( الارتفاع) ده‌گه‌یه‌نێت، له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت: (مكان ناشز) واته جێگایه‌كی به‌رزه . بۆ نموونه ده‌توانیت له‌م سه‌رچاوانه‌وه زیاتر له واتای زمانه‌وانی وردبیته‌وه: (لسان العرب، لابن منظور 5/417-418، باب الزاي، فصل النون)، (المعجم الوسيط، 2/256، باب النون) ، (الصحاح للجوهري، 3/899، باب الزاي، فصل النون). له ڕووی زاراوه‌و شه‌رعیشه‌وه (نشوز) ئه‌و ئافره‌ته ده‌گرێته‌وه كه هه‌ڵناسێت به جێبه‌جیكردنی ئه‌و مافانه‌ی له ڕووی شه‌رعه‌وه له‌سه‌ریه‌تی به‌رانبه‌ر به مێرده‌كه‌ی، بۆیه‌ش به‌و جۆره ئافره‌تانه وتراوه ( ناشز) چونكه خۆیان له‌وه به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه كه گوێڕایه‌ڵی حوكمه‌كانی شه‌رع بن كه وه‌كو ژن له‌سه‌ریان دانروه. (نشوز) یش له نێوان ژن و مێردد ا واته ڕق لیبوونی یه‌كێكیان له‌وی تر، یان هه‌ردوكیان له‌یه‌كتر. ئایه‌تی: (وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ) ، ( نُشُوزَهُنَّ) واته: هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و یاخی بوونیان، (نشوز) یش به شێوه‌یه‌كی گشتی حوكمێكه لە بنچینەدا په‌یوه‌ندی به ئافره‌تانه‌وه هه‌یه . ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند پێناسه‌یه‌كی زانایانه بۆ ئه‌و زاراوه‌یه: - (القرطبي) له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی پیناسه‌ی ئافره‌تی ناشیز فه‌رموویه‌تی: "المرأة الناشز هي: الكارهة لزوجها، السيئة العشرة" واته ئافره‌تی (ناشز) ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه حه‌ز به مێرده‌كه‌ی ناكات و ڕه‌فتارو مامه‌له‌ی ناشیرینه. - (ابن كثير) له ته‌فسیره‌كه‌یدا به پێناسه‌یه‌كی نزیك له پێناسه‌كه‌ی القرطبي فه‌رموویه‌تی: " المرأة الناشز: هي المرأة المرتفعة على زوجها، التاركة لأمره، المعرضة عنه، المبغضة له".واته: ئافره‌تی هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌و ئافره‌ته‌یه خۆی بەرز ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی ناكات و پشت گوێی ده‌خات و حه‌زیشی له مێرده‌كه‌ی نییه. هه‌ندێكیش له زانایان وه‌كو له (الموسوعة الفقهیة) دا هاتووه پێیان وایه (نشوز) له ژن و له پیاویشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو ( الشرقاوي) ده‌ڵێت: (إن النشوز يكون من الزوجة ومن الزوج وإن لم يشتهر إطلاق النشوز في حق الرجل) واته: نشوز له ئافره‌ت و له پیاویشه‌وه ڕوو دەدات، ئه‌گه‌ر چی وا به ناوبانگ نییه نشوز بۆ پیاوان به كار بێت هۆكاره‌كانی (نشوز) و یاخی بوونی ئافره‌ت هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌و یاخی بوونی ئافره‌ت هۆكاری زۆره، ئه‌مه‌ی لێره باسكراوه هه‌ندێكیانه: 1- ناڕێكی خودی ئافره‌ته‌كه به هۆی وه‌رنه‌گرتنی په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامی یان خێزانی باش، كه بیپارێزیت له‌وه‌ی ڕه‌فتاری نه‌شیاو و مامه‌ڵه‌ی نه‌گونجاو له ژیانی هاوسه‌رگیریدا بكات. 2- هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه بۆ هاوسه‌ر له بنچینه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی دینداری و ڕه‌وشت جوانی بێت ده‌ره‌نجامیشی زۆر جار باش ئه‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ، ده‌ره‌نجامه‌كانی زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. 