ئه‌م فه‌رمووده لاوازه به‌ڵام مه‌عناكه‌ی ڕاسته
(لا تظهر الشماتة لأخيك فيرحمه الله ويبتليك). واته: به خه‌م و نه‌هامه‌تی براكه‌ت دلخۆش مه‌به ، نه‌وه‌ك خوا ئه‌و ڕزگار بكات و تۆ گیرۆده بكات. ئه‌م فه‌رمووده‌یه پێشه‌وا الترمذي ده‌یگێڕیته‌وه‌و وده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی: هذا حديث حسن غريب. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له گێره‌ره‌وه‌كان له زنجیره‌ی سه‌نه‌ده‌كه به ناوی (عمر بن إسماعيل بن مجالد الهمداني) جێگای متمانه نییه و هه‌روه‌ها (حفص بن غياث) یش كه له زنجیره‌ی سه‌نه‌كه‌دایه جێگای متمانه نییه و له‌ڕووی له‌به‌ركردنه‌وه لاواز بووه ، بۆیه شێخ ئه‌لبانی له زنجیره‌ی الأحادیث الضعیفة‌دا هێناوێتی و به صه‌حیحی نه‌زانیوه.. به‌ڵام له گه‌ل ئه‌وه‌شدا فه‌رمووده‌كه وه‌كو واتا راسته و نابێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌وته هه‌له‌و كێشه و كاره‌ساتێكه‌وه له‌و جۆره‌ی كه مرۆڤه‌كان دووچاری ده‌بن خۆشحاڵی ده‌ربڕیت چونكه له‌وانه‌یه خوای گه‌وره په‌رده‌ی لوتفی خۆیت له‌سه‌ر لابدات و له‌و كه‌سانه‌ی كه شاكامی بۆ ناخۆشییه‌كانیان ده‌رده‌بڕی خراپترت به‌سه‌ر بێت ، هه‌ركێ له ئێمه ئه‌گه‌ر لوتف وبه‌زه‌یی خوامان له‌سه‌ر لابچێت ، ئه‌وه‌نده نهێنیمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئاشكرا بێت مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه ، بۆیه هیچ له ره‌حم و ستری په‌روه‌ردگار باشتر نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-5-6 سلێمانی