بیرمه‌ندو توێژه‌رێكی مێژوویی سعودیه ، له دایكبووی ساڵی 19700ز ، به‌كالۆریۆسی له ڕاگه‌یاندن وه‌رگرتووه له زانكۆی (الإمام محمد بن سعود ) ناوبانگی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و جیهاندا به‌وه ده‌ركردووه كه هه‌ندێ بیرۆبۆچوونی خراپی ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له هاوه‌ڵان هه‌یه ، به‌تایبه‌تی موعاوییه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان ڕه‌زای خوای لێبێت ، به لایه‌نگری فیكری شیعه تۆمه‌تبار ده‌كرێت و هه‌روه‌ها به یه‌كێك له سه‌رانی قورئانییه‌كان ده‌ناسرێت ، به گشتی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی تایبه‌تی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به مێژووی سیاسی ئیسلام و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ڕووداوه‌كانی مێژووی ئیسلام ، به‌شداری زنجیره‌یه‌ك گفتۆگۆی له كه‌ناڵی (الوصال) كرد ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر هه‌ندێ له هاوه‌ڵان كردووه له ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌می زنجیره‌كه له لایه‌ن پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه له قسه‌كردن قه‌ده‌غه كرا ،ئینجا به‌هۆی ناوبانگ ده‌ركرنی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه تێكگیراوه‌كانی له گه‌ڵ ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، ئه‌و له لایه‌ن زۆرێك له نووسه‌ران و زانایان له سعودیه و وڵاتانی تر به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و كتێبی له‌سه‌ر نووسراوه ، بۆ نموونه:(حراسة العقيدة /ناصر عبدالكريم العقل) (حقيقة حسن فرحان المالكي /أبي عبدالله الذهبي)(الانتصار للصحابة الأخيار في رد أباطيل حسن المالكي لعبد المحسن العباد)...هتد ناوبراو به خۆێشی كتێبی زۆری هه‌یه، له‌وانه: - حرية الاعتقاد في القرآ‌ن الكريم والسنة النبوية. نقض رأي ابن تيمية في إسلام معاوية. - حسن الإجابة في عقيدة الإمساك عما شجر بين الصحابة. - نحو إنقاذ التاريخ الإسلامي. شایه‌نی باسه كه (حسن فرحان المالكي) بۆ ماوه‌یه‌ك له سعودیه زیندانی كراوه و دواتر پاش دنگدانه‌وه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌ی ئازاد كراوه ، یه‌كێ له‌وانه‌ش كه به‌رگری لێ ده‌كه‌ن و بیروبۆچوونه‌كانی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن دكتۆر (عدنان إبراهیم)ه. بۆ زیاتر شاره‌زا بوون ده‌رباره‌ی بڕوانه: سایتی (ویكبیدیا) ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له سایته‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه.