العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٢- أخبار جلال الدين الرومي
: 493
2018-04-09
نووسه‌رى ئه‌م كتيبه‌ ناوى:محمد بن عبد الله بن أحمد بن مصطفى ، ناسراو به‌: (أبو الفضل القونوي)،سعودييه‌و له‌ ره‌گه‌زێكى توركى، ئاراسته‌ى كتێبه‌كانى به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى به‌ره‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى تصوف بووه‌، جگه‌ له‌م كتێبه‌ى لێره‌دا باسى ده‌كه‌ين كۆمه‌ڵێك كتێب و توێژينه‌وه‌ و لێكۆڵينه‌وه‌ى ترى هه‌يه‌، له‌وانه‌: - الصوفية القلندرية .... - أضواء على الرسالة المنسوبة إلى الحافظ الذهبي... - موقف خليل بن أيبك الصفدي من شيخ الإسلام بن تيمية - ملاحم بن أبي عقب ، من الكتب التي حذر منها شيخ الإسلام بن تيمية - صدر الدين القونوي ، الفيلسوف المتروحن - رحلة الإمام العيني إلى قونية .... - المنتخب من كتاب " مناقب العارفين " للأفلاكي. - البَراهِينُ المَعْنَوِيَّةُ الأوَّلِيَّةُ على فُسُوقِ المَوْلَوِيَّةِ الدُّنْيَوِيَّةِ ته‌حقيقى كردووه‌. كتيبى أخبار جلال الدين الرومي وه‌كو له‌ ناونيشانه‌كه‌ى دياره‌ باس له‌ ژيان و به‌سه‌رهاته‌كانى جه‌لالى ڕۆمى ئه‌كات، كتێبه‌كه‌ زۆر به‌ شێوه‌يه‌كى زانستيانه‌ نووسراوه‌و پشت به‌ زۆر كتێبى مێژوويى ده‌رباره‌ى ئه‌و ناوداره‌ ده‌به‌ستيت كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ موريد و قوتابى جه‌لال بوونه‌، نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ هه‌وڵيداوه‌ هه‌ندێ لاپه‌ره‌ى باس نه‌كراو باس بكات و چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌كى هه‌ڵنه‌دراوه‌ له‌ ژيانى ئه‌و ناوداره‌ هه‌ڵ بداته‌وه‌، كه‌ كه‌سانى تر به‌هۆكارى جياواز نه‌يانتوانيوه‌ يان نه‌يانوێراوه‌ هه‌ڵيبدنه‌وه‌، كتێبێكى مێژووى سه‌رنج راكێش و پڕ له‌ زانيارى و به‌سووده‌، به‌ خوێندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك ڕاستيت ده‌رباره‌ى جه‌لالى ڕۆمى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت جياواز له‌وه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. كتێبه‌كه‌ به‌ شيكراوه‌يى باس له‌ ژياننامه‌و بيروباوه‌ڕو ڕاى زانايان ده‌رباره‌ى ناوبراو ده‌كات و به‌ شێوه‌يه‌كى تايبه‌تيش باس له‌ كتێبى مه‌سنه‌وى ده‌كات و زۆر ده‌قى ڕه‌سه‌ن ده‌هێنێته‌وه‌و وه‌ريده‌گێڕێت وڕه‌هه‌نده‌كانى له‌ ديدێكى ئيسلامييه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو. به‌ ڕاى من خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆر پێويسته‌ چونكه‌ ‌ ئاڕاسته‌يه‌ك هه‌يه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى رووى راسته‌قينه‌ى هه‌ندێ له‌ ناوداران وتيشك خستنه‌ سه‌ر هه‌ندێ ديمه‌نى باشى دياريكراو له‌ ژيانى به‌ده‌ر له‌ لادان و كاره‌ پێچه‌وانه‌كانى له‌ گه‌ڵ بيروباوه‌رى ئيسلاميدا .