/جلال الدين و شهمس و مه‌سنه‌وى/
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٦- مه‌سنه‌وی له پێناسه‌ی عبدالغني النابلسي دا
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (6)
مه‌سنه‌وی له پێناسه‌ی عبدالغني النابلسي دا
( عبد الغني النابلسي) كه له ساڵی 1143هـ وه‌فاتی كردووه له كتێبی " الصراط السوي على شرح ديباجات المثنوي " له شه‌رحی وه‌سفی جه‌لالی ڕۆمی بۆ مهسنهویهكهی خۆی كه ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی:
: " وله ألقاب أخرى " ده‌ڵێت:" : وله - أي كتاب المثنوي - من حيث أنه و‌حي إلهامي، وكلام إلهي سامٍ ، نزل به مَلَك الإلهام من حضرة ذي الجلال والإكرام ، على قلب الوارث المحمدي والسلام. وله - واته: كتێبی مه‌سنه‌وی - له‌و ڕوانگه‌ی كه وه‌حیێكی ئیلهامیه و فه‌رمووده‌ی بڵندی خواییه ،مه‌لائیكه‌تی ئیلهام له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دایبه‌زاندووه‌ته سه‌ر دڵی میراتگری موحه‌مه‌د كه جه‌لالی ڕۆمیه و ئیتر والسلام.
له جێگه‌یه‌كی تریشدا ده‌رباره‌ی مه‌سنه‌وی وتوویه‌تی: " ... ولأنه منظوم بالوحي الإلهامي والترتيب الروحي الصمداني ، لا بالحظ النفساني ، فهو منسوب إلى الإله تعالى جمعاً وتقسيماً وتبويباً ... " واته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سنه‌وه‌ی به وه‌حی و ئیلهام و ڕیكخستنی خوایی دروست بووه ، نه‌ك به حه‌زو ئاره‌زوو ، بۆیه كۆكردن و دابه‌شكردن و ڕێكخستنه‌كه‌ی ده‌درێته پال خوای گه‌وره.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-8 سلێمانی
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٥- عه‌لائی كوڕی جه‌لالی رۆمی له نێو بكوژه‌كانی شه‌مسی ته‌برێزیدا بوو
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (5)
عه‌لائی كوڕی جه‌لالی رۆمی له نێو بكوژه‌كانی شه‌مسی ته‌برێزیدا بوو
ئه‌وانه‌ی شه‌مسی تهبرێزییان كوشت ، كۆمه‌ڵێك بوون ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ پێیان وایه حه‌وت كه‌س بوون، به‌ڵام وا دیاره زۆر له‌و ژماره زۆرتر بوون ، له كتێبه‌كانی مێژوودا زۆر هۆكاری جیاواز ده‌رباره‌ی كوژرانی شه‌مسی ته‌برێزی باس ده‌كرێت ، یه‌كیك له‌وانه ئیره‌یی بردنی هه‌ندێ له موریده توندڕه‌وه‌كانی جه‌لال بووه به شه‌مسی ته‌برێزی كه هه‌موو كاته‌كانی شهیخهكهیانی بۆ خۆی داگیر كردبوو! به‌ڵام عه‌لائی كوڕی جه‌لال له زانایانی شه‌ریعه‌ت بوو، بۆیه دووره وه‌كو ده‌وترێت به هۆی ماره كردنی كچێك به ناوی (كیمیا) له شه‌مسی ته‌برێزی له لایه‌ن جه‌لالی ڕۆمیهوه كه ئه‌و كچه ده‌ڵێن ده‌ستگیرانی عه‌لاء بووه هۆكاری به‌شداری كردنی بێت له مه‌سه‌له‌ی كوشتنه‌كه‌یدا...به‌ڵام شیاوترین هۆكار - وه‌كو أبو (الفضل القونوي) له كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی جه‌لالی ڕۆمی ده‌ڵێت- ئه‌وه‌یه شهمس تۆمه‌تی به كرێگرته‌یی بۆ مه‌غۆله‌كانی ده‌درایه پاڵ، كه‌واته هۆكاره‌كه عه‌قیده‌یی و سیاسی بووه له هه‌مان كاتدا .هه‌ر له‌و ماوه‌یه چه‌ندین كه‌سایه‌تی تریش كوژرابوون له دیمه‌شق و شوێنه‌كانی تر به هه‌مان تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی داگیركه‌رانه‌وه. بۆیه جارێكیان شه‌مسی ته‌برێزی له گه‌ڵ جه‌لالی ڕۆمی له خه‌ڵوه‌تدا بوون له‌و كاته كه‌سێك هات و بانگی شه‌مسی كرد ، ئه‌ویش داوای مۆڵه‌تی له جه‌لال كرد و ده‌رچوو له گه‌ڵیدا و له ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكیكی لێ په‌یدا بوو و به چه‌قۆ كوشتیان، ئه‌ویش هاوارێكی زۆر گه‌وره‌ی كرد. ئینجا ده‌ڵین بكوژه‌كانی لاشه‌كه‌یان فڕێداوه‌ته نیو بیرێكه‌وه ، ئه‌م بكوژانهش كه (الأفلاكي ) مێژوونووس به (طلاب الشریعة ) ناویان ده‌بات ،واته: سه‌ربه ته‌ریقه‌ت و سۆفیه‌كان نه‌بوونه و دژ به داگیركه‌ره مه‌غۆله كانیش بوونه، عه‌لائی كوڕی جه‌لالی ڕۆمی له نێویاندا بووه و ، كاتێك دواتریش ده‌كوژرێت له شه‌ری مه‌غۆله‌كاندا باوكی نوێژ له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ناكات.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-2 سلێمانی
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٤- الشمس التبریزي بناسە
#زنجیره‌ی_بیانناسه_ئه‌ڵقه‌ی_59
الشمس التبریزي
هه‌روه‌ها بڕوانه:#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (4)
ناوی( شمس الدين التبريزي محمد بن ملك داد التبريزي ) یه ، له ته‌برێز له ساڵی 582 ی كۆچی به‌رانبه‌ر 1185میلادی له دایكبووه ، شاعیرێكی فارسیه به قوتب و سۆفی گه‌وره‌و عارف و خاوه‌نی عیشقی ئیلاهی! ده‌ناسرێت ، مامۆستای ڕۆحی و هاوڕێی گیان به گیانی جلال ا‌لدین الرومی بووه ،كه توانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ژیانی جه‌لالدا درووست بكات له زانایه‌كی ئاساییه‌وه بیكاته شاعیر و سۆفیه‌كی خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت .
هه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵانه‌وه - وه‌كو ده‌گێڕنه‌وه - خه‌ونی زۆر ده‌بینی ،به‌ڵام باوكی باوه‌ڕی پێنه‌ده‌كرد ، بۆیه ماڵی به جێهێشت و ده‌ڵێن هه‌رگیز زیاتر له شه‌وێك له جێگه‌یه‌كدا نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌رده‌م جێگای ده‌گۆڕی ، ئه‌و ده‌یوت له خه‌ونه‌كانیدا خوا‌و مه‌لائیته‌كان ده‌بینێ ، پاره‌ی بۆ بژێوی خۆیشی به لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان و خوێندنه‌وه‌ی ناو له‌پ بۆ خه‌ڵكی په‌یدا ده‌كرد ، له لای خه‌ڵكی به دێوانه‌و شێت ده‌ناسرا.
له گه‌شته به‌رده‌وامه‌كانیدا گه‌یشته شاری قۆنیه و له‌وێ له گه‌ڵ جلال ا‌لدین ی ڕۆمی یه‌كتریان ناسی و چه‌ند ساڵێك پێكه‌وه بوون ، بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ پێكه‌وه چوونه خه‌ڵوه‌تگا و له ئه‌نجامدا چل بنه‌مایان بۆ عیشقی ئیلاهی! درووست كرد ، دواتر له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا شهمس به‌ره‌و دیمه‌شق هه‌ڵهات و پاش ماوه‌یه‌ك به هه‌وڵی جه‌لال و ناردنی كوڕه‌كه‌ی به دوایدا بۆ دیمه‌شق دیسان گه‌ڕایه‌وه بۆ قۆنیه وپێشوازییهكی شكۆداریان بۆ ئاماده‌كرد وبه‌ڵام دواجار له‌وێ هه‌ندێ له نه‌یاره‌كانی به كوشتن كۆتاییان به ژیانی شهمس هێنا له ساڵی 645 ی كۆچی به‌رانبه‌ر 1248ی میلادی وگۆڕهكهی ئێستا له شاری خوی ئێرانه و پێشنیاز كراوه بكرێته یه‌كیك له شوێنه‌واره كلتوریه جیهانیه‌كان ی سه‌ر به یونسكۆ.
وه‌كو باسمان كرد شهمس هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو ، كاتێك مامۆستا بوو له (أرضروم) به شێوه‌یه‌كه دڕندانه له خوێندارهكانی ده‌دا و خوین به ده‌ست و قاچیاندا ده‌هاته خواره‌وه وه كو الأفلاكی له مناقب العارفین دا ده‌گێڕێته‌وه ، له زانستی كیمیا - نه‌ك به واتای كیمیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان - به ڵكو زیاتر به واتای سیحر‌و جادوو كردن شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی لێ به‌دیده‌كرا ، جارێك له لای جه‌لالدا كتێبێكی خسته ناو ئاویكهوه و ته‌ر نه‌بوو ،جه‌لال ده‌یوت: زانایانی زاهیر بین ته‌نها شاره‌زای فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رن صلی الله علیه وسلم به‌ڵام سه‌رگه‌وره‌مان مه‌به‌ستی شهمس بوو له نهێنییه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان شاره‌زایه و منیش ڕووناكییه‌كانی ده‌خه‌مه‌ڕوو. له هه‌ردووكیانه‌وه قسه‌و باس و بانگه‌شه‌ی گه‌وره ده‌رباره‌ی توانایان و په‌یوه‌ندییان به خوا‌و تایبه‌تمه‌ندییان له مه‌سه‌له‌ی دینداری زۆر شتی سه‌یر ده‌گێڕنه‌وه ، كه هه‌ندێكیان الأفلاكی مێژوونوس و سپهسالاری مێژوونووس باسیان كردووه ، له‌وانه شهمس ده‌یوت ئه‌گه‌ر جنێو به كافرێك بده‌م سه‌دساڵ كافر بووبێت ده‌بێته ئیماندار ، ئه‌گه‌ر جنیویش به ئیماندارێك بده‌م ده‌بیته ئه‌ولیا و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه ، كه‌سێكیش لێی پرسی ئیبلیس كێیه؟ پێی وت تۆ ئیبلیسی! ..ئه‌گه‌ر پرسیارت بكردایه جیبریل كێیه ده‌موت تۆ جیبریل ی ! هه‌روه‌ها دیوت: مورید له سێ ڕێگه‌وه ده‌گاته لامان: به مال و حال و ابتهال! واته: به پاره‌و حاڵ و پاڕانه‌وه! هه‌روه‌ها ده‌یوت: تاكو كه‌ی ته‌نها باسی ئایه‌ت و فه‌رمووده ده‌كه‌ن و دڵتان له خوا شت ناگێڕێته‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ!
الأفلاكی ده‌گێرێته‌وه جارێكیان شهمس سه‌ماعی ده‌كرد واته:گوێی له گۆرانی ده‌گرت ،كه‌سێك وتی بڕوانه دهروێشهو گوێ له مۆسیقا ده‌گرێت! شهمس وتی: ده‌ك نه‌بینیت و نه‌بیسیت ئیتر ئه‌ویش ده‌ست به جێ كوێر‌و كه‌ڕ بوو !چه‌ندیش تكایان كرد بێ سوود بوو كه لێی خۆش بێت! جارێكی تریش له كه‌سێكی تر توڕه بوو ئه‌ویش كوێر‌و كه‌ڕ بوو به‌ڵام دواتر لێی خۆش بوو و چاك بوویه‌وه! شه‌مسی ته‌برێزی ده‌رباره‌ی جه‌لالی ڕۆمی ده‌یوت: هه‌ركێ ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ببینێت با ته‌ماشای جه‌لال بكات به‌هه‌شت له ڕازیبوونی ئه‌ودایه‌و دۆزه‌خ له تووڕهبوویدایه ، سه‌رگه‌وره‌مان جه‌لال كلیلی به‌هه‌شته! ئه‌مه چه‌ند به‌سه‌ر هاتێكی كه‌م له‌وانه‌ی له مه‌ناقیبی شهمس باسكراوه كه ده‌شێت بۆ باسكردن، هاوكات زۆر هه‌واڵی تر ده‌گێڕنه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و به ئافره‌ت و مناڵی جوان و گه‌نجی موو لێنه‌هاتوو و عاره‌ق و تریاق خواردن..هه‌رگیز شیاوی باس كردن نین خوێنه‌ر خۆی ده‌توانیت له هه‌واڵه‌كانی الأفلاكی و سپهسالارو كتێبه كه‌ی أبو الفضل القونوي (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) خۆی بیخوێنێته‌وه.
بۆیه كاتێك جه‌لالی ڕۆمی كوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كه‌ی خۆی به شه‌مسی ته‌برێزی پێشكه‌شكرد له‌وانه‌یه بۆ خزمه‌تكردن بیت ، له نێو خه‌ڵكدا له قۆنیه وتی وتی په‌یدا بوو بۆیه جه‌لال ناچار بوو گومانی خراپ له كوڕه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌و بڵێت:به‌هادینی كوڕم هه‌رگیز نه حه‌شیشه ئه‌خوات و نه كاری قه‌ومی لوط ئه‌نجام ده‌دات!
شهمس كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو به كرێگرته‌ی مه‌غۆله‌كان بوو ، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر به تایبه‌تی دانیشتوانی قۆنیه ڕقیان لێ بوو ، به پێی ئه‌وه‌ی مێژوونووسه توركه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه‌و نووسه‌ری كتیبی (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) ده‌یگێڕێته‌وه كوڕێكی جه‌لال له گه‌ڵ خه‌ڵكی قۆنیه به‌شدار بوون له كوشتنی شه‌مسی ته‌برێزیدا، هه‌ندیكیش پییان وایه وه‌كو به ئهفسانهكردنی كوشتنه‌كه‌ی كه ئه‌و دیار نه‌ماوه‌و چووه بۆ شاری (خوی) و هه‌ر له‌وێش مردووه‌و نێژراوه!
له پاش كوژرانی شهمس ئیتر جه‌لال كه‌وته خراپترین بارودۆخهوهو به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌ڕۆیشت وئارامی لێ بڕابوو، دواتر مێزه‌رێكی خاكی ، یان وه‌كو ڕه‌نگی دووكه‌ڵ پێچایه سه‌ری و جۆره جل و به‌رگێكی تایبه‌تی پۆشی تا كۆتایی ته‌مه‌نی.بڕوانه: (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) أبو الفضل القونوي ) ، مشاهیر شعراء الشیعة كه له نێو سه‌رچاوه‌كانی سایتی وێكبیدیا باسكراوه .
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-2 سلێمانی
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٣- پێناسه‌یه‌ك بۆ كتێبی مه‌سنه‌وی جلال ا‌لدین الرومي
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (3)
پێناسه‌یه‌ك بۆ كتێبی مه‌سنه‌وی جلال ا‌لدین الرومي
دیوانێكی شیعری گه‌وره‌یه نووسراوی جلال ا‌لدین الرومی یه به زمانی فارسی ، بریتیه له شه‌ش به‌رگ كه پێكهاتووه له 25632 دێڕ - بیت - ، له پاش ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی ده‌ستی كرد به نووسینی ، دوو ڕیوایه‌ت هه‌یه ده‌رباره‌ی هۆكاری نووسینی یه‌كه‌میان حسام ا‌لدین ی قوتابی و موریدی شاعیر ده‌یگێڕێته‌وه گوایه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له كاتی گه‌شت و گوزار و بارودۆخی تریان لێی به‌هره‌مه‌ند بن و له‌گه‌ڵ ئاواز‌و مۆسیقادا گوێبیستی بن ، دووه‌م ڕیوایه‌تیش (ابن بطوطة) ده‌یگێڕێته‌وه كه گوایه جارێكیان شێخ له بازنه‌ی قوتابیه‌كانیدا بووه حه‌لوا فرۆشێك هاتووه‌ته ژووره‌وه‌و پارچه حهلوایهكی داوه‌ته شێخ و به‌وانی تری نه‌داوه شێخ یش خواردوویه‌تی و ده‌رچووه ئیتر چه‌ند ساڵێك نه‌هاتووه‌ته‌وه بۆ لای قوتابیه‌كانی كاتێكش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نها به شیعر قسه‌ی كردووهوبهم شێوه مه‌سنه‌وی درووست بووه.
مه‌عنای مه‌سنه‌وی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو به‌یت شیعر له‌و دیوانه‌دا قافیهیهكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه ، شیعره‌كانی زۆر جار باسی بیرۆكه‌ی حلول ی حه‌لاج ده‌كه‌ن ، واته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌ڵێن گوایه خوای گه‌وره له ناو هه‌موو شتێك و له نێو هه‌موو كه‌سێكدا بوونی هه‌یه ! زیاتریش مه‌به‌ستیان له ئینسانه به پله‌ی یه‌كه‌م كه خوا له نێو ئینسانهكاندا بوونی هه‌یه ، به كورتی مه‌سنه‌وی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باسی بیرۆكه نامۆكانی تصوف ده‌كات كه سه‌رتاپای له گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلامدا پێچه‌وانه‌یه! سه‌رده‌مانێك له توركیا هه‌ندێ شوین درووست ده‌كران وه‌كو ته‌كیه پێیان ده‌وت (مثنوي خانات) بۆ وتنه‌وه‌ی دێڕه‌كانی ئه‌و شیعرانه‌ی مه‌سنه‌وی! به هه‌مان شێوه له هندستان و شوێنانی تریش به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا له قورئان زیاتر گرنگی پێده‌درا!
ئه‌م كتێبه وه‌رگێڕان و شه‌رحی زۆری هه‌یه به توركی و به عه‌ره‌بی ، هه‌ر له زوویشه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گرنگی زۆریان پێدا و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتناسی مولحیدی ئه‌ڵمانی به ناوبانگ (گۆته) ستایشی زۆری جلال ا‌لدین و مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی ده‌كات و كال برۆكڵمان به هه‌مان شێوه .
خودی جلال پێشهكیهكی به عه‌ره‌بی بۆ مه‌سنه‌وییه‌كی خۆی نووسیوه تێیدا وتوویه‌تی ئه‌م شیعرانه ئیلهامی خوایه بۆ من و ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی: (لا یاتیه الباطل من بین یدیه ولا من خلفه) هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مه‌سنه‌وی وتوویه‌تی : هو خیرا حافظا وهو أرحم الراحمین .ئینجا وتوویه‌تی خوای گه‌وره نازناوی تری داناوه بۆ ئه‌م كتیبه‌م به‌ڵام وتوویه‌تی من لێره هه‌ر ئه‌وه‌نده باس ده‌كه‌م.هه‌ندێ له شاریحهكانیش وه‌كو (عبد الغني النابلسي) به‌راوردیان له نێوان قورئان و مه‌سنه‌ویدا كردووه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوكیان پارێزراون! هه‌روه‌ها ملا جامی به (قرآن الفارسیة) ناوی بردووه! به‌ڵكو ده‌گێڕنه‌وه مه‌لا جامی كاتێك ده‌چیته قۆنیه و نه‌وه‌كانی جه‌لال ده‌بینێ و كاتی نوێژ دێت مه‌لا جامی پێش ده‌خه‌ن ئه‌ویش له ڕكاتی یه‌كه‌م ئه‌م به‌یته شیعره‌ی مه‌سنه‌وی ده‌خوێنیته‌وه:(أتدری ما فعلت بفۆادي الجریح أتدري؟ أریتني محیاك فعدت اعبد النار). له ڕكاتی دووه‌میشدا دوو به‌یتی تری خوێند دوایی پێیان وت نوێژه‌كه به‌و شێوه درووسته ئه‌ویش وتی: ئه‌گه‌ر پێش نوێژ وه‌كو من بێت و مه‌ئموم وه‌كو فڵانه كه‌س بێت ناوی موریدێكی جه‌لالی برد له‌و حاڵه‌ته وتی دروسته.
له قه‌سیده‌یه‌كی مه‌سنه‌ویدا هاتووه به ناونیشاني: لا تنء عني ده‌ڵێت:
(مسلم أنا ولكن نصراني ، وبرهمی و زرادشتي ، توكلت علیك أیها الحق الأعلی ، فلا تنء عني فلا تنء عنی ، لیس لي سوی معبد واحد ، مسجدا أو كنیسة أو بیت أصنام ، ووجهك الكریم فیه غایة نعمتي ، فلا تنء عني فلا تنء عني) ئه‌مه‌ش كوت و مت له سێ دێڕ شیعری( ابن عربي) وه‌ریگرتووه.
به كورتی به به‌رده‌وامی له مه‌سنه‌ویدا ئه‌وه‌ی دووباره ده‌بێته‌وه كه هه‌موو په‌رستراوێك حه‌قه‌و عه‌یبی نییه ئه‌مه‌ش هه‌مان باوه‌ری ابن عربي و حلاج ه.
هه‌روه‌ها له مه‌سنه‌ویدا جه‌لال ده‌ڵێت به‌لای ئه‌وینداران و عارفانه‌وه فیرعه‌ون ئیمانداره‌و له لوتفی خوا بێ به‌ش نیهه به‌ڵام ئه‌وه ئه‌هلي زاهیرن پێیان وایه كه فیرعه‌ون مه‌حرومه ده‌ڵێت: ناحه‌قیشیان ناگرێت چونكه ئه‌وان به ڕواڵه‌ت ته‌ماشای ده‌قه‌كان ده‌كه‌ن.هه‌ر بۆیه (عبد الغني النابلسي) كه موریدێكی دێوانه‌ی جه‌لاله‌دینی ڕۆمیه فیرعه‌ون به شه‌هیدی ده‌ریا (شهید البحر) ناو ده‌بات.
له مه‌سنه‌ویدا زۆر جار به‌راورد له نێوان قورئان و مه‌سنه‌ویدا ده‌كرێت ، له مه‌سنه‌ویدا زۆر جار شتی وا باس ده‌كرێت له دینی خوادا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جێگای ره‌تكردنه‌وه‌یه ، له مه‌سنه‌ویدا موسی علیه السلام و فیرعه‌ون یه‌ك حیسابیان بۆ كراوه ، له مه‌سنه‌ویدا عاشقه‌كان یه‌ك میلله‌تن و بران سه‌ره‌ڕای جیاوازی دین ، له مه‌سنه‌ویدا به بێ هیچ شه‌رمێك باسی (جماع الأطفال) ده‌كات ، له مه‌سنه‌ویدا پاساو بۆ إتحاد و حلول و قه‌رامیته‌كان وهه‌رچی گومڕاو ناحه‌زانی دینی خوا هه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت ، له مه‌سنه‌ویدا به‌رده‌وام جه‌لال به‌زیی به ئه‌هلی شه‌ریعه‌تدا دێته‌وه كه له دین تێنه‌گه‌یشتوون به ڕواڵه‌تی قورئان و سوننه‌ت بۆ بابهتهكان ده‌چن! له مه‌سنه‌ویدا ماره‌بڕینی ئافره‌تی داوێن پیس هیچ گرفتێكی تێدا نیه ، له مه‌سنه‌ویدا به بێ هیچ كینایهو شه‌رمێك باسی ئه‌ندامی شه‌رمی مرۆڤه‌كان ده‌كرێت ، له مه‌سنه‌ویدا كڕنوش بردن زۆر ئاساییه بۆ مرۆڤه‌كان ئیتر چی موسوڵمان بێت یان بێ دین بێت ، ئه‌و خوای له مه‌سنه‌ویدا باس ده‌كرێت هه‌رگیز ئه‌و خوا نییه كه له قورئان و سوننه‌تدا باسكراوه! له مه‌سنه‌ویدا باسی مه‌ریه‌م علیها السلام هاتووه چۆن به ڕووتی مه‌له ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رم و ئابڕوویه‌كی تێدا ڕه‌چاو بكات ، له مه‌سنه‌ویدا پێویسته نه عه‌قڵ و نه‌شه‌رم و نه مه‌نتیق هاوڕیت نه‌بیت له كاتی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ، یان ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام خۆت به چه‌كی ته‌ئویل خۆت به هێز بكه‌یت ، به‌رده‌وام بڵێت ئه‌مه مه‌به‌ستی خراپ نییه و ئه‌وه مه‌به‌ستی تری هه‌یه له قسه‌كه‌ی!! ئه‌گینا به‌رگه‌ی خویندنی ئه‌و كتیبه ناگریت و وه‌كو من كه ئه‌مانه‌ی باسم كرد له مه‌سنه‌ویدا خویندوومه‌ته‌وه ئه‌وپه‌ری حه‌سره‌ت ده‌رده‌بڕێت كه بۆچی زانایان وه‌كو پیویست وریاییان له‌م كانگا پڕ له پێچه‌وانه‌ی دینی خوا نه‌داوه ، به‌ڵكو جارجاه له ڕوانگه‌یه‌كی دیاریكراویشهوه ستایشیان كردووه! له‌یه‌كه‌م كۆمێنت كۆپیه‌كی پێشه‌كی خودی جلال ا‌لدین م داناوه بۆ مه‌سنه‌وییه‌كه‌ی كه تییدا باسی مه‌سنه‌وی وه‌كو قورئان ده‌كات.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-27 سلێمانی
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ٢- ته‌ریقه‌تی (المولویة)ی جلال ا‌لدین الرومي
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (2)
ته‌ریقه‌تی (المولویة)ی جلال ا‌لدین الرومي
ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه كه جلال ا‌لدین الرومی دایمه‌زراند له ده‌وره‌به‌ری ساڵی 672 ی كۆچی ، له ته‌ریقه‌ته‌كانی تر به‌وه جیا ده‌بێته‌وه كه زۆر گرنگی به سه‌ماكردن و مۆسیقا ژه‌نین ده‌ده‌ن له كاتی زیكركردندا ، به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ده‌خولێنه‌وه به ده‌وری شێخه‌كه‌یاندا له ناوه‌ڕاستیاندا و به‌زۆری شمشاڵ و ده‌ف و قانون به كارده‌هێنن وه‌كو ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ست بوون به په‌روه‌ردگاره‌وه ،ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێی ده‌وترێت (سماع) ئه‌و ته‌كیه‌ش كه تێیدا كۆده‌بنه‌وه‌و شیعره‌كانی جلال و شاعیرانی تری سۆفی له گه‌ڵ سه‌ما و خولانه‌وه‌و و مۆسیقا لیدان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێی ده‌وتریت(سمعخانه).
ئه‌م ته‌ریقه‌ته له بنچینه‌دا به یه‌كێك له به‌شه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری داده‌نرێت. به‌وه‌ش ده‌ناسران كه زۆر نه‌رم و گونجاون له گه‌ڵ دینه‌كانی تردا و جیاوازی ناكه‌ن له نیوان ئیسلام و دینه‌كانی تر ، له‌م باره‌شه‌وه قسه زۆر له شه‌یخی ته‌ریقه‌ته‌كه ده‌گێڕدرێته‌وه كه جیاوازی له نێوان ئیسلام و دینه‌كانی تر نه‌كردووه.
شوێنكه‌وتوانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته تاكو ئێستاش به كه‌می هه‌ر بوونیان هه‌یه له توركیا و سوریا وئه‌ڵمانیا و هه‌ندێ شوێنی تر به‌ڵام له بازنه‌یه‌كی ته‌سكدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-2-27 سلێمانی
زنجيره‌ى جلال الدين و شهمس ومه‌سنه‌وى ١- حوكمی گێڕانه‌وه‌ی وته باشه‌كانی جلال ا‌لدین الرومي
#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى : ١
حوكمی گێڕانه‌وه‌ی وته باشه‌كانی جلال ا‌لدین الرومي
وه‌كو له پێناسه‌كه‌یدا باسمان كرد جلال ا‌لدین الرومي به ته‌وای له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی (ابن عربي) بووه كه ئه‌وخاوه‌نی بیرۆكه‌ی (وحدة الوجود)ه و له هه‌موو گه‌ردووندا ئه‌ڵێن ته‌نها خوا وجودی هه‌یه و ده‌كرێت به هه‌موو شتێك بوترێت خوا !هه‌روه‌ها فیرعه‌ونیش به ئیماندار ئه‌زانیت و زۆر كاره‌ساتی تر له عه‌قیده‌یدا هه‌یه ، به‌ڵام جلال الرومي جگه له‌و باسانه قسه‌ی تری هه‌یه له گه‌ڵ قورئان و فه‌رمووده ده‌گونجێن ، ئایا جائیزه ئه‌و قسانه باس بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه ، بێگومان وه‌كو ئه‌سڵ جائیزه ، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع كه گومان له دینی خه‌ڵكیدا درووست ده‌كه‌ن شتێكی باش نییه و تێكه‌ڵ بوون له لای موسوڵمانان درووست ده‌كات و خۆ به دور گرتن له سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی باشتره، مه‌گه‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بێت به به‌راورد له گه‌ڵ شه‌رع و بیروباوه‌ری ئه‌هلی سوننه‌تدا.
2016-2-27 سلێمانی
2023-11-15
2022-07-05
2023-10-28
2023-10-28
2023-02-18
2018-04-08