كه‌سایه‌تییه‌كی میسرییه له ساڵی 19499زله دایكبووه ، به‌سه‌ر گه‌وره‌ی قورئانییه‌كان ده‌ژمێردرێت ، جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی «مركز التعددية الإسلامية» ی ئه‌مریكییه‌كه لایه‌ن هه‌ندێ له‌سه‌رانی ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كرێ وه‌كو بول (وولفووتيز ) جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ، دكتۆرای له مێژووی ئیسلامدا هه‌یه له ئه‌زهه‌ر وهه‌ر له‌وێیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك مامۆستا بووه ، به‌ڵام دواجار فه‌توای بێباوه‌ربوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیسلام ده‌ركرا و له مامۆستایی فه‌سڵ كرا به‌هۆی بیروباوه‌ڕه‌كانی سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت وبانگه‌شه كردن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها قورئان سه‌رچاوه‌ی ئایین بێت نه‌ك سوننه‌ت! له‌ساڵی 2000ز پاش ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونه نامۆكانی به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوازی لێنه‌كرا كۆچی كرد بۆ ئه‌مریكا و بووه مامۆستا له زانكۆی هارفه‌رد . بۆچوونی جیاوازی له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت زۆره ، له‌وانه: - هه‌موو ئه‌وه حوكمانه‌ی له سوننه‌تدا هاتوون ئه‌گه‌ر ده‌قی قورئان ڕاسته‌وخۆ پشتگیری نه‌كات ڕه‌تیان ده‌كاته‌وه. - له چاوپێكه‌وتنه‌كانی له یوتیوب به ئه‌وپه‌ڕی بێ ئه‌ده‌بی و به سوكایه‌تی باسی هاوه‌ڵان و سه‌رانی سه‌له‌ف ده‌كات. - پێی وایه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نه‌خوێنده‌وار نه‌بووه! - ده‌ڵێ حیجاب و نیقاب بوونی نییه له شه‌رعی ئیسلامدا! - پێی وایه هه‌موو پێشه‌وایانی فه‌رمووده درۆزن بوونه ، به تایبه‌تی پێشه‌وا بوخاری به‌رده‌وام له یوتیوب هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر و به درۆزنی ناو ده‌بات. - ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كۆتای پێغهرمبهران نییه. - ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ته‌فسیر ومێژوو وقسه‌ی سه‌له‌ف كه لهقورئاندا نه‌هاتبێت. - ده‌ڵێت: فتوحاتی ئیسلامی داگیركردن بووه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مادی موسوڵمانان! له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زۆری قسه‌ی تر كه له بازنه‌ی ئیسلامدا جێگای نابێته‌وه. به كورتی ئه‌م ناوبراوه به ههمووعهقڵییهوه ڕووبه‌ڕووی مێژوو وكه‌لتوری ئیسلام بووه‌ته‌وه به ناو ئیسلامه‌وه گوایه ئه‌و وقورئانییهكان باش له دین حاڵی بوونه! له ئه‌نجامی ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌وه زۆربه‌ی حوكمه‌كانی ئیسلامیان ڕه‌تكرده‌وه.