العربیة
/مه‌رجه‌كانى لا_ له إلا_ لله/
مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله: 5- ڕاستگۆيى (الصدق)

#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله:5 ڕاستگۆيى (الصدق) يه‌كێكى تر له‌ مه‌رجه‌كانى قبوڵ بوونى (لا إله الا الله) ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و كه‌سه‌ راستگۆ بێت له‌ وتنيدا، به‌ زمانى راست بكات و له‌ دڵيشه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ باوه‌رى به‌و قسه‌ى زمانى هه‌بيت، چونكه‌ دڵى هاوشێوه‌ى زمانى نه‌بوو له‌ وتنى (لا إله الا الله)، له‌و حاڵه‌ته‌ پێناسه‌ى مونافيقى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ((وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آَمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ * يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آَمَنُوا)) [البقرة:9] واته‌: خه‌ڵكانێك هه‌ن به‌ زمانيان ده‌ڵێن ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ خوا و به‌ ڕۆژى دوايى هه‌يه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستيدا ئه‌وان باوه‌ڕيان نييه‌ به‌ خوا و به‌ڕۆژى دوايى.... هه‌ره‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ﴿ ألم أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴾ له‌ فه‌رمووده‌ى هه‌ردوو صحيح يشدا جێگير بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: (( ما من أحد يشهد أن لا إله إلاّ الله وأنّ محمّدًا عبده ورسوله صادقاً من قلبه إلاّ حرّمه الله على النّار )) واته‌: هه‌ركێ ڕاستگۆيانه‌ له‌ دڵييه‌وه‌ شايه‌تمان بهێنيت، خواى گه‌وره‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ده‌يپارێزێت وقه‌ده‌غه‌ى ده‌كات. ڕاستگۆيى پله‌و پايه‌يه‌كه‌ له‌ به‌رزترين پلو پايه‌كانى دين، خواى گه‌وره‌ قورئانى به‌ الصدق وه‌سف كردووه‌: ﴿ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى اللَّهِ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءهُ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ﴾ الزمر 32پێغه‌مبه‌رانيشى به‌ ئه‌و ئاكاره‌ وه‌سف كردووه‌ سه‌لامى خوايان لێبێت: ﴿وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيّاً ﴾ مريم 50 به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئيماندارانيش:﴿ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ﴾ الأحزاب 23 . ئه‌و (صدق) ه‌ ى لێره‌ زانايان باسيان كردووه‌ وه‌كو مه‌رج بۆ( لا إله الا الله) ڕاستگۆيى پێچه‌وانه‌ى درۆ كردنه‌، واته‌ كه‌سه‌كه‌ چۆن به‌ زمانى ئه‌ڵێت (لا إله إلا الله) به‌و شێوه‌ له‌ دڵيشييه‌وه‌ ڕاست بكات و باوه‌ڕى له‌سه‌رى دابمه‌زرابێت. به‌ دانانى ئه‌م مه‌رجه‌ ئيتر ئه‌وانه‌ى لێ ده‌رده‌چن كه‌ (لا إله إلا الله) بۆ ڕوپامايى و دابين كردنى هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى و خۆده‌رخستن وه‌كو ئيماندار ده‌رده‌خه‌ن و له‌ ناخياندا باوه‌ڕيان به‌و وشه‌ نييه‌ يان لێى به‌ گومانن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى لێ جيا ده‌بيته‌وه‌ كه‌ موسوڵمانان به‌ وتنى ئه‌و وشه‌ فريو ده‌ده‌ن و ده‌يانخه‌ڵه‌تێن بۆ ئه‌وه‌ى زيانيان پي بگه‌يه‌نن يان بۆ هه‌ر هۆكارێكى تر. بۆيه‌ هه‌ركێ له‌ وتنى (لا إله إلا الله) ڕاستگۆ نه‌بيت و وشه‌كه‌ له‌ ناخ و دڵييه‌وه‌ ده‌رنه‌چێت، لێى وه‌رناگيردرێت و سوودى لێ نابينێت و سه‌رفرازى دونيا و دواڕۆژى ناكات. 2017-5-4 سلێمانى

مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله: 4-ملكه‌چ بوون (الإنقياد)

#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله:4 ملكه‌چ بوون (الإنقياد) له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م زنجيره‌ باسه‌دا ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه‌ (لا إله إلا الله) وشه‌يه‌ك نييه‌ بوترێت و هه‌موو مافه‌كانى به‌ ته‌نها ئه‌و وتنه‌ به‌ ده‌ست بهێنرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه‌ مه‌رجێكى هه‌يه‌ پێويسته‌ موسوڵمان له‌ خۆيدا جێبه‌جێى بكات بۆ ئه‌وه‌ى شايه‌تمانه‌كه‌ى ڕاست و درووست و وه‌رگيراو بيت، دواى ئه‌وه‌ى باسى مه‌رجه‌كانى (العلم و اليقين و القبول) مان كرد، ئه‌مڕۆ باسى مه‌رجى چواره‌م ده‌كه‌ين كه‌ بريتييه‌ له‌ ملكه‌چ بوون (الانقياد). خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: ( ومن يُسلم وجهه لله وهو محسن فقد استمسك بالعروة الوثقى ) واته‌: ده‌ستى به‌ (لا إله إلا الله) گرتووه‌.( وإلى الله عاقبة الأُمور ) واتاى (ومن يُسلم وجهه لله) واته‌: بۆ په‌روه‌ردگارى ملكه‌چى نيشابدات. (وهو محسن) واته‌: (موحد) و يه‌كخوا په‌رست بێت، جا هه‌ركێ ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارى نه‌بێت و (محسن) نه‌بێت، ئه‌وه‌ ده‌ستى به‌ (العروة الوثقى) نه‌گرتووه‌ كه‌ بريتى يه‌ له‌ (لا إله الا الله). له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح يشدا هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: " لا يُؤمن أحدكم حتى يكون هواه تبعاً لما جِئت به" واته‌: ئيمانى كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ته‌واو نابێت تاكو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى هاوته‌ريب و جۆر نه‌بێت له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى من پێى ڕه‌وانه‌ كراوم. ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕى ملكه‌چى و گوێڕايه‌ڵييه‌. پێويسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ڵێت (لا إله إلا الله) به‌ته‌واوى ملكه‌چى شه‌رعى خوا بێت، نه‌ك ته‌نها به‌ زمان و قسه‌ى بێ به‌رجه‌سته‌ كردن، هه‌ر كه‌سێكيش يه‌ك فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌و پێى ڕازى نه‌بيت و به‌ زمانى حاڵ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ گونجاوى نه‌زانێت، يان خۆى له‌وه‌ به‌ گه‌وره‌و زلتر بزانێت حوكمى خواى گه‌وره‌ جێبه‌جي بكات و حوكمه‌كه‌ ره‌ت بكاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ مافى (لا إله الا الله) ى نه‌داوه‌ و مه‌رجێكيى له‌و مه‌رجانه‌ شكاندووه‌..وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ } [الزمر:54] ، {وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ} [النساء:125] إحسان برها الدين 2017-5-2 سلێمانى

مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله: 3- ڕازيبوون (القبول)

