العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٥- كتاب الأغاني
: 689
2018-04-09
به‌ ناوبانگترين كتێبى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بييه‌، دانراوى أبو الفرج الأصفهاني يه‌، كه‌ له‌ ساڵى 284ك له‌ دايكبووه‌ و له‌ ساڵى 356 وه‌فاتى كردووه‌. ئه‌م كتێبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى - وه‌كو خۆى ده‌ڵێت - په‌نجا ساڵ خه‌ريك بووه‌ به‌ دانانى، باس له‌و هۆنراوانه‌ ده‌كات كه‌ كراونه‌ته‌ گۆرانى و باسى ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ئاوازه‌كانيان بۆ داناوه‌ و ژياننامه‌يان، كاتێك ته‌واى كرد پێشكه‌شى كرد به‌ سيف الدولة الحمداني و ئه‌ويش هه‌زار پارچه‌ دينارى ئاڵتوونى پێدا، به‌ڵام كاتێك الصاحب بن عباد له‌ ئه‌نده‌لوس به‌و هه‌واڵه‌ى زانى ئه‌ويش داواى نوسخه‌يه‌كى ترى كرد و پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆى نارد و ئه‌ويش هه‌زار پارچه‌ دينارى ئاڵتوونى ترى پێدا. زياتر له‌ هه‌زار ساڵه‌ كتێبى الأغاني نووسراوه‌، تاكو ئێستاش به‌ ناوبانگترين كتێبه‌ له‌ بوارى ئه‌ده‌ب و شيعردا. أبو الفرج له‌ كتێبه‌كه‌يدا به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى بايه‌خ به‌ يه‌ك لايه‌ن له‌ ژيان و به‌رهه‌مى شاعيران ده‌دا، ئه‌ويش بريتييه‌ له‌ بوارى گاڵته‌و گه‌پ و ڕابواردن و شيعرى كات به‌سه‌ربردن و خۆشى، شێوازى نووسينى بۆ كتێبه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سه‌ره‌تا هه‌ڵساوه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌د ده‌نگ كه‌ سه‌د قه‌سيده‌يان وه‌كو گۆرانى وتووه‌و ئينجا ده‌چێته‌ سه‌ر هاوشێوه‌كانيان، باسكردنى بۆ شاعيران و هۆنراوه‌كانيان به‌ پێى به‌رنامه‌يه‌كى دياريكراو نييه‌، به‌ڵكو چۆن ڕێك بكه‌وێت و به‌ باشى بزانێت وا ڕێكى ده‌خات.له‌ كتێبه‌كه‌يدا زياتر له‌ ژياننامه‌ى 300 شاعيرو 60 گۆراى بێژ خستووه‌ته‌ ڕوو. كتێبى الأغاني وه‌كو سه‌رچاوه‌يه‌كى مێژوويى دانانرێت و جێگاى متمانه‌ نييه‌، ڕه‌خنه‌ى زۆرى ئاڕاسته‌ كراوه‌ له‌ لايه‌ن ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌، چونكه‌ هه‌وڵيداوه‌ يه‌ك بوار له‌ ژيانى خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆى نيشان بدات، ئه‌ويش گۆرانى و ڕابواردن و خۆشگوزه‌رانى بووه‌، كه‌ خودى ئه‌و به‌سه‌ر هاتانه‌ش زۆرێكى ڕاست نييه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى الأغانى بخوێنێته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ى بۆ كۆمه‌ڵگاى موسوڵمانان ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام سه‌رقالى ڕابواردن و بيستنى گۆرانى و گۆرانيبێژان بوونه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ بنه‌مايه‌كى له‌ ڕاستى نييه‌ وكۆمه‌ڵگاى موسوڵمانان له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى كاريگه‌رى ئيسلامى له‌ ڕووى