العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١- كتێبى:(الجامع الصحيح)ى بوخارى
: 626
2018-04-08
كتێبه‌كه‌ له‌ بنچينه‌دا ناونيشانى بريتييه‌ له‌:(الجامع المسند الصَّحيح المختصر من أمور رسول الله - صلَّى الله عليْه وسلَّم - وسُنَنه وأيَّامه) به‌ڵام وه‌كو ناوبانگ به‌ (صحيح البخاري) ناوبانگى ده‌ركردووه‌، خاوه‌نى كتێبه‌كه‌ پێشه‌واى پێشه‌واكان، زانا هه‌ره‌ مه‌زن و شانازى ئيسلام و موسوڵمانان: (محمدبن إسماعيل الجعفي البخاري)يه‌،كه‌ له‌ سالى194ك له‌ گوندێكى نزيك بوخارا له‌ دايكبووه‌وهه‌ر له‌وييش له‌ ساڵى 256ك وه‌فاتى كردووه‌. (ابن حجر) فه‌رموويه‌تى سێ هۆكار هانده‌رى پێشه‌وا بوخارى بوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى: دانانى كتێبێك تايبه‌ت بێت به‌ فه‌رمووده‌ى صه‌حيح، ئاڕاسته‌كردن و هاندانى (إسحق بن راهويه) كه‌ مامۆستاى بوخارى بووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كتێبێكى له‌وجۆره‌، هه‌روه‌ها بوخارى فه‌رموويه‌تى: خه‌ونم به‌‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بينى كه‌ باوه‌شێنيكم به‌ده‌سته‌وه‌يه‌ پارێزگارى لێ ده‌كه‌م “رأيت النبي صلى الله عليه وسلم وكأني واقف بين يديه وبيدي مروحة أذب بها عنه، فسألت بعض المعبرين فقال لي: “أنت تذب عنه الكذب. بوخارى كتيبه‌كه‌ى له‌ ماوه‌ى شانزه‌ ساڵدا كۆكرده‌وه‌، له‌ نێو شه‌ش سه‌د هه‌زارفه‌رمووده‌ ده‌ريهێناون، ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌ى فه‌رموويه‌تى: "صنَّفتُ كتابي "الصَّحيح" لستَّ عشرة سنة خرَّجتُه من ستِّمائة ألف حديثٍ، وجعلتُه حجَّةً فيما بيني وبين الله تعالى".هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى هه‌موو فه‌رمووده‌يه‌ك جگه‌ له‌ مه‌رجه‌كانى بۆ وه‌رگرتنى فه‌رمووده‌، دوو ڕكات نوێژى كردووه‌و نوێژى ئيستيخاره‌شى بۆ كردووه‌. ژماره‌ى فه‌رمووده‌كانى به‌وانه‌ى كه‌ دووباره‌ بوونه‌ته‌وه‌ به‌ پێى ژماردنى هه‌ردوو زاناى گه‌وره‌ (ابن الصلاح و النووي) بريتييه‌ له‌ (7275) فه‌رمووده‌و و به‌ بێ دووباره‌ بووه‌كانيش بريتين له‌ (4000) فه‌رمووده‌.به‌ڵام به‌ پێى ئه‌وه‌ى دانه‌رى كتيبى (الإيضاح في علوم الحديث و الاصطلاح) سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كانى(7124) فه‌رمووده‌يه‌، به‌ڵام به‌ بێ دووباره‌ بووه‌كان (2337) فه‌رمووده‌يه‌. ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ (معلق)ن له‌ كتێبه‌كه‌ى بوخارى هه‌ندێكيان له‌ جێگه‌يه‌كى تر سه‌نه‌ده‌كه‌ى باس كردووه‌ ، ئه‌و جۆره‌يان هيچ كێشه‌يه‌كى تێدا نييه‌، ئه‌وه‌كانى تريش ده‌بنه‌ دوو به‌شه‌وه‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ به‌ دڵنيايى و جه‌ختكردنه‌وه‌ باسى كردووه‌ ، ئه‌وانه‌ به‌ گشتى صه‌حيح ن، ئه‌وانه‌شى كه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ڕاست و درووستيان نه‌كردووه‌ و وشه‌كانى ( قيل و روي...) ئه‌وانه‌ مه‌رجى ڕاست و درووستى ته‌واويان تيدا نييه‌. معلق: ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ كه‌ كه‌سێك يان زياتر له‌ سه‌ره‌تاى سه‌نه‌ده‌كه‌ ديار نييه‌. (ابن حجر) كتێێكى هه‌يه‌ به‌ ناوى "تغليق التَّعليق" كه‌ له‌سه‌ره‌تاى (فتح الباري) دايناوه‌ ، له‌و كتێبه‌يدا هه‌موو ئه‌وه‌ جۆره‌ فه‌رموودانه‌ى پێكگه‌ياندووه‌. ده‌رباره‌ى پله‌و پايه‌ى ئه‌م كتێبه‌ زانايانى ئوممه‌تى ئيسلام كه‌ له‌سه‌ر عه‌قيده‌ و بيروباوه‌رى ڕاستى ئه‌هلى