العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٢- حادي الأرواح إلى بلاد الأفراح
: 551
2018-04-11
ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسينى زاناى به‌ ناوبانگ: (ابن قيم الجوزية) يه‌، تايبه‌ته‌ به‌ وه‌سف و باسكردنى خۆشييه‌كانى به‌هه‌شت، به‌ شێوه‌يه‌كى سه‌رنج ڕاكێش و چێژبه‌خش و به‌ به‌ڵگه‌ى ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ باسه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.   دانه‌ر له‌ كتێبه‌كه‌يدا مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه‌ مژده‌ به‌ ئيمانداران بدات به‌ باسكردنى ئه‌و خۆشييانه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆ ئيماندارانى له‌ به‌هه‌شتدا ئاماده‌ كردووه‌.   ابن القيم كتێبه‌كه‌ى بۆ حه‌فتا بابه‌ت دابه‌ش كردووه‌، به‌ شێوه‌يه‌كى ورد و به‌ تێروته‌سه‌ل به‌ڵگه‌كانى ئايه‌ت و فه‌رمووده‌و شوێنه‌وارى مرفوع باس ده‌كات، له‌ باسه‌كانى كتێبه‌كه‌: - ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌بوونى به‌هه‌ست - ناكۆكى زانايان ئايا ئه‌و به‌هه‌شته‌ى ئاده‌مى تيدا بوو سه‌لامى خواى لێبێت، به‌هه‌شتى ئاسمان بووه‌، يان به‌هه‌شتى سه‌ر زه‌وى. - باسى ژماره‌ى ده‌رگاكانى به‌هه‌شت. - باسى جێگاى به‌هه‌شت. - باسى كليله‌كانى به‌هه‌شت. - داواكردنى به‌هه‌شت بۆ نيشته‌جێبووه‌كانى و تكاكردنى بۆيان. - ژماره‌ى به‌هه‌شته‌كان و شوێنه‌كانيانا. - باسى ده‌رگاوانه‌كانى به‌هه‌شت. - باسى يه‌كه‌مين كه‌س كه‌ له‌ ده‌رگاى به‌هه‌شت ده‌دات ويه‌كه‌مين ئوممه‌ت ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌. - باسى پێشكه‌وتنى هه‌ژاره‌كان بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت له‌ پێش ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان. - باسى دواهه‌مين كه‌س كه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت...زۆر باسى تر   كتێبه‌كه‌ چاپى زۆرى هه‌يه‌، له‌وانه‌ چاپێكى (دار الفكر) به‌ ته‌حقيق و ته‌خريجى (عبد اللطيف الفواعير)، هه‌روه‌ها چاپێكى ترى هه‌يه‌ له‌ لايه‌ن (دار عالم الفوائد ) چاپ كراوه‌ به‌ ته‌حقيقى (زائد بن أحمد النشيري) و به‌ سه‌رپه‌رشتى شێخ (بكر أبو زيد).