العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (3)
: 356
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (3) پرسیارەكانی بنچینەی سێیەم: پرسیاری 1/ سێیەم بنچینە چیە سەبارەت بەناوەكانی الله عزوجل كە پێویستە بیزانین؟ وەڵام/ ناوەكانی الله تعالی كاتێك ئاماژە بۆ وەسفێكی (متعدي) دەكەن - متعدي ، واتە: فیعلەكە بۆ ئەوەی واتا ببەخشێت دەبێت بگات بە (مفعول به) ، بۆ نموونە: بَریتُ القلمَ- لەو حاڵەتەدا ، ناوی الله لەو جۆرە حاڵەتانەدا سێ مەسەلە لە خۆیان دەگرن. پرسیاری 2/ ئەو سێ مەسەلانە چین و هەریەكەو بە نموونەیەك ئەگەر ڕوون بكرێتەوە؟ وەڵام/ ئەو سێ مەسەلە بریتین لە: 1- جێگیر بوونی ناوەكە بۆ الله تعالی وەكو ناوی (السمیع) كە ئەوەی لە خۆگرتووە (السمیع) ناوێكە لە ناوەكانی الله تعالی. وەكو فەرموویەتی: (وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ). واتە: الله تعالی ئەو ئاخاوتن و پێداچوونەوەی ئێوە دەبیسێت. 2- جێگیر بوونی ئەو سیفەتەی كە ناوی ( السمیع ) لە خۆی گرتووە، كە بریتییە لە سیفەتی بیستن. یان بۆ نموونە هەركێ باوەڕی بەوە هێنا كە الله تعالی (علیم) ە، بەڵام باوەڕی بە سیفەتی عیلم نەهێنا، ئەوە وەكو ئەوەیە باوەڕی بە ناوی (العلیم) نەهێنابێت ، چونكە باوەڕی كەس بەهیچ ناوێكی الله تەواو نابێت، تاكو باوەڕی بە سیفەتی ناوەكەش نەبێت. 3- جێگیربوونی حوكم و پێوێستییەكەی، كە بریتییە لەوەی الله بیسەری هەموو نهێنی و چپەیەكە، الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ﴾ المجادلة: 1. واتە: الله گوێبیستی گفتوگۆی نێوان پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و (خولة بنت ثعلبة )بوو سەبارەت بە (أوس بن الصامت) ی مێردی. الله بیسەرە بۆ هەموو وتەیەك، بینەرە بۆ هەموو شتێك. یان بۆ نموونە ناوی عەلیم ئەوە دەخوازێت باوەڕمان بەو حوكمانە هەبێت كە لەو ناوەوە سەرچاوە دەگرێت. بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتر، الله تعالی لە قورئاندا فەرموویەتی: (إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ۖ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ) المائدة/34. واتە ئەو ڕێگرو شەڕكەرانەی كە تەوبە دەكەن و لە كارەكانیان پەشیمان دەبنەوە، بەر لەوەی بەسەریاندا زاڵ بن و دەستگیریان بكەن، ئەوە بزانن ئیمانداران كە الله (غفور) ە لە بەنەكانی خۆش دەبێت، (رحیم)ە، بەزەیی پێیاندا دێتەوە، واتە: ئەو دوو ناوەی كە لە كۆتایی ئایەتەكەوە هاتووە، حوكمی ئەوەیان لێ وەردەگیردرێت، كە ئەو ڕێگرو خراپەكارانە سزای حەدیان لەسەرە، لەم حاڵەتەدا لەسەریان لادەچێت. پرسیاری سێیەم/ ناوەكانی الله تعالی كاتێك ئاماژە بۆ وەسفێكی (متعدي) نەكەن و لە خۆیاندا واتا ببەخشن و واتایان دیار بێت، بۆ نموونە ناوی (الحي)، دوو مەسەلە لە خۆ دەگرێت، بە نموونەوە ئەو دوو مەسەلە چین؟ وەڵام/ ئەو دو مەسەلە بریتین لە: یەكەم: جێگیربوونی ئەو ناوە بۆ الله تعالی، وەكو ناوی (الحي) یان (العظیم) و(الجلیل) كە ناوێكن لە ناوەكانی الله تعالی. دووەم: جێگیربوونی ئەو سیفەتاتەی كە ئەو ناوانە لە خۆیان گرتووە بۆ الله، كەبۆ نموونە: (الحیاة) واتە: ژیان سیفەتێكە لە سیفەتەكانی الله عزوجل. تێبینی/ لە زمانی عەرەبیدا، كردار بە پێی واتاكەی دەبێتە دووبەشەوە: (متعدي) واتە: فیعلەكە لە فاعیلەكە تێدەپەڕێت و دەگاتە (مفعول به)، بۆنموونە: (فتح طارق الأندلس). (لازم) كردارەكە لە بكەرەكە تێناپەرێت، بۆ نموونە: (سافر خالد). ئەوەش لە زمانی كوردیدا لە بابەتی تێپەڕ و تێنەپەڕ و بەركاردا باس كراوە. [caption id="attachment_4536" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]