العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥٠- ابن العلقمي
: 410
2018-04-07
ناوي محمد بن أحمد بن علي العلقمي الأسدي ه له‌ هۆزی  بني أسد ، له‌ ساڵی 592ك له‌ دایكبووه‌ ، شیعه‌ بووه‌ ، وه‌زیری خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی (المستعصم بالله) بووه‌ له‌ كۆتایی ولاوازی حوكمی عه‌باسییه‌كاندا ، ناوبانگی به‌ خیانه‌ت ده‌ركردووه‌ له‌ مێژوودا ، چونكه‌ ئه‌و ئاسانكاری بۆ سوپای هۆلاكو كرد ونامه‌ له‌ گه‌ڵیاندا گۆڕییه‌وه‌ به‌نهێنی تاكو به‌غدا داگیر بكه‌ن ، ڕۆڵی ابن العلقمي له‌ ڕوخاندنی خیلافه‌ت و داگیركردنی به‌غدا له‌ لایه‌ن سوپای هۆلاكۆ به‌ سێ قۆناغدا تێپری: 11- سوپای خیلافه‌تی ئیسلامی لاوازكرد به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی سه‌ربازه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی كاروباری جیهاد له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ گشتی ، چونكه‌ ئه‌و وه‌كو وه‌زیرێك ڕؤڵی گه‌وره‌ی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو ،به‌ تایبه‌تی كه‌ خه‌لیفه‌المستعصم بالله زۆر كه‌سایه‌تیه‌كی لاوازی هه‌بوو ، له‌و باره‌وه‌ ابن كثیرله‌ البدایة والنهایة13/235دا ده‌ڵێت:"وكان الوزير ابن العلقمي يجتهد في صرف الجيوش، وإسقاط اسمهم من الديوان، فكانت العساكر في آخر أيام المستنصر قريبًا من مائة ألف مقاتل، فلم يزل يجتهد في تقليلهم، إلى أن لم يبق سوى عشرة آلاف" 22- نامه‌نووسین بۆ ته‌تاره‌كان: ئه‌مه‌ قۆناغی دووه‌م بوو له‌ خیانه‌ته‌كه‌ی ، كاتێك نامه‌ی بۆ سوپای ته‌تاره‌كان نووسی و زانیاری ته‌واوی بۆ ناردن وده‌ستی له‌ گه‌ڵ تیكه‌ڵ كردن ،ابن كثیر له‌م باره‌وه‌ له‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: "ثم كاتب التتار، وأطمعهم في أخذ البلاد، وسهَّل عليهم ذلك، وحكى لهم حقيقة الحال، وكشف لهم ضعف الرجال". 33 - وره‌ی خه‌ڵكی و خه‌لیفه‌ی دابه‌زاند و پاشگه‌زی كرده‌وه‌ له‌به‌رگریكردنی سوپای هۆلاكۆ ، له‌م باره‌وه‌ ابن تیمیة له‌ منهاج السنة النبوية 5/155. ده‌ڵێت: "وكان وزير الخليفة ببغداد الذي يقال له ابن العلقمي منهم -أي من الرافضة- فلم يزل يمكر بالخليفة والمسلمين ويسعى في قطع أرزاق عسكر المسلمين وضعفهم، وينهى العامة عن قتالهم -أي التتار- ويكيد أنواعًا من الكيد".دواتر داوای له‌ خه‌لیفه‌ كرد ده‌رچێت بۆ بینینی هۆلاكۆ و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌ و پیاوانی ده‌وڵه‌ت ده‌رچوون وبه‌م شێوه‌ش هه‌موویان كوژران. دوای كوشتنی خه‌لیفه‌ هێزێك له‌سوپای ته‌تار كتیبخانه‌ی به‌ غدایان هه‌مووی فره‌دایه‌ نێو ڕوباری دیجله‌ و ڕه‌نگی روباره‌كه‌ هه‌مووی به‌ ڕه‌مگی مه‌ره‌كه‌ب گۆڕی ، كه‌ له‌وكاته‌ كتیبخانه‌ی به‌غدا گه‌وره‌ترین كتیبخانه‌ی جیهان بوو ، ئینجا پاش ئه‌وه‌ی قه‌تڵ و عامێكی گه‌وره‌یان له‌ نێو موسوڵمانانی به‌غدا ئه‌نجامدا ، نه‌خۆشی تاعون بڵاوبوویه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌و هه‌موولاشه‌ی له‌ ناوجاده‌و كۆڵان وگه‌ڕه‌كه‌كاندا كه‌وتبوو ، بۆیه‌ سوپای ته‌تاره‌كان له‌ به‌غدا ده‌رچوون و ابن العلقمی به‌ فه‌رمانی هۆلاكۆ كرا به‌ فه‌رمانڕه‌وای به‌غدا له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی كه‌سێك له‌ ته‌تاره‌كان. به‌ڵام ابن العلقمي وه‌كو مێژوو نووسان ده‌گێڕنه‌وه‌ ، هیچ خۆشییه‌كی له‌ حوكمڕانی به‌غدا نه‌بینی و له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌ بچووكه‌كانی ته‌تاره‌وه‌ -نه‌ك هۆلاكۆ خۆیشی - سوكایه‌تی پێ ئه‌كرا و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای ڕیز نه‌بوو له‌ لای داگیركه‌ران ، ده‌رباره‌ی بێڕێزی ابن العلقمي له‌ لای ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی بۆ كردن، السبكي له‌ طبقات الشافعية الكبرى 8/159. ده‌ڵێت : "وأما الوزير -أي ابن العلقمي- فإنه لم يحصل على ما أمَّل وصار عندهم أخس من الذُّباب، وندم حيث لا ينفعه الندم، ويحكي أنه طُلِب منه يومًا شعير، فركب الفرس بنفسه ومضى ليُحصِّله لهم، وهذا يشتمه وهذا يأخذه بيده، وهذا يصفعه بعد أن كانت السلاطين تأتي فتُقبِّل عتبة داره، والعساكر تمشي في خدمته حيث سار من ليله ونهاره. وإذا بامرأة تراه من طاقٍ، فقالت له: (يا ابن العلقمي، هكذا كنت تركب في أيام أمير المؤمنين)! فخجل وسكت، وقد مات غَبنًا بعد أشهر يسيرة، ومضى إلى دار مقبره ووجد ما عمل حاضرًا" . دوای چه‌ند مانگێكیش له‌ هاتنی ته‌تاره‌كان و له‌ ساڵی 6566ك ابن العلقمي مرد و هیچ سوودێكی له‌ خیانه‌ته‌كه‌ی نه‌بینی و بوو به‌ پێشه‌نگی هه‌مووخیانه‌تكارانی مێژوو به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ر كاتێ: باسی خیانه‌ت بكرێت ئه‌و باسی دێته‌ پێشه‌وه‌. شایانی باسه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی خیانه‌تی ابن العلقمي ئه‌و شه‌ڕ وململانێیه‌ بوو له‌ نێوان سوننه‌ و شیعه‌ له‌ به‌غدا كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش هێرشه‌كه‌ی هۆلاكو شیعه‌كان له‌ كه‌رخ زیانێكی زۆریان له‌ ڕێگه‌ی سوننه‌كانه‌وه‌ به‌ركه‌وتبوو، چونكه‌ زۆر جار جه‌نگ له‌ نێوانیاندا به‌رده‌وام بوو ،ئیتر ئه‌ویش به‌و شێوه‌ تۆڵه‌ی لێكردنه‌وه‌. هه‌روه‌ها شایانی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ شیعه‌ وجوله‌كه‌كان نه‌بێت كه‌س له‌ چنگی مه‌رگی ئه‌و سوپا دڕه‌نده‌یه‌ ڕزگاری نه‌بوو. بۆ زانیاری زیاتر جگه‌ له‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ بڕوانه‌: سایتی ویكبیدیا..سایتی قصة الاسلام راغب السرجانی.