/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 13)
: 379
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 13)
پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی شەشەمی سیفاتەكان
پرسیار 1/ شەشەمین بنچینەیە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله تعالی بیزانین؟
وەڵام/ سەبارەت بە جێگیر كردنی سیفاتەكان پێویستە خۆمان لەدوو مەترسی و نەهی لێكراو بەدووربگرین.
پرسیار 2/ ئەو دوو مەترسییە چین كە پێویستە بەدووربین لێی و خۆمانی لێ بپارێزین؟
وەڵام/ یەكەمیان (التمثیل) واتە: لێچواندن ، دووەمیشیان )التكییف) واتە: چۆنیتی دیاری كردن.
پرسیار 3/ واتاو چەمكی (التمپیل) لێچواندن چییە؟
وەڵام/ (التمپیل) واتە: ئەو كەسەی كە سیفەتەكە جێگیر دەكات، باوەڕی وابێت، ئەو سیفەتانەی كە بۆ الله تعالی جێگیری كردووە، وەكو سیفەتی مرۆڤ و درووستكراوەكانە. بۆ نموونە وا بزانێت كە الله دەستی هەیە، دەستی وەكو مرۆڤەكانە والعیاذ بالله، الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ) الشوری/ 11.
پرسیار 4/ بەبەڵگەوە، حوكمی ئەو كەسە چییە كە باوەڕی بەو شێو بێت؟
وەڵام/ ئەو باوەڕە باوەڕێكی پووچ و بەتاڵە بە بەڵگەی چەندین ئایەت، وەكو: ﴿لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ الشورى: 11، هەروەها فەرموودەی الله تعالی: ﴿أَفَمَنْ يَخْلُقُ كَمَنْ لَا يَخْلُقُ ۗ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ﴾ النحل: 17، هەورەها ئایەتی: ﴿هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا ﴾ مريم: 65.
پرسیار 5/ بەڵگەی عەقڵی چییە لەسەر ئەوەی ئەو بیروباوەڕە هەڵەیە و بەتاڵە؟
وەڵام/ بەڵگەی عەقڵی دەتوانین لە چەند ڕوویەكەوە بخەینە ڕوو:
1- مشتومڕ وناكۆكی هەڵناگرێت كە جیاوازی لە نێوان زات و سیفاتی خالق و درووستكراوەكانیدا هەیە، ئەوەش وا دەكات كە جیاوازی لە سیفەتەكانیشیاندا هەبێت، چونكە هەر یەك لە خالق و مەخلوق سیفاتی شاییستە و شیاوی بە خۆی هەیە.
2- ئایا بەدیهێنەر و خالیقی بێ عەیب و بێ نوقسانی چۆن دەگونجێت سیفاتەكانی هاوشێوەی سیفاتی درووستكراوەكانی خۆی بێت، كە ئەوان هەمیشە نیازیان بە كەسێكە كە نوقسانی وكەم و كورتییان بۆ پڕ بكاتەوە، لێچواندنی پەروەردگاری بێ عەیب و نوقسانی بە مەخلوقی پڕ عەیب و نوقسانی جۆرێكە لە عەیب و خەوش كە الله تعالی لەوە بەرییە.
3- یەكگرتنەوە لە ناودا واتای ئەوە ناگەیەنێت یەكگرتنەوە لە حەقیقەتیشدا هەبێت، الله ژیان و توانا و زانست و بینین و بیستنی هەیە و مرۆڤەكانیش هەیانە، ئەگەرچی وەكو ناو یەكدەگرنەوە ، بەلام وەكو حەقیقەت زۆر جیاوازن.
پرسیار 6/ واتای (التكییف) و شێوە بۆ دیاریكردن چییە؟
وەڵام/ واتە ئەو كەسەی كە سیفەتێك بۆ الله جێگیر دەكات باوەڕی وابێت كە سیفەتێكە ئاوها و ئاوهایە بێ ئەوەی بیبەستێتەوە بە هاوشێوەیەك.
پرسیار 7/ بەڵگە چییە لەسەر پووچەڵی بیروباوەڕی (التكییف)؟
وەڵام/ بەڵگە ئایەتی قورئانی پیرۆزە: ﴿ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا﴾ طه110 . هەروەها ئایەتی:﴿ وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴾ الإسراء36
بێگومان كە ئێمە ئاگادار نین لە چۆنێتی ئەو سیفەتانەی باوەڕمان پێیەتی چونكە الله تعالی خۆی حەقیقەتی شێوەكەی بۆ دەرنەخستووین، بۆیە هەر دیاری كردنێك بۆ شیوازی ئەو سیفەتانە جۆرێكە لە سنوور بەزاندنی شەرعی و قسە كردنی بێ بەڵگە.
پرسیار 8/ بەڵگەی عەقڵی چییە لەسەر ئەوەی ئەو بیروباڕە بەتاڵە؟
وەڵام/ بەڵگە ئەوەیە كە هیچ شتێك حەقیقەتی سیفەتەكانی نازانرێت تاكو:
زانستی تەواوت دەربارەی زاتی ئەو شتە یان بەهاوشان و هاوشێوەیەكی نەبێت، یان هەواڵێكی ڕاست و درووست لەو بارەوە هەبێت. هیچیش لەم ڕێگایانە سەبارەت بە سیفەتەكانی الله تعالی بەردەست نین، بۆیە بیروباوەڕی (التكییف) واتە دیاری كردنی شێوەو چۆنێتی بۆ سیفەتەكانی الله بیروباوەڕێكی ناڕاست و بەتاڵە.
تێبینی:
- بنەمایەك هەیە دەڵێت: (كل ممثل مكیف ولیس كل مكیف ممثلا) واتە سەبارەت بە ئەسمائو سیفات، هەركێ حاڵەتی لێچواندنی تێدا بوو بۆ سیفەتەكانی الله تعالی ئەوە (تكییف) و دیاری كردنی شێوەو چۆنێتیشی تێدایە، بەڵام پێچەوانەكەەی ڕاست نییە.
- (تكییف) ئەوەیە باسی چۆنێتی شتەكە بكرێت، ئیتر ئەو چۆنیتییە ڕەها بێت، وەكو ئەوەی بۆ نموونە كەسێك بڵێت: سەیارەیەكم كڕی چۆنێتی و شێوازی ئاوها و ئاوهایە، بێ ئەوەی باسی سەیارەیەكی تری هاوشێوەی بكات! یان بەستراوەتەوە بە شتێكی ترەوە وەكو ئەوەی بڵێت: سەیارەیەكم وەكو ئەم سەیارەیە كڕی.
- پێشەوا مالیكی كوڕی ئەنەس بە رەحمەت بێت، كاتێك پرسیاری ئەم ئایەتەی لێكرا: {الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى} [طه:5] ، فەرمووی: ( الاستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة،) واتە: (استواء) و چوونە سەرعەرشەكە لەلایەن الله تعالی نەزانراو نییە، چۆنیتییەكەشی لە توانای عەقڵدا نییە لێی تێبگات، باوەڕ پێ هینانی پێویست و واجیبە، پرسیار كردنیش دەربارەی ئەم مەسەلە بیدعە و داهێنراوە . زانایانی ئەهلی سوننەت لەسەر ئەم بنەمایە كاریان كردووە سەبارەت بە هەردوو جۆری سیفاتە (ذاتي) و(فعلي) یەكاندا.
[caption id="attachment_4549" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]
2018-06-22
2023-10-28
2018-04-14
2024-04-18
2024-03-26
2024-03-08
2023-10-28