بيروباوه‌ڕو ئاكاره‌وه‌ به‌سه‌ره‌وه‌ ديار بووه‌. أبو الفرج به‌ پێى به‌رنامه‌يه‌ك كه‌ هه‌ڵيبژاردووه‌ بۆ نووسينى كتێبه‌كه‌ى هه‌موو گرنگييه‌كى ئاڕاسته‌ى لايه‌نه‌ لاوازه‌كانى خه‌ڵكى سه‌رده‌مى خۆى كردووه‌، له‌ خه‌ليفه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ شاعيرو سه‌ركرده‌و خه‌ڵكى به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى، ئه‌بولفه‌ره‌ج بواره‌ جيدديه‌كانى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ پشت گوێ خستووه‌، ته‌نانه‌ت به‌غدا كه‌ فێرخوازانى زانست كه‌ هه‌موو لايه‌كى دونيا ڕوويان تێده‌كرد، به‌ شێوه‌يه‌ك وێناى ده‌كات كه‌ نگرۆى ڕابواردن و بيستنى گۆرانى و به‌د ڕه‌وشتى بووه‌. أبو الفرج وێنه‌ پرشنگداره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى له‌ به‌غدا و شوێنانى تر پشت گوي ده‌خات، باسى بازنه‌كانى زانست ناكات، باسى هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌كانى خه‌ليفه‌و سه‌ركرده‌و پياوه‌ دياره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ناكات، ئه‌وه‌ى هه‌موو تيشكيكى باسكردنى خستووه‌ته‌ سه‌رى باسى گۆرانى و داوێن پيسى وكێبڕكێى ڕابواردنه‌.   كتێبى الأغاني وه‌كو وتمان ڕه‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره‌، بۆ نموونه‌ له‌ هاوچه‌رخه‌كاندا وليد الأعظمي ڕه‌خنه‌ى توندى لێ گرتووه‌ له‌ كتێبى:(السيف اليماني في نحر أبي الفرج الأصفهاني)..به‌ ڵام به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ڕه‌خنه‌كان خۆيان له‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بينن: 1- به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى گرنگى داوه‌ته‌ لايه‌نى خراپ و ڕه‌فتارى ناشيرينى شاعيران و به‌ زه‌قى تيشكيان ده‌خاته‌ سه‌ر. 2- به‌غداى وه‌كو شارى گۆرانى بێژان و ڕه‌فتار ناشيرينان وێنا كردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى ڕاستييه‌. 3- باسى ئه‌بو نه‌وواسى نه‌كردووه‌ كه‌ هاوبيرى خۆى بووه‌ له‌ خراپيدا و شيعره‌كانى ابن الرومي يشى زۆر به‌ كه‌مى هێناوه‌ته‌وه‌. 4- جۆرێك له‌ هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ به‌رنامه‌يى باڵى به‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى كتيبه‌كه‌دا كێشاوه‌، بۆيه‌ خوينه‌ر بێزار ده‌بێت و بابه‌ته‌كانى بۆ ڕێك ناخرێت، له‌ يه‌ك كاتدا باسى( الأدب والسيرة والفقه والسير والعلم والتفسيروالأخباروالتاريخ) پێكه‌وه‌ ده‌كات! 5- به‌ عه‌نعه‌نه‌وسه‌نه‌د خوينه‌ر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنيت، له‌ كاتێكدا كتێبه‌كه‌ى تايبه‌ته‌ به‌ گۆرانى بێژانه‌وه‌. 6- له‌ زۆر جێگه‌دا تانه‌ له‌ بيروباوه‌رى ئيسلامى ده‌دات، سه‌رده‌مى جاهيلى له‌سه‌رده‌مى ئيسلامى به‌ باشتر ئه‌زانێت، بێباوه‌ڕى به‌ شێوه‌يه‌كى راشكاوانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو، گاڵته‌ كردن و سوكايه‌تى زۆرى تێدايه‌ به‌ نوێژو به‌ ڕۆژوو و به‌حه‌ج و...