سوننه‌تن باوه‌ريان وايه‌ ڕاستترين كتيب له‌ دواى قورئانى پيرۆز هه‌ردوو صه‌حيحى بوخارى و موسليم ن ، پێشه‌وا النووي له‌ شه‌رحى موسليم 14/1 فه‌رموويه‌تى:"اتَّفق العُلماء - رحمهم اللّه تعالى - على أنَّ أصحَّ الكتب بعد القرآن العزيز الصَّحيحان: البخاري ومسلم، وتلقَّتهما الأمّةُ بالقبول، وكتاب البخاري أصحُّهما، وأكثرهما فوائد ومعارف ظاهرة وغامضة، وقد صحَّ أنَّ مسلمًا كان ممَّن يَستفيد من البُخاري، ويعترفُ بأنَّه ليس له نظير في علم الحديث، وهذا الَّذي ذكرناه من ترجيح كتاب البخاري هو المذهبُ المختار الَّذي قاله الجمهور وأهل الإتْقان والحذق". ابن كثير فه‌رموويه‌تى: "أجمع العلماءُ على قبوله وصحَّة ما فيه" واته‌: زانايان يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچى له‌ صه‌حيحى بوخارى هاتووه‌ ڕاست و درووسته‌. (الذهبي) فه‌رموويه‌تى:«وأما جامع البخاري الصحيح، فأجل كتب الإسلام، وأفضلهما بعد كتاب الله تعالى» واته‌: بوخارى مه‌زنترين كتێبه‌كانى ئيسلامه‌و و چاكترينيانه‌ پاش قورئانى پيرۆز. (الفربري) فه‌رموويه‌تى: "سمع الصَّحيح من البخاري تسعون ألفَ رجُل، فما بقي أحدٌ يرويه غيري"واته‌: زياتر له‌ نه‌وه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌و فه‌رموودانه‌يان له‌ بوخارى خۆيه‌وه‌ بيستووه‌. ئه‌م كتێبه‌ جێگاى بايه‌خ و گرنگى پێدانى زانايان بووه‌و به‌ هه‌موو جۆرێك ڕێزيان لێ گرتووه‌و خزمه‌تيان كردووه‌، له‌وانه‌ لێكدانه‌وه‌و شه‌رحى زۆرى بۆ كراوه‌ وه‌كو: "شرح صحيح البخاري لابن بطَّال" (444) هـ. "الكواكب الدَّراري شرح صحيح البخاري"ى الكَِرماني (786) . "التنقيح لألفاظ الجامع الصَّحيح": ى الزّركشي، (794) هـ. له‌ هه‌موويشيان به‌ ناوبانگتر و گرنگتر شه‌رحى زاناى گه‌وره‌ (ابن حجر العسقلاني ) ناسراو به‌"فتح الباري بشرْح صحيح البخاري" (852) هـ. "عمدة القاري شرح صحيح البخاري": ى العيني، (855) هـ. هه‌ندێ له‌ زانايان ڕه‌خنه‌يان له‌ چه‌ند فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر كه‌م گرتووه‌ كه‌ پله‌يان ناگاته‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ى بوخارى له‌سه‌ر خۆى دايناوه‌ بۆ وه‌رگرتنى فه‌رمووده‌، به‌ڵام ابن حجر له‌ فتح البارى فه‌رموويه‌تى هه‌موو ئه‌وفه‌رموودانه‌ى جێگاى ره‌خنه‌ن له‌ ڕووى سه‌نه‌ده‌وه‌ بوخارى له‌ جێگه‌ى تر سه‌نه‌ده‌كانى به‌ ته‌واوى باس كردووه‌و كێشه‌يان تێدا نييه‌. الفضل بن اسماعيل الجرجاني ده‌رباره‌ى بوخارى فه‌رموويه‌تى:
  1. صحيح البخاري لو أنصفوه * لما خط إلا بماء الذهب
  2. هو الفرق بين الهدى والعمى * هو السد بين الفتى والعطب
  3. أسانيد مثل نجوم السماء * أمام متون لها كالشهب
  4. بها قام ميزان دين الرسول * ودان به العجم بعد العرب
  5. حجاب من النار لاشك فيه * يميز بين الرضى والغضب
  6. وستر رقيق إلى المصطفى * ونص مبين لكشف الريب
  7. فيا علما أجمع العالمو * ن على فضل رتبته في الرتب
  8. سبقت الائمة فيما جمعت * وفزت على زعمهم بالقصب
  9. نفيت الضعيف من الناقل * ين ومن كان متهما بالكذب
  10. وأبرزت في حسن ترتيبه * وتبويبه عجبا للعجب
  11. فأعطاك مولاك ما تشتهيه * وأجزل حظك فيما وهب
- بڕوانه‌: الوجيز في تعريف كتب الحديث/ ماجد الغوري. - تعريف بكتاب الجامع الصحيح/ بلال مصطفى. - ملتقى أهل الحديث. - موقع ويكبيديا.كه‌ باسه‌كانى له‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ى متمانه‌ پێكراو وه‌رگرتووه‌.