#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله: 3- ڕازيبوون (القبول) مه‌رجى سێيه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك وتنى (لا إله إلا الله) ببێته‌ هۆكارى ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارى و دامه‌زراوى ئيمانى ڕاسته‌قينه‌ى ئه‌وه‌يه‌، به‌ زمان و به‌ دڵ پێى ڕازى بێت و ڕه‌تى نه‌كاته‌وه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: {إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ } الصافات:35. كه‌واته‌ مه‌رجه‌ به‌ زمانى حاڵ و كرداريش - نه‌ك ته‌نها به‌ وتن - ئه‌و وشه‌يه‌ وه‌رگريت وقبوڵى بكه‌يت، ئه‌گه‌ر نا وشه‌يه‌كى ساردوسڕو به‌رجه‌سته‌ نه‌كراو نابێته‌ هۆكارى چوونه‌ به‌هه‌شت. بۆيه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ زمانى بڵێت ( لا إله إلا الله) و هاوكات به‌ كرداريش پێچه‌وانه‌كه‌ى ئه‌نجام بدات، بۆ نموونه‌ هاوار به‌ مردووه‌كان بكات و ئومێدى پييان هه‌بێت فرياى بكه‌ون و كێشه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، يان به‌رنامه‌ى غه‌يرى خوا له‌ به‌رنامه‌ى خوا به‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ چاكترو شياوتر بزانێت ، ئه‌و كه‌سه‌ وه‌كو ئه‌وه‌يه‌ (لا إله إلا الله) ى ڕه‌تكردبێته‌وه‌و قبوڵى نه‌كردبێت. وه‌كو ئه‌وه‌يه‌ تۆ به‌ زمان به‌ كه‌سێك بڵێيت تۆ خۆشه‌ويستترين كه‌سى منى و به‌ڕاستى شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌سێكى زاناو به‌ڕێزى، دواى ئه‌وه‌ش بچيت له‌ شوێنان باسى خراپى ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌يت و به‌ كه‌سێكى دواكه‌وتوو ونا ڕۆشنبيرى بناسێنيت و پيلانيشى بۆ بگێڕيت! إحسان برهان الدين 2017-5-1 سلێمانى

مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله: 2-اليقين

#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله:2-اليقين دووه‌مين مه‌رج له‌ مه‌رجه‌كانى وه‌رگيران و قبوڵبوونى (لا إله إلا الله) ئه‌وه‌يه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ دڵنيياييه‌وه‌ بيڵێت و هيچ گومانێكى لێى نه‌بيت، به‌ دڵێكى دامه‌زراوو يه‌قينێكى به‌ هێزه‌وه‌ باوه‌ڕى پێ بێت و بيڵێت وده‌ريبڕێت، واته‌: نابێت هيچ جۆره‌ گومانێكى له‌ واتا و چه‌مكى (لا إله إلا الله) هه‌بێت، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پيرۆزدا فه‌رموويه‌تى: " إنما المؤمنون الذين آمنوا بالله ورسوله ثم لم يرتابوا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم في سبيل الله أولئك هم الصادقون " واته‌: ئيماندارانى ڕاسته‌قينه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ باوه‌ڕيان به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى هه‌يه‌ و له‌ دواى ئه‌وه‌ش هيچ گومانێكيان بۆ دروست نه‌بووه‌ وبه‌ ماڵ و گيانى خۆيان له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ تێكۆشاون، ئه‌وانه‌ له‌ ڕاستيدا كه‌سانى ڕاستگۆن. وه‌كو له‌ واتاى ئايه‌ته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت يه‌قين و گومان نه‌كردن مه‌رجى باوه‌ڕه‌ و ئه‌وانه‌ى گومانيان له‌ ئيمانه‌كه‌ياندا هه‌يه‌ له‌ كۆمه‌ڵى مونافيقه‌كانن. له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح يشدا هاتووه‌: " أشهد ألا إله إلا الله وأني رسول الله ، لا يلقى الله بهما عبد غير شاك فيهما إلا دخل الجنة " واته‌ شايه‌تيدان به‌ (لاإله الا الله و محمد رسول الله)، هه‌ركێ به‌وه‌ بچێته‌ لاى خواى گه‌وره‌ به‌ بێ هيچ گومان و دوو دڵييه‌ك، ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا هاتووه‌: (لا يلقى الله بهما عبد غير شاك فيهما فيُحجب عن الجنة ) واته‌: هه‌ركێ به‌وه‌ بچێته‌ خزمه‌ت په‌روه‌ردگارى بێ هيچ گومانێك، ئيتر به‌هه‌شتى لێ ناشردرێته‌وه‌. له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تريشدا هه‌مان واتا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: " من لقيت من وراء هذا الحائط يشهد أن لا إله إلا الله مستيقناً بها قلبه فبشره بالجنة . وه‌كو ده‌بينين گومان نه‌كردن و دڵنيابوون به‌ مه‌رج دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى (لا إله إلا الله) ببێته‌ هۆكارى چوونه‌ به‌هه‌شت. به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ى له‌ تێكڕاى ئيسلام ، يا له‌ هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانى، يان له‌ هه‌ر حوكم و فه‌رمانێكى كه‌ له‌ قورئان و سوننه‌تدا جێگير بووبێت به‌ گومان بن و ڕه‌تيبكه‌نه‌وه‌ سوود له‌ (لا إله الا الله )نابينن، به‌ڵكو كه‌سانێك سوودى لێ ئه‌بينن و سه‌رفرازيان ده‌كات كه‌ باوه‌ڕى ته‌واو و يه‌قينيان پێ هه‌بێت و بيكه‌ن به‌ به‌رنامه‌ى ژيانيان. إحسان برهان الدين 2017-4-30

مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله: 1- العلم

 

مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله: 1- العلم يه‌كه‌مين مه‌رجى وه‌رگيرانى لا إله إلا الله ئه‌وه‌يه‌ بزانيت چى ئه‌ڵێت، زانستى ته‌واوت به‌و وشه‌يه‌ هه‌بيت كه‌ له‌ زمانته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، نه‌ك هه‌ر وشه‌يه‌ك بێت و نه‌زانيت واتاى چي ده‌گه‌يه‌نێت و دووباره‌ى بكه‌يته‌وه‌، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى: "فاعلم أنه لاإله إلا الله " واته‌: زانست و عيلمت به‌وه‌ هه‌بيت كه‌ جگه‌ له‌ الله خوايه‌كى تر(په‌رستراوێكى تر به‌ حه‌ق) نييه‌، هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى : " إلا من شهد بالحق " الحق: واته‌: لا إله الا الله " وهم يعلمون " واته‌: به‌دڵه‌كانيان بزانن زمانه‌كانيان چى ده‌ڵێت . له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح يشدا هاتووه‌ كه‌ پێشه‌وا موسليم ڕيوايه‌تى ده‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: "من مات وهو يعلم أنه لا إله إلا الله دخل الجنة " واته‌: هه‌ركێ بمرێت و زانيبێتى (لا إله الا الله) واتاى چييه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. إحسان برهان الدين 2017-4-29

 

 

مه‌رجه‌كانى لا إله إلا الله

 

#مه‌رجه‌كانى لا إله_إلا الله: لا إله إلا الله، بنه‌ما وبناغه‌و درووشمى ئيسلامه‌، يه‌كه‌م كارى پێغه‌مبه‌رانه‌ سه‌لامى خوايان لێبێت له‌گه‌ڵ قه‌ومه‌كانيان، هه‌ر وشه‌يه‌ك نييه‌ بوترێت و ته‌واو، زۆرن ئه‌وانه‌ى وا ئه‌زانن ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌ بڵێيت ئيتر له‌ دۆزه‌خ ڕزگارت ده‌بێت و چوونه‌ به‌هه‌شت مسۆگه‌ رده‌كه‌يت، ئه‌و قسه‌ش ڕاسته‌ به‌ڵام وه‌كو زانايان فه‌رموويانه‌: چه‌ند مه‌رجێكى هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رگيرێت و ببێته‌ مايه‌ى سه‌رفرازى دونيا و دوا رۆژ و ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار،، زاناى به‌ڕێز الحافظ الحكمى ئه‌و‌ مه‌رجانه‌ى به‌ شيعر هۆنيوه‌ته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: العلم واليقين والقبـــــول ***** والانقيـاد فادر ما أقول والصـدق والإخلاص والمحبة ***** وفقك الله لما أحبــــه له‌ چه‌ند كورته‌ باسێكدا ئه‌و مه‌رجانه‌ به‌ كورتى و به‌ كوردى باس ده‌كه‌م ان شاء الله. إحسان برهان الدين