/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٤- صفة صلاة النبي
: 557
2018-04-10
ناوى ته‌واوى كتێبه‌كه:(صفة صلاة النبي من التكبير إلى التسليم كأنك تراها) واته: شێوه‌ى نوێژكردنى پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له الله أكبر ى ده‌ستپێكرنى نوێژ، تاكو سه‌لامدانه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى بكه‌يت.
كتێبێكى زۆر به سوود و گرنگه، تايبه‌ته به فێركردنى نوێژ به به‌ڵگه‌كانى فه‌رمووده‌ى ڕاست و درووست، دانه‌رى كتێبه‌كه شێخ محمد ناصرالدين الألباني يه، فه‌رمووده‌ناسێكى ناودارى سه‌ده‌ى بيسته‌مه كه ژيانى بۆ خزمه‌تكردنى فه‌رمووده ته‌رخان كرد و خزمه‌تى زۆرى له‌و بواره‌دا كرد، ، له ساڵى 1333ك له ئه‌شقۆدره له ئه‌ڵبانيا له دايكبووه‌و له ساڵى 1999 له عه‌ممان وه‌فاتى كردووه.
كتێبه‌كه‌ى ئه‌ڵبانى له جيهانى نووسيندا داهێنانێكى چاك و به‌سوود بوو ، كه وه‌ها كتێبێكى نووسى و ڕه‌چاوى ئه‌وه‌ى تيدا كرد هه‌موو ڕوكن و سوننه‌ت و شێوه‌كانى نوێژى به به‌ڵگه‌ى شه‌رعييه‌وه بخاته ڕوو، گرنگى كتێبه‌كه‌ش له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت كه خودى دانه‌ره‌كه‌ى يه‌كێك بوو له زانا متمانه پێكراوه‌كانى بوارى فه‌رمووده‌و، خۆى سه‌رچاوه‌يه‌ك بوو له سه‌رده‌مى خۆي‌دا بۆ حوكمدان به‌سه‌ر پله‌ى فه‌رمووده‌كاندا.
له تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى دانه‌رى ئه‌و كتێێه ئه‌وه بو كه ته‌نها پشتى به فه‌رمووده‌ى صحيح به‌ست و، جياواز له هه‌ندێك له زانايانى پێش خۆى، كارى به فه‌رمووده‌ى لاواز نه‌كرد وبۆ هيچ بابه‌تێك وه‌رينه‌گرت، بۆيه كتێبه‌كه له كاتى بڵاوبوونه‌وه‌يدا مشت و مڕێكى زۆرى لێكه‌وته‌وه، به تايبه‌تى له‌و پرسانه‌ى له نێو موسوڵماناندا باو نه‌بوو بكرێت؛ وه‌كو دانانى سوتره‌و شوێن وشێوازى ده‌ست گرتن و جوڵاندنه‌وه‌ى په‌نجه له كاتى ته‌حييات و شێوازى ئاڕاسته‌كردنى سه‌لام بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له نێو التحيات و زۆر شتى تر.
سه‌باره‌ت به هۆكارى نووسينى كتێبه‌كه دانه‌ر فه‌رموويه‌تى: (و كنت لم أقف على كتاب جامع في هذا الموضوع؛ فقد رأيت من الواجب عليّ أن أضع لأخواني المسلمين – م‌من همُّهُم الاقتداء في عبادتهم بهدي نبيهم –صلى الله عليه و سلم- كتابا مستوعبا ما أمكن لجميع ما يتعلق بصفة صلاة النبي –صلى الله عليه و سلم- من التكبير إلى التسليم، بحيث يسهل على من وقف عليه –من المحبين للنبي- صلى الله عليه و سلم –حبا صادقا- القيام بتحقيق أمره في الحديث المتقدم:(صلوا كما رأيتوني أصلي)، و لهذا فإني شمرت عن ساعد الجدّ، وتتبعت الأحاديث المتعلقة بما إليه قصدت من مختلف كتب الحديث، فكان من ذلك هذا الكتاب الذي بين يديك.) واته: شێخ كتێبێكى به‌رچاو نه‌كه‌وتووه به تێروته‌سه‌ل و تايبه‌ت باس له شێوازى نوێژى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكات، بۆيه قوڵى لێ هه‌ڵماڵيوه‌و وه‌كو گوێڕايه‌ڵييه‌ك بۆ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، ئه‌و كتێبه‌ى نووسيوه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندي له زانايانى سعوديه هه‌ندي ڕه‌خنه‌ى زانستى كه‌ميان لي گرتووه - وه‌كو ابن باز و كه‌سانى تر - به‌ڵام ئه‌و كتێبه گه‌وره‌ترين سوودى به موسوڵمانان گه‌ياندووه‌و ده‌ركه‌وتنى هه‌ڵه له زاناى گه‌وره‌تر له ئه‌ڵبانى بينراوه‌و كاريگه‌رى له سه‌ر متمانه‌و زانستيان نه‌بووه.
من وه‌كو خوێشم له‌سه‌ره‌تاى قۆناغى لاوى له‌و كاته‌ى خواى گه‌وره هيدايه‌تىداين بۆ دينه‌كه‌ى خۆى له كۆتايى هه‌شتاكان، گه‌وره‌ترين سوودم له‌و كتێبه بينى و تا ماوم نزاى چاكه بۆ نووسه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌م.
ڕۆڵى كتێبه‌كه‌ى ئه‌ڵبانى له كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى زۆر گه‌وره‌وكاريگه‌ر بوو، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موسوڵمانى فێرى گرنگترين عيباده‌ت كرد له ژيانى دونيا كه نوێژه به شێوه‌يه‌كى راست و درووست، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هاندانێكى باشيش بوو بۆ ڕێزگرتن له سوننه‌ت و بايه‌خدان به فه‌رمووده‌ى صحيح و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنى فه‌رمووده‌ى ضعيف له هيچ بوارێكدا، هه‌روه‌ها ڕاهێنانى موسوڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى دينداريدا به مه‌زهه‌بى ده‌ليل ئيش بكات و ئاوڕ له ڕا‌وبۆچوونى لاواز نه‌داته‌وه.
جێگاى داخه - تاكو ئێستاش - له‌سه‌ر ده‌مى زانست و بڕوانامه‌ى زۆر و هۆكاره‌كانى فێربوون كه دونياى لي پڕ بووه، ده‌بينين نه‌ك هه‌ر موسوڵمانه نه‌خوينده‌واره‌كان، نه‌ك هه‌ر خاوه بڕوانامه‌كان، به‌ڵكو زۆرێك له مامۆستا ئايينى و ناوداره ئيسلامييه‌كان و بانگخوازه‌كانيش، نازانن له‌سه‌ر سوننه‌ت و به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى صحيح نوێژه‌كانيان به ڕێك و پيكى ئه‌نجام بده‌ن، بۆيه ئێستا له جاران زياتر پێويستييه‌كى زۆر به‌م كتێبه هه‌يه.
كتێبى صفة صلاة النبي صلى الله عليه وسلم هه‌موو به‌شه‌كانى نوێژ باس ده‌كات، به‌لكو له پێش ده‌ست پێكردنى نوێژيشه‌وه و، به‌ڵگه‌كانى ده‌خاته ڕوو لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌سه‌ر ده‌كات تاكو ده‌گاته سه‌لامدانوه.
چاكترين چاپه‌كانى كتێبى صفة الصلاة چاپى مكتبة المعارف ه.
2018-04-08
2023-11-22
2018-04-05
2024-03-04
2018-04-25
2018-04-05
2023-11-22