شاعیر‌و ڕۆماننوسێكی سوریه ، له دایكبووی ساڵی 1936ز ،له سه‌رانی قوتابخانه‌ی تازه‌گه‌رییه له ئه‌ده‌بدا ،سه‌ره‌تا به‌رهه‌مه‌كانی له گۆڤاری (شعر) بڵاوده‌كرده‌وه‌و هه‌ر ئهوگۆڤارهش بوو ناوبانگی بۆ درووست كرد ، شیعری په‌خشان (قصیده النثر) ده‌نووسێت ، خاوه‌نی چه‌ند دیوانێكه له‌وانه: (سأخون وطني). دوژمنێكی ماندوونه‌ناسی ئیسلام بوو تاكو ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 20066 له‌دونیا ده‌رچوو ، هه‌روه‌ها جه‌نگی له‌دژی شیعری ته‌قلیدی وه‌زن وقافیه ڕاگه‌یاند ، به‌یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت كه شیعری په‌خشانی داهێناوه ، واته:نهوهزن نه قافیه (نه واتاش) جگه لهوشیعرانهی نه‌بێت كه گاڵته‌جاری تێدا ده‌كات به خوای گه‌وره ،زۆر به ڕوون وئاشكرا ده‌ینووسێت ،بۆ نموونه ده‌رباره‌ی خوای پهردگار (په‌نا به خوا ) ده‌ڵێت: لماذا خلقني ؟ وهل كنت أوقظه بسبابتي كي يخلقني؟ واته: بۆ دروستی كردم؟ ئایا من به په‌نجه‌م ئه‌وم بێ‌دار كرده‌وه كه درووستم بكات...هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: "إنني أعد ملفا ضخما عن العذاب البشري لأرفعه إلى الله فور توقيعه بشفاه الجياع وأهداب المنتظرين ولكن يا أيها التعساء في كل مكان جُلَّ ما أخشاه أن يكون الله أميّا" "أنا نبي لاينقصني إلاّ اللحية والعكاز والصحراء " به گشتی لیستی جنێودان وسوكایه‌تی كردنی ( محمد الماغوط) به خوا‌و هه‌موو پیرۆزییه‌كان لیستێكی دوورودرێژه، هه‌ر بۆیه به‌یه‌كێك له هه‌ره گه‌وره‌ترین سه‌رانی حهداسییهكان (الحداثة الأدبیة) داده‌نرێت وهه‌میشه له‌لایه‌ن عه‌لمانییه عه‌ره‌به‌كانه‌وه جێگای ڕێز‌و بایه‌خی زۆر بووه ، به ژماره‌یه‌كی قورس وه‌سفیان ده‌كرد. له ساڵی 2006 له كاتی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گه‌ڕایه‌وه لای ئهوپهروهردگارهی جه‌نگی له دژ ڕاگه‌یاندبوو. بڕوانه:(الإنحراف العقدی فی أدب الحداثة وفكرها) د.سعید الغامدی، (سایتی ویكبیدیا)و ( الحداثة في میزان الإسلام) لعوض القرني