العربیة
/سوننەت/
فه‌رمووده‌ی جاڵجاڵۆكه‌و دوو كۆتره‌كه‌ لاوازه
: 3618
2018-04-12

فه‌رمووده‌ی جاڵجاڵۆكه‌و دوو كۆتره‌ك

له‌ ڕووداوی مه‌زنی كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان صلی الله علیه وسلم چه‌ندین هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و لاواز هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ كتێبه‌كانی مێژوودا باسكراون ، زۆر كه‌سیش نازانن كه‌ هیچ نه‌بیت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبه‌ستراو نه‌بن سه‌نه‌دیان لاوازه‌و و جێگای متمانه‌ نین‌ ، له‌وانه‌ فه‌رمووده‌ی جاڵجاڵۆ‌كه‌كه‌ كه‌ ماڵی له‌ ده‌رگای ئه‌شكه‌وتی (ثور) دا درروست كردووه‌ و، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو كۆتره‌ی كه‌ له‌ویدا هێلكه‌یان كردووه‌ ، ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ راستیدا ضعیف ه و ئه‌گه‌ر چی ابن حجر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت به‌ حه‌سه‌نی زانیوه‌ به‌ڵام له‌ كاتی وردبوونه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت فه‌رمووده‌كه‌ لاوازه‌و هیچ نه‌بیت له‌ كاتی باسكردنیدا پیویسته‌ ئاماژه‌ بۆ لاوازییه‌كه‌ی بكرێت نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح بێت و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت ، زۆر زانا له‌ كۆن ونوێدا باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ ، له‌ هاوچه‌رخه‌كاندا فه‌رمووده‌ناس محمد ناصر الدین الالباني ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت به‌ راشكاوی ئاماژه‌ی بۆ لاوازی ئه‌و فه‌رمووده‌ كردووه‌و فه‌رموویه‌تی: (واعلم أنَّهُ لا يصحُّ حديث في عنكبوت الغار والحمامتين علىٰ كثرة ما يُذكر ذٰلك في بعض الكتب والمحاضرات التي تُلقى بمناسبة هجرتِهِ صلَّى الله عليه وسلم إلى المدينة، فكُن مِن ذٰلك عَلىٰ عِلم. السلسلة الضعيفة حديث رقم: 1189) واته‌: فه‌رموده‌یه‌ك نییه‌ ڕاست و جێگیر بێت له‌ باره‌ی جاڵجاڵۆكه‌ی نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌و دوو كۆتره‌كه‌ ، هه‌روه‌ها ابن عثیمن ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی به‌ هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕاست وه‌سف كردووه‌ ك له‌و باره‌وه‌ وتوویه‌تی: (يذكر المؤرخون: أن النبي صلى الله عليه وسلم حين اختفى في غار ثور عششت عليه العنكبوت ووقعت الحمامة على غصن شجرة وهذا كذب لا صحة له). له‌ جێگه‌یه‌كی تریشدا له‌سه‌ر هه‌مان باس فه‌رموویه‌تی: (وبهذه المناسبة أود أن أنبه على أنه يوجد في بعض الكتب أن العنكبوت ضربت على باب الغار نسيجاً وعش الحمامة وهذا لا صحة له، ليس هناك نسيج من العنكبوت وليس هناك حمامة على شجرة على باب الغار).

