#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله:5 ڕاستگۆيى (الصدق) يه‌كێكى تر له مه‌رجه‌كانى قبوڵ بوونى (لا إله الا الله) ئه‌وه‌يه ئه‌و كه‌سه راستگۆ بێت له وتنيدا، به زمانى راست بكات و له دڵيشه‌وه به هه‌مان شێوه باوه‌رى به‌و قسه‌ى زمانى هه‌بيت، چونكه دڵى هاوشێوه‌ى زمانى نه‌بوو له وتنى (لا إله الا الله)، له‌و حاڵه‌ته پێناسه‌ى مونافيقى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ((وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ * يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آَمَنُوا)) [البقرة:9] واته: خه‌ڵكانێك هه‌ن به زمانيان ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژى دوايى هه‌يه، به‌ڵام له ڕاستيدا ئه‌وان باوه‌ڕيان نييه به خوا و به‌ڕۆژى دوايى.... هه‌ره‌ها خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ﴿ ألم أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴾ له فه‌رمووده‌ى هه‌ردوو صحيح يشدا جێ‌گير بووه كه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: (( ما من أحد يشهد أن لا إله إلاّ الله وأنّ محمّدًا عبده ورسوله صادقاً من قلبه إلاّ حرّمه الله على النّار )) واته: هه‌ركێ ڕاستگۆيانه له دڵييه‌وه شايه‌تمان بهێنيت، خواى گه‌وره له ئاگرى دۆزه‌خ ده‌يپارێزێت وقه‌ده‌غه‌ى ده‌كات. ڕاستگۆيى پله‌و پايه‌يه‌كه له به‌رزترين پلو پايه‌كانى دين، خواى گه‌وره قورئانى به الصدق وه‌سف كردووه: ﴿ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى اللَّهِ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءهُ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ﴾ الزمر 32پێغه‌مبه‌رانيشى به ئه‌و ئاكاره وه‌سف كردووه سه‌لامى خوايان لێبێت: ﴿وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيّاً ﴾ مريم 50 به هه‌مان شێوه هه‌ڵبژارده‌ى ئيماندارانيش:﴿ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ﴾ الأحزاب 23 . ئه‌و (صدق) ه ى لێره زانايان باسيان كردووه وه‌كو مه‌رج بۆ( لا إله الا الله) ڕاستگۆيى پێچه‌وانه‌ى درۆ كردنه، واته كه‌سه‌كه چۆن به زمانى ئه‌ڵێت (لا إله إلا الله) به‌و شێوه له دڵيشييه‌وه ڕاست بكات و باوه‌ڕى له‌سه‌رى دابمه‌زرابێت. به دانانى ئه‌م مه‌رجه ئيتر ئه‌وانه‌ى لێ ده‌رده‌چن كه (لا إله إلا الله) بۆ ڕوپامايى و دابين كردنى هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى و خۆده‌رخستن وه‌كو ئيمان‌دار ده‌رده‌خه‌ن و له ناخياندا باوه‌ڕيان به‌و وشه نييه يان لێى به گومانن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى لێ جيا ده‌بيته‌وه كه موسوڵمانان به وتنى ئه‌و وشه فريو ده‌ده‌ن و ده‌يانخه‌ڵه‌تێن بۆ ئه‌وه‌ى زيانيان پي بگه‌يه‌نن يان بۆ هه‌ر هۆكارێكى تر. بۆيه هه‌ركێ له وتنى (لا إله إلا الله) ڕاستگۆ نه‌بيت و وشه‌كه له ناخ و دڵييه‌وه ده‌رنه‌چێت، لێى وه‌رناگيردرێت و سوودى لێ نابينێت و سه‌رفرازى دونيا و دواڕۆژى ناكات. 2017-5-4 سلێمانى