/نەیارانی سوننەت/
به‌ناوبانگترین ڕۆژهه‌ڵاتناسه دژه سوننه‌ته‌كان
: 437
2018-04-14
1- كۆڵد زیههر
ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌كان ئه‌و سه‌رچاوه پشت پێبهستراوهن له لایه‌ن هه‌موو كه‌س ولایه‌نێك كه مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌گرتن وگومان درووست كردن بێت له ئایینی ئیسلام ، بۆ ئه‌م پرسه‌ش ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنینی زۆریان ئه‌نجامداوه پاڵپشت به بۆچوون ونووسینه‌كانی ئه‌و سێ تاقمه گومڕایه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكردن.
ئێمه پێشتر ئه‌وه‌مان خسته ڕوو كه نكۆڵی كردن له سوننه‌ت چی به شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێكی دیاری كرا‌و وه‌كو فه‌رموده‌ی ئاحاد، له‌سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی سه‌ریهه‌ڵدا له لایه‌ن تاقمه‌كانی شیعه‌و و خه‌واریج و موعته‌زیله ، له دوای ئه‌وان ئیدی ئه‌و فیتنه‌یه دامركا بۆ ماوه‌ی دوانزه سه‌ده تاكو داگیركردنی هیندیستان له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه ، ئه‌و كات ده‌ستیان كرد به زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له ڕێگه‌ی هه‌ندێ به كرێ گیراوی خۆیانه‌وه له‌وێ ، كه لهنووسینهكانماندا ئاماژه‌مان بۆ هه‌ندێكیان كردووه ، دواتریش له‌وێوه هه‌نارده كرا بۆ میسر و وڵاته‌كانی تر.
له‌وانه‌یه زانیارییه‌كی گرنگ بێت بۆ هه‌ندێ ئه‌وه بزانن داگیركه‌ری ئینگلیز به مه‌به‌ستی لاوازكردنی ڕیزی موسوڵمانان و لاوازكردنی گیانی به‌رگری و له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی پلان بۆ داڕێژراو ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا ، بۆیه لێره‌دا ئاماژه ده‌كه‌م بۆ هه‌ندێك له‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی كه ژیانیان ته‌رخان كردبوو بۆ دژایه‌تیكردنی ئیسلام و بابه‌تی گومان دروستكردن له ده‌وری سوننه‌ت یه‌كێك بوو له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیان . له‌وانه:
1- جولد تسیھر: ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی مه‌جه‌ری به ناوبانگه له دژایه‌تی ئیسلامدا ، چه‌ندین كتێبی له‌و باره‌وه هه‌یه ، وه‌كو: «العقيدة والشريعة في الإسلام»و "مذاهب التفسير الإسلامي"له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان ده‌ره‌نجامی ململانێ و په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تین ، واته: هه‌ڵبه‌ستراون.هه‌روه‌ها هاوه‌ڵان تۆنهتبار ده‌كات به درۆكردن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ده‌ڵێت سه‌رانی مه‌زهه‌به‌كان بۆ پشتگیری مه‌زهه‌به‌كانیان ئه‌و فه‌رموودانه‌یان درووست كردووه ،ئه‌وه‌ش ده‌كاته به‌ڵگه كه فهرمودهناسهكان جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕاستی فه‌رموده‌كان شه‌ش كتیبه‌كانی فه‌رمووده‌ش زیاتر نین له هه‌ندی فه‌رمووده‌ی په‌رته‌وازه لێره‌و له‌وێ ئه‌وان كۆیان كردووه‌ته‌وه و به راستیان زانیوه له كاتیكدا خۆی وا نییه ..بێگومان ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به شێولزی تایبه‌ت و ئه‌كادیمی - به ڕواڵه‌ت - ڕه‌خنه له ئیسلام ده‌گرن بۆیه هه‌میشه پشت و په‌نای هه‌موو دوژمنانی ئیسلام بوونه له عه‌ره‌به‌كان ، كورده‌كانی خۆیشمان له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ، ئێستاش قورئانیه‌كان هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و دووباره ده‌كه‌نه‌وه به هه‌ندێ جیاوازی و تایبهتدی خۆیانه‌وه!
إحسان برهان ا‌لدین
2015-7-30 سلێمانی
2022-06-27
2023-10-28
2018-04-05
2022-06-27
2018-06-02