3- تێنه‌گه‌یشتنی ئافره‌ت له‌و مافانه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی، به هه‌مان شێوه تێنه‌گه‌یشتنی پیاویش له‌و مافانه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌تی به‌سه‌رییه‌وه و ئیسلام بۆ هه‌ردوو لایان دیاری كردووه. 4- هه‌بوونی كه‌سێك وه‌كو هۆكار وهانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت یاخی بێت وله له گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی ده‌ربچێت. 5- جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا، واته (تكافؤ) هاوسه‌نگی نییه له نێوانیاندا، ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ش له سه‌ره‌تا و پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری باشتره بایه‌خی پێ بدرێت، چونكه جیاوازی زۆری نێوان ژن و مێرد له ڕووی خوێندن و بڕوانامه و سیما ڕوخسار‌و جیاوازی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌ڕووی فیكری و بیروباوه‌ڕو ده‌وڵه‌مه‌ندی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەگەر بێت و بەكاریگەری دیندارییەكی تۆكمە نەبێت لەلایەن هاوسەرانەوە، زۆر جار كه‌لێنك له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا درووست ده‌كات جا له‌گه‌ل ڕۆژگاردا یان نامێنێت و ده‌توێته‌وه، یان گه‌وره‌تر ده‌بێت و چاره‌سه‌ری نامێنێت. 6- كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن و عه‌وله‌مه و هه‌ندێ یاسا‌و ڕێسای ڕۆژئاوایی كه له لای خۆمان بره‌وی پێبده‌درێت و كار بۆ چه‌سپاندنی له كوردستان ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك له ئافره‌تان هه‌یه وهه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و هانیان ده‌دا سووكاه‌یتی به مافی مێرد و بگره پیرۆزی خێزانیش بكه‌ن . 7- هه‌بوونی كێشه‌و ده‌مه‌قاڵه له نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا. 8- سته‌م كردن و له خوانه‌ترسانی میرد و نه‌پاراستنی بۆ سنووره‌كانی الله تعالی، چونكه هه‌ندێك له پیاوان وه‌كو كوێله ته‌ماشای هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و وا ده‌زانن ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاون ئیتر ڕێگه‌یان پێدراوه سته‌م له ئافره‌ت بكه‌ن و ئه‌و مافانه‌ی كه ئیسلام پێیانی داوه ئه‌وان پێشێلی بكه‌ن، ئیتر ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ش ده‌بێته ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و (نشوز) ی ئافره‌ت، له‌م باره‌شه‌وه ئیسلام به توندی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره پیاوانه وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و له چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا فه‌رمان به پیاوان كراوه چاكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا بكه‌ن، به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ش كه خراپن له گه‌ل هاوسه‌ره‌كانیاندا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: "أما يستحي أحدكم أن يضرب امرأته كما يضرب العبد يضربها أول النهار، ثم يجامعها آخره؟" له دیارده‌كانی (نشوز) و یاخی بوونی ئافره‌ت: یه‌كه‌م: نكۆڵی له‌وه بكات بچێته لای پیاوه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌سه‌ر هاتووه له فه‌رموده‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی له صحیح البخاري دا هاتووه: "إذا دعا الرجل إمراته فراشه فأبت أن تجيء لعنتها الملائكة حتى تصبح ". دووه‌م: به قسه‌نه‌كردنی مێرده‌كه‌ی، بۆ نموونه له ماڵ ده‌رچوون به‌بێ ڕازی بوونی یان سه‌ردانی كردنی كه‌سێك كه مێرده‌كه‌ی پێی ناخۆشه، یان هێنانی كه‌سێك بۆ ماڵی خۆی كه مێرده‌كه‌ی پێی ناخۆشه، وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌دا هاتووه كه مسلم ریوایه‌تی كردووه: (إن لكم عليهن أن لا يوطئن فرشكم أحدا تكرهونه فإن فعلن فاضربوهن ضربا غير مبرح). سێیه‌م: گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی مێرده‌كه‌ی له چاكه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بێت خزمه‌تی بكات، یان كه‌مته‌رخه‌می له په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌كانیدا بكات، یان ڕازی نه‌بێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌فه‌ر بكات، یان ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی بڕیاری ماڵ گواستنه‌وه‌ی دا بۆ جێگه‌یه‌ك ئه‌و هاوڕێتی نه‌كات، ده‌رباره‌ی ئایه‌تی: {الرجال قوامون على النساء} ابن عباس الله لێی ڕازی بێت فه‌رموویه‌تی: پیاوان فه‌رمانڕه‌وان و پێویسته له سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان له چاكه‌دا گوێڕایه‌ڵییان بكه‌ن و له قسه‌یان ده‌رنه‌چن، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (إذا صلت المرأة خمسها، وصامت شهرها، وحفظت فرجها، وأطاعت زوجها، قيل لها: ادخلي الجنة من أي الأبواب شئت) ئه‌حمه‌د ڕیوایه‌تی كردووه. واته: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت پێنج فه‌رزه نویژی خۆی كرد و مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بوو و داوێنی خۆی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی خۆی كرد، پێی ده‌وترێت: له هه‌ركام له ده‌رگاكانی به‌هه‌شته‌وه ده‌ته‌وێت بچۆ ژووره‌وه. چواره‌م: ناشیرین مامه‌ڵه كردن له گه‌ل مێرده‌كه‌ی و زاڵبوون به‌سه‌ریدا به قسه‌ی ناشیرین و بێزاركرن وتووڕه‌كردنی و خراپه‌كردن به‌رانبه‌ر كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی. ابن عباس و غه‌یری ئه‌ویش وشه‌ی الفاحشة یان له ئایه‌تی (لا تخرجوهن من بيوتهن ولا يخرجن إلا أن يأتين بفاحشة مبينة) به‌وه ته‌فسیر كردووه كه مه‌به‌ست له قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێی ئافره‌ته به كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی. پێنجه‌م: له دیارده‌و شێوازه‌كانی یاخی بوون و (نشوز) ی ئافره‌ت ئه‌وه‌یه له ماڵ ده‌ربچێت به‌بێ مۆڵه‌تی پیاوه‌كه‌ی، یان ده‌رگا له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی دابخات وبۆی نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌وه، هه‌روه‌ها زانایان فه‌رموویانه ئافره‌ت به (ناشز) داده‌نرێت ئه‌گه‌ر خۆی له مێرده‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات له ڕووی ڕازی نه‌بوونه‌وه نه‌ك له ڕووی نازه‌وه، وه‌كو (الخطيب الشربيني) له "مغنى المحتاج" (3/ 259 ط/ دار الفكر)دا فه‌رموویه‌تی: [وَالنُّشُوزُ هُوَ الْخُرُوجُ مِنْ الْمَنْزِلِ بِغَيْرِ إذْنِ الزَّوْجِ لا إلَى الْقَاضِي لِطَلَبِ الْحَقِّ مِنْهُ، وَلا إلَى اكْتِسَابِهَا النَّفَقَةَ إذَا أَعْسَرَ بِهَا الزَّوْجُ، وَلا إلَى اسْتِفْتَاءٍ إذَا لَمْ يَكُنْ زَوْجُهَا فَقِيهًا وَلَمْ يَسْتَفْتِ لَهَا، وَكَمَنْعِهَا الزَّوْجَ مِنْ الاسْتِمْتَاعِ وَلَوْ غَيْرَ الْجِمَاعِ لا مَنْعِهَا لَهُ مِنْهُ تَدَلُّلا، وَلا الشَّتْمُ لَهُ، وَلا الإِيذَاءُ لَهُ بِاللِّسَانِ أَوْ غَيْرِهِ بَلْ تَأْثَمُ بِهِ، وَتَسْتَحِقُّ التَّأْدِيبَ عَلَيْهِ، وَيَتَوَلَّى تَأْدِيبَهَا بِنَفْسِهِ عَلَى ذَلِكَ]. ئه‌م حاڵه‌تانه به (نشوز) دانانرێت 1- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له كاری ناشه‌رعیدا گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كرد، بۆ نموونه پێی وت سه‌رپۆش فڕێبده، یان عاره‌ق بخۆ، یان داوای لێ‌كرد هاوڕێتی بكات بۆ جێگایه‌ك كه ناشه‌رعی و تێكه‌ڵ بوونی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێت، له‌و حاڵه‌تانه‌دا نه‌ك به گوێنه‌كردنی بۆ قسه‌ی مێرده‌كه‌ی ئاساییه‌و یاخیبوون و(نشوز) نییه، به‌ڵكو درووست نییه و گوناهباریش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به قسه‌ی بكات، چونكه (لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق) و (إنما الطاعة في المعروف) . به گوێكردنی فه‌رمانی پیاو ته‌نها له كاری شه‌رعیدایه نه‌ك له هه‌موو حاڵه‌تێكدا. 2- داوای شتیكی لێ بكات زیانی تێدا بێت له‌سه‌ری، چی له‌سه‌ر دینی یان له‌سه‌ر كه‌سی خۆی. 3- ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه ویستی سه‌فه‌رێكی فه‌رز بكات وه‌كو فه‌ریزه‌ی حه‌ج و مێرده‌كه ڕێگری لێ كرد به‌بێ پاساوێكی شه‌رعی، ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته به‌و گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنه‌ی بۆ مێرده‌كه‌ی نابێته (ناشز). 4- ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كات له بانگهیشت كردنی بۆ كاری شه‌رعی به هۆی نه‌گونجانی كات و شوێن و ته‌ندروستی و هه‌ر هۆكارێكی تری په‌سه‌ند و راسته‌قینه گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنه‌كه‌ی به یاخیبوون و (نشوز) دانانرێت. 5- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری مێرده‌كه‌ی بڕییه‌وه‌و هاتوچۆی نه‌كردن به هۆی خراپی ئه‌وان له‌ڕووی پابه‌ند نه‌بوونیان به ڕه‌وشت و بیروباوه‌ری ئیسلامییه‌وه له‌و حاڵه‌ته نابێته یاخی و (ناشز). 6- گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی نه‌كات كه داوای كارێكی لێ بكات له توانای خۆی قورستروه‌كو ئافره‌ت، یان بۆ سروشتی ئافره‌ت گونجاو نه‌بێت، چونكه: (لا يكلف الله نفسا إلا ما آتاها). 7- ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مێرده‌كه‌ی ژنی به‌سه‌ردا بهێنیت و بیه‌وێت به زۆر له‌یه‌ك ماڵدا نیشته‌جێیان بكات و ئافره‌ته‌كه به‌وه ڕازی نه‌بێت، نابێته (ناشز) و مافی خۆیه‌تی داوای سوكنای سه‌ربه‌خۆ بكات، مه‌گه‌ر خۆی به‌وه ڕازی بێت كه له یه‌ك ماڵدا پێكه‌وه بژین. به كورتی هه‌ر كردارێك یان واز لێهێنانێك كه ببێته مایه‌ی زیانێكی دینی یان دونیایی له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه و به قسه‌ی پیاوه‌كه‌ی نه‌كات ئه‌وه یاخی بوون نییه و ئه‌و ئافره‌ته پێی ناوترێت (ناشز) و كاره‌كه‌ی حوكمی (نشوز) ی له‌سه‌ر جێبه‌جی نابێت.