هتد. 7- بۆ ڕازى كردنى بوه‌يهييه‌كان تانه‌ له‌ سوكه‌ينه‌ى كچى حوسه‌ين و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌دات. 8- تانه‌ ده‌دات له‌ (أبى حنيفة النعمان ، وأبو الأسود الدؤلى و هاوسه‌كه‌ى،رباح بن عطاء كه‌ له‌سه‌رانى تابعييه‌كان بووه‌، ، النعمان بن البشير الأنصارى). 9- هه‌ندێ هه‌ڵه‌ى مێژووى گه‌وره‌ى تێدايه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى وتوويه‌تى صالح بن عبدالقدوس له‌ لايه‌ن هارون الرشيد كوژراوه‌ ، له‌ كاتێكدا هارون ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نى پێنج ساڵ بووه‌و مه‌هدى ئه‌وى كوشتووه‌ له‌سه‌ر زه‌نده‌قه‌. 10- باسى سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاى ئيسلام وه‌كو سه‌رده‌مێكى خوێناوى باس ده‌كات. 11- به‌درۆيان خستووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ په‌نجا سال نوسيوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ڕازيكردنى بوه‌يهييه‌كان و كه‌ ده‌گاته‌ سه‌ره‌تاى سه‌رده‌مى ئه‌وان ئيتر باسى هيچ خراپه‌يه‌كيان ناكات. 12- ئه‌م كتێبه‌ بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كييه‌ بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتناس و عه‌لمانى و ناحه‌زانى ئيسلام، ته‌نانه‌ت طه حسين كه‌ زۆر به‌ ڕه‌خنه‌ بووه‌ له‌ ئيسلام و زانايانى ئيسلام چه‌ند ڕه‌خنه‌يه‌كى كه‌م نه‌بێت هيچى له‌سه‌ر كتێبێكى گه‌وره‌ى وه‌كو الأغانى تۆمار نه‌كردووه‌. 13- كتێبى الاغاني به‌رجه‌سته‌كردنێكه‌ بۆ درۆو شێواندنى مێژوو و بۆ ناپاكى زانستى. ئه‌مه‌ش ڕاوبۆچوونى هه‌ندێك له‌ زانايانه‌ ده‌رباره‌ى كتێبى الأغاني: - ابن الجوزي ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى: "وكان يتشيّع ومثله لا يوثق بروايته، فإنّه يصرّح في كتبه بما يوجب عليه الفسق, وتُهّون شرب الخمر وربّما حكى ذلك عن نفسه ومن تأمّل كتاب الأغاني رأى كل قبيح ومنكر" 7(ابن الجوزي: المنتظم ج6 ص40,41). - الذهبي ده‌ڵێت:(الأغاني شيعي، وهذا نادر في أموي، كان إليه المنتهى في معرفة الأخبار وأيام الناس، والشعر، والغناء والمحاضرات. يأتي بأعاجيب بحدثنا وأخبرنا). -وليد الأعظمي ده‌رباره‌ى وتوويه‌تى:( اعتمد أبوالفرج الأصفهاني في كثير من أخباره السوداء المظلمة المسمومة، على طائفة خبيثة من الرواة الكذابين، والمجروحين، والمطعون عليهم، واعتبر أخبارهم موثقةً ولوَّث صفحات تاريخناوأدبنا بالسخائم والبلايا). كتێبى الأغاني يه‌كه‌م جار له‌ قاهيره‌ له‌ چاپخانه‌ى بولاق چاپكراوه‌ له‌ ساڵى (1285هـ) له‌ بيست به‌رگدا. بۆ ئاماده‌ كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ، له‌وانه‌: - نقد كتاب الأغاني/د.كمال يونس. - التعريف بكتاب الأغاني و مؤلفها. - هه‌ندێ زانيارى ده‌رباره‌ى ژياننامه‌ى له‌ سايتى ويكبيديا و صيد الفوائد.