العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (4)
: 262
2021-10-18
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (4) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی چوارەم پرسیار 1/ چوارەم بنەما چییە لە بنەماكانی تێگەیشتن لە ناوەكانی الله تعالی؟ وەڵام/ ئەو بنەمایە بریتییە لە: (دلالة أسماء الله تعالى على ذاته وصفاته تكون بالمطابقة وبالتضمن وبالالتزام. ) واتە: ئاماژەی ناوەكانی الله تعالی لە سەر زات و سیفەتەكانی بە لەیەكچوون و تێهەڵكێشكردن و وابەستەبوونە. پرسیار 2/ واتای ( المطابقة) چییە لەگەڵ باسكردنی نموونەیەكدا؟ وەڵام/ واتاكەی بریتییە لەوەی وشەكە ئاماژە بۆ واتاكە بكات، بۆ نمونە ناوی (الخالق) واتە بەدیهێنەر ، هەم ئاماژەیە بۆ زاتی الله و هەم ئاماژە بۆ سیفەتی خەلق و داهێنان دەكات لەڕیگەی لەیەكچوون و گونجان و و ابەستەبوونەوە. پرسیاری 3/ واتای (التضمین) چییە لەگەڵ نموونەیەك بۆ ڕوونكردنەوەی؟ وەڵام/ واتاكەی بریتییە لە ئاماژەی وشەكە بۆ بەشێك لەواتاكەی، بۆ نموونە: وشەی (الغفور) تەنها ئاماژە بۆ زاتی الله دەكات، هەروەها ئاماژە بۆ سیفەتی لێخۆش بوون دەكات بەتەنها لە ڕێگەی (تضمین) تێخستن و تێهەڵكێشكردنەوە. پرسیار 4/ واتای (الالتزام) چییە لەگەڵ نموونەیەك بۆ ڕوونكردنەوەی واتاكە؟ وەڵام/ واتاكەی بریتییە لە ئاماژەی وشەكە بۆ شتێك لە دەرەوەی خۆی، نموونەی ئەوە (الخالق) ه، واتە درووستكار و داهێنەر دەبێت خاوەن توانا و زانست بێت و زیندوو بێت. پرسیار 5/ حوكمی (لازم) و پێویست لە كەلامی الله و پێغەمبەرەكەیدا صلی الله علیه و سلم و هۆكارەكەشی چییە؟ وەڵام/ (لازم) و پێویست ئەوەی لە قسەی الله تعالی و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم سەرچاوە دەگرێت، حەق و پێویستە، چونكە هەموو قسەیەكیان ڕاست و حەقە، ئەوەشی لە حەق سەرچاوە بگرێت پێویستە كاری پێ بكرێت و باوەڕمان پێی هەبێت، چونكە الله تعالی زانا بووە بەوەی كە دەبێتە پێویست و لە قسەكانی خۆی و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم وەردەگیردرێت ئەوەش پێویست و داواكراوە. بۆ نموونە ئایەتی: (فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ۚ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ) البقرة/ 187. بە پێی ئەم ئایەتە چوونە لای هاوسەر لە خۆرئاوابووەنەوە تا بانگی بەیانی لە مانگی ڕەمەزاندا درووست وڕێگەپێدراوە. لازمی ئەمەش كە دەبێتە پێویست وحوكمێكی شەرعی و وەردەگیرێت ئەوەیە، درووستە دوای بانگی بەیانی واتە لەو كاتەی كە كەسەكە بەڕۆژووە لەشگران بێت وڕۆژووەكەی پی بەتاڵ نابێتەوە. پرسیار 6/ مەسەلەی (لازم) لە وتەی كەسانی جگە لە الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم دا چۆنە و چەند حاڵەتی هەیە؟ وەڵام/ مەسەلەی لازم واتە ئەو واتایەی كە لە وتەی كەسێكدا بەناراستەوخۆ وەردەگیرێت سێ حاڵەتی هەیە: 1- وتە وەرگیراوەكە بدرێتە پاڵ خاوەنەكەی وئەویش وابەستەی بێت و نكۆلی لێ نەكات كە وتەكەی ئەوە دەگرێتەوە، لەو حاڵەتەدا لازمی قەولەكەش دەبێتە قەولێكی تر. 2- بە خاوەن قەولەكە بوترێت ئەمە وتەی تۆیە و بەناڕاستەوخۆ ئەو واتایەش دەگەیەنێت ، بەڵام ئەو نكۆڵی لێ بكات و بڵێت نەخێر وانییە یان مەبەستم ئەوە نەبووە! لەو حاڵەتەدا نابێتە وتەو قەولی ئەو كەسە. 3- ئەوەی كە وەكو لازم لە وتەكە وەردەگیرێت، نە جێگیر بكرێت و نە نكۆلی لێ بكرێت، واتە خاوەنی قەولەكە نە ڕازی بووبێت كە ئەوەی لە قسەكەی وەرگیرێت ئەویش قسەی خۆیەتی و نە نكۆڵیشی لێ كردبێت، لەو حاڵەتەدا لازمی قەول نابێتە قەول. بەواتایەكی تر ئەو واتایەی لە وتەكەی وەردەگیرێت نابێتە ماڵ بەسەرییەوە. [caption id="attachment_4537" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]