ئاوێنه و چه‌ند به‌بیردا هاتنێك 1- جێگیر نه‌بووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم هیچ دوعایه‌كی كردبێت یان هیچ وێردێكی خوێندبێت له كاتی سه‌یركردنی ئاوێنه‌دا، ئه‌و فه‌رمووده‌ش كه له ناو موسوڵماناندا به‌ناوبانگه كه گوایه سوننه‌ته له كاتی ته‌ماشاكردنی ئاوێنه‌دا بوترێت: "اللهم أنت حسّنت خلقي فحسن خُلقي" فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه له هه‌موو ئه‌و ڕێگانه‌ی كه لێوەی هاتووه و باسی ئاوێنەی تێدایە هیچ ڕێگه‌یه‌كیان - وه‌كو زانایان فه‌رموویانه - به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت بكرێته به‌ڵگه. له زاناكانی هاوچه‌رخ شێخ عبدالقادر الارناۆوط و زانای تر به ڕوونی باسیان له لاوازی ئه‌و فه‌رمووده‌یە كردووه...فه‌رمووده‌كه وه‌كو محمد صالح المنجد ده‌ڵێت له زۆر كتێبدا ڕیوایه‌ت كراوه وهه‌ندێ له سهنهدهكانی هه‌ڵبه‌ستراو (موضوع) ه وه‌كو له كتێبی "تهذيب التهذيب" (2 /315) دا هاتووه، هه‌ندیكیشی كه‌سی مه‌تروكی تێدایه وه‌كو له كتێبی "الميزان" (2/548) دا باس كراوه، جگه له‌وه‌ش هه‌رچی ئه‌و سه‌نه‌دانه‌ی له‌لای البزار و الطبراني و المروزي و البیهقي و ئه‌وانی ترهاتوون هه‌مووی یه‌ك له‌یه‌ك لاوازترن. 2- ده‌كرێت مروڤ له كاتی سه‌یركردنی ئاوێنه‌دا سوپاسی په‌روه‌ردگاری بكات كه لاشه‌و ڕوخسارێكی جوان و ڕێك و پێكی پێ به‌خشیوه، به‌ڵام پێویست ناكات وه‌كو وێردێكی به‌رده‌وام هه‌موو جارێك شتێك بڵێت وه‌كو ئه‌و ده‌قه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد، چونكه له سوننه‌تدا هیچ فه‌رمووده‌و شوێنه‌وارێكی صحیح له‌و باره‌وه نه‌هاتووه. 3- هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه هیچ نه‌هی و قه‌ده‌غكردنێك نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به سه‌یركردنی خۆت له ئاوێنه‌دا به‌شه‌و، شه‌و و ڕۆژ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌و مەسەلەدا و هه‌رچی له‌و باره‌وه ئه‌وترێت نه له دین و له ڕووی پزیشكی و ده‌رووونییه‌وه ڕاست نین، 4- به‌ڵام زۆر ڕاوه‌ستان به‌رانبه‌ر ئاوێنه بۆ ژنان و بۆ پیاوانیش سیفه‌تێكی جوان نییه و نیشانه‌ی سه‌رسام بوونی كه‌سه‌كه‌یه به خۆی و پێویسته ئاده‌میزاد لاوازییه‌كانی خۆی له‌به‌رچاو بگرێت و له‌بیری نه‌چێت و خۆی لێ نه‌گۆرێت و به‌و ڕوخسار‌و قه‌دو باڵا جوانه‌ی - كه وه‌كو جوانی به‌هاره وله‌پڕ ته‌واو ده‌بێت و ده‌پوكێته‌وه - تووشی له خۆ باییبوون نه‌بێت. . 5- هه‌روه‌ها شایانی باس كردنه كه ئاوێنه ئامرازێكی ڕاستگۆیه و پێویسته مرۆڤه‌كان وانه‌ی لێوه فێر بن، ئاوێنه ڕاستیه‌كان وه‌كو خۆی ده‌خاته ڕوو، نه ڕووپامایی ده‌زانێت و نه له‌كه‌س ده‌ترسێت و نه منه‌تی به كه‌سیش هه‌یه، هه‌رچیت تێدا بێت له كه‌م و كوڕی و خه‌وش وعه‌یب و نوقسانی به ڕاشكاوی پێت ده‌ڵێت، بۆیه له دێر زه‌مانه‌وه وتراوه دۆست وهاوڕێی باش ئه‌و كه‌سه‌یه وه‌كو ئاوێنه وا بێت، هه‌رچی عه‌یب و نوقسانیت هه‌یه پێت بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆتی لێ بپارێزیت. إحسان برهان ا‌لدین 2018-11-26