هه‌روه‌ها شێخ أبو سعيد بلعيد بن أحمد الجزائري سه‌باره‌ت به‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ڵێ: (هذه القصة مروية في عدد من كتب الأحاديث مثل [مسند الإمام أحمد (3251)، ومصنّف عبد الرزاق (9743)، ودلائل النبوة لأبي نعيم (154)، والمعجم الكبير الطبراني (12155)، وتاريخ بغداد للخطيب البغدادي (13/191)، ودلائل النبوة للبيهقي (2/481-482)]، وغيرها. لكنها قصة منكرة وضعيفة لأسباب: 1-فيها راويان مجهولان: عون بن عمرو القيسي، وأبو مصعب المكي قال فيه الإمام البخاري رحمه الله تعالى:«منكر الحديث مجهول». 2-في بعض أسانيدها إرسال الحسن البصري رحمه الله تعالى وهو تابعي كثير الإرسال والتدليس، فلا يقبل ما كان له على ذلك، مع جلالة قدره رحمه الله تعالى. 3- في بعض أسانيدها أيضا رواه ضعفاء هم: -بشار بن موسى الخفاف. قال فيه الحافظ ابن حجر رحمه الله تعالى في كتابه التقريب برقم (718): ضعف كثير الغلط، كثير الحديث» اهـ. -عثمان بن عمرو بن ساج الجزري ضعيف لا يحتج به كما في الجرح والتعديل لابن أبي حاتم. - وآخر هو عثمان بن ساج الجزري مجهول. 4- أن هذه القصة مخالفة لِـمَا جاء في القرآن الكريم حيث قال الله تعالى (وأيده بجنود لم تروها)[التوبة:40]، وهذا صريح بأن الله تعالى صرف أبصار المشركين بجنود غير مرئية، ولهذا قال الإمام الحسين بن مسعود البغوي رحمه الله تعالى في تفسيره لهذه الآية: «وهم الملائكة نزلوا يصرفون وجوه الكفار وأبصارهم عن رؤيته» اهـ. 5- أن بعض العلماء الذين حسّنوا قصة العنكبوت اختلطت عليهم أسماء بعض الرواة ممن هو مجهول، فظنوه ضعيفا فقط، فحسّنوا القصة بالشواهد، وهذا خطأ. 6- هناك طائفة من أهل العلم لم يثبتوا القصة هم: الشريف أبو علي الهاشمي رحمه الله في كتابه الفوائد المنتقاة (108/1) ، والحافظ ابن حجر العسقلاني في قول ثان له، كما في تخريج أحاديث الكشاف، والشيخ أحمد شاكر رحمه الله تعالى في تعليقه على مسند الإمام أحمد، والإمام محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله تعالى في كتابه سلسلة الأحاديث الضعيفة (3/259-264) ومنه نقلتُ كثيراً هنا، ومحققوا مسند أحمد (5/301-303)، والشيخ عبد العظيم بدوي في كتابه إتحاف النبلاء بصحيح سيرة الأنبياء ص(179)، والشيخ مأمون حموش في كتابه السيرة النبوية على منهج الوحيين (1/359) ، وغيرهم...) ئینجا ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌ ده‌هێننه‌وه‌ له‌ باسی كۆچدا مه‌به‌ستیان ئاماژه‌كردنه‌ بۆ واتای ئایه‌ته‌كه‌ (وأیده بجنود لم تروها) و ده‌یانه‌وه‌ێت بڵێن جاڵجاڵۆكه‌كه‌و دوو كۆتره‌كه‌ له‌و سه‌ربازه‌ نادیارانه‌ن كه‌ خوای گه‌روه‌ پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێكرد صلی الله علیه وسلم و، له‌ كاتی گه‌یشتنی بتپه‌رسته‌كان بۆ لای ئه‌شكه‌وته‌كه‌ بوونه‌ هۆكاری نه‌بینینی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كه‌ی ، له‌ كاتێكدا خودی ئایه‌ته‌كه‌ به‌رپه‌رچی ئه‌و ته‌فسیره‌ ده‌داته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان به‌ چاوی خۆیان ئه‌و گیان له‌به‌رانه‌یان بینی و ئایه‌ته‌كه‌ ده‌فه‌رمویت : لم تروها! چونكه‌ پشتگیری له‌ لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه‌ بوو نه‌ك جاڵجاڵۆكه‌و كۆتر ،له‌ ڕاستیدا دینی ئیسلام و ژیاننامه‌و سیره‌ی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌و پڕ له‌ ئامۆژگارییه‌ نیازیك نییه‌ به‌ فه‌رمووده‌ی لاواز كه‌ ڕووداوه‌كانی پێ به‌ هێزتر بكرێت یان كاریگه‌رتر بكرێت بۆ سه‌رنج ڕاكێشان. إحسان برهان الدین 2016-10-1 سلێمانی