تەوحیدی ڕاستەقینە چۆنە؟ پێشەوا ابن تیمیة بەڕەحمەت بێت لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا فەرموویەتی: «إِنَّ حَقِيقَةَ التَّوْحِيدِ أَنْ نَعْبُدَ اللهَ وَحْدَهُ، فَلاَ يُدْعَى إلاَّ هُوَ، وَلاَ يُخْشَى إِلاَّ هُوَ، وَلاَ يُتَّقَى إِلاَّ هُوَ، وَلاَ يُتَوَكَّلَ إِلاَّ عَلَيْهِ، وَلاَ يَكُونَ الدِّينُ إِلاَّ لَهُ لاَ لأَحَدٍ مِنَ الخَلْقِ، وَأَلاَّ نَتَّخِذَ المَلاَئِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا، فَكَيْفَ بِالأَئِمَّةِ وَالشُّيُوخِ وَالعُلَمَاءِ وَالمُلُوكِ وَغَيْرِهِم»[«منهاج السّنّة النّبويّة» لابن تيميّة: (3/ 490)]. واتە: ڕاستی و حەقیقەتی تەوحید ئەوەیە تەنها الله بپەرستین، هاوار بەكەس نەكرێت جگە لە ئەو نەبێت، لەكەس نەترسرێت لە ئەو نەبێت، تەقواو خۆپاراستنیش تەنها لە ئەو بێت، پشتیش تەنها بە ئەو ببەسترێت، دینداریش هەر بۆ ئەو ئاراستە بكرێت، نەك بۆ هیچ مەخلوق و درووستكراوێكی تر، مەلائیكەت و پێغەمبەرانیش نەپەرسترێن و نەكرێنە پەروەردگار، چجای ئەوانەی بكرێنە ئەرباب و پەرستراو پێشەواو ومامۆستا وزانا و پادشا و كەسانی تر بن. بە زاراوە و زمانی سەردەمی خۆیشمان حەقیقەتی تەوحید جگە لەوەی باسكرا ئەوەیە: بە هەرچی ئەوەی لە قورئان و سوننەتدا هاتووە بێ جیاوازی، بە زمان وڕواڵەت، هەروەها لە نهێنی و لە ناخیشتەوە پێی ڕازی بیت و، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بەرنامەیەكی تری مرۆڤەكان ڕەتبكەیتەوە و لێیان بەری بیت و جگە لە ئیسلام هەموو ڕێبازو بەرنامەیەكی ترت بەلاوە ڕەتكراوەو قبوڵ نەكراو بێت