تاكو دونیا دونیا بێت تۆ نمونه‌ی له ساڵی 18ك و له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا الله لێی ڕازی بێت، گرانی و برسێتی له مه‌دینه‌و ده‌ورو به‌ریدا سه‌ری هه‌ڵدا ، مه‌ڕو ماڵات له نێوچوون و له بێ بارانیدا زه‌وی وه‌كو خۆڵه‌مێشی داگه‌ڕا، بۆیه ساڵه‌كه به ساڵی خۆڵه‌مێش (عام الرمادة) ناونرا. له‌و ماوه‌یه‌دا عومه الله لێی ڕازی بێت خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا له ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌حه‌تیدا بوون ، ته‌نها نانی جۆو زه‌یتی ده‌خوارد ، كه قۆڕه‌ی سكی ده‌هات، به ده‌ستی له سكی خۆی ده‌دا و ده‌یوت:”والله ما هو إلا ما تر‌ى حتى يوسع الله على المسلمين” واته: سوێند به الله هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینی ، تا ئه‌و كاته‌ی پەروەردگارمان ئه‌م گرانیه له‌سه‌ر خه‌ڵكی لاده‌بات ، ئینجا عومه‌ر له كاتی گرانیه‌كه چه‌ند ڕێ و شوێنێكی گرته به‌ر: 1- هانی خه‌ڵكی ده‌دا نوێژ زۆر بكه‌ن و زۆر له الله بپاڕێنه‌وه ، خۆیشی شه‌وان بۆ ده‌وره‌به‌ری مه‌دینه و ناو شاره‌كه دەردەچوو ، به‌ره‌به‌یانه‌كان ده‌نگی ده‌بیسترا ده‌یوت: “اللهم لا تجعل هلاك أمة محمد على يدي” واتە ئیلاهی لە نێوچوونی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د صلی الله علیه و سلم له سه‌ر ده‌ستی من نه‌بێت! 2- نوێژه بارانه‌ی دەه‌كرد وجاری وابوو له الله تعالی ده‌پاڕایه‌وه ده‌یفه‌رموو: په‌روه‌ردگار، ئێمه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت و له كاتی قات و قڕیدا داوامان لێ دە‌كردی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانەوە بارانمان بۆ ببارێنێت، به‌ڵام ئێستا داوات لێ ده‌كه‌ین به هۆی مامی پێغه‌مبه‌ركه‌مان صلی الله علیه وسلم واتە بە دوعا‌و پاڕانەوەی بارانمان بۆ ببارێنیت.”اللهم إنا كنا إذا قحطنا على عهد نبينا توسلنا إليك بنبينا فتسقنا، وإنا نتوسل إليك بعم نبينا فاسقنا؛ قال: فيُسقون“. 3- هه‌روه‌ها داوای له فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ره‌كانی میسر و به‌حره‌ین و شوێنه‌كانی تر كرد كه یارمه‌تی پێویستیان بۆ بنێرن. عومه‌ر الله لێی ڕازی بێت وه‌كو فه‌رمانڕه‌وا هه‌ستی به ئازار‌و ناخۆشی خه‌ڵكی ده‌كرد ، یه‌كێك له هاوه‌ڵان ده‌یفه‌رموو:”كنا نقول لو لم يرفع الله المَحْل عام الرمادةِ، لظننا أن عمر يموت همًّا لأمر المسلمين”. واته: ئێمه ده‌مانوت: ئه‌گه‌ر الله تعالی ئه‌و گرانیه‌ی له‌سه‌ر خه‌لكی لانه‌بردایه عومه‌ر له داخی خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵكیدا ده‌مرد. إحسان برهان ا‌لدین 2016-2-5 سلێمانی