#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:15" بشر القاتل بالقتل .. ولو بعد حين "ئه‌سڵى نييه ئه‌م وته‌يه وه‌كو فه‌رمووده باس ده‌كرێت و زۆر مه‌شهوره، واتاكه‌ى: موژده به بكوژ بده كه به كوشتن ده‌ڕوات، با ماوه‌يه‌كيشى پێ بچێت. ئه‌م فه‌رمووده، يان به ناو فه‌رمووده ، ئه‌وه نييه (موضوع) بێت و سه‌نه‌دێكى درۆينه‌ى بۆ هه‌ڵبه‌سترابێت، يان سه‌نه‌دێكى لاوازى هه‌بێت زانايان وه‌رينه‌گرن، به‌ڵكو هه‌ر سه‌نه‌دى نييه وله بنچينه‌دا فه‌رمووده نييه، ته‌نانه‌ت فه‌رمووده‌ناسێكى گه‌وره‌ى وه‌كو (السخاوي) كه پرسيارى لێكرا ده‌رباره‌ى ئه‌و فه‌رمووده‌يه فه‌رمووى : "لا أعرفه " "المقاصد الحسنة" (رقم/93)واته: هيچ ده‌رباره‌ى نازانم. له هه‌ندێ شوێن ئه‌م وته‌يه ته‌اوكه‌رێكى تر‌ى هه‌يه : (الزنا يورث الفقر) واته: زيناوداوێن پيسى ده‌بێته مايه‌ى هه‌ژارى، أبو حاتم له "العلل" (1/ 410-411) ڕيوايه‌تى كردووه. أبو حاتم ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: "هذا حديث باطل" واته: ئه‌م فه‌رمووده به‌تاڵ و ناته‌واوه، الذهبي له"ميزان الاعتدال" (3/ 423) فه‌رموويه‌تى: "منكر" واته فه‌رمووده‌يه‌كى مونكه‌ره. والله أعلم. بێگومان تاوانى كوشتن و داوێن پيسى دوو تاوانى گه‌وره‌ن و ئيسلام زۆر به توندى موسوڵمانانى لێ ورياكردووه‌ته‌وه‌و سزاى توندى بۆ ديارى كردووه له ئايه‌ت و له فه‌روودى صحيح ى زۆردا، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى كه زۆر به ناو بانگه و دووباره‌ده‌كرێته‌وه، هيچ بنه‌مايه‌كى نييه. إحسان برهان الدين 13- شعبان-1438 2017-5-9 سلێمانى