/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 9 )
: 364
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 9 )
پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی دووەمی سیفاتەكان
پرسیار 1/ دووەمین بنچینە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله تعالی بیزانین؟
وەڵام/ دووەمین بنچینەی پێویست لەم بارەوە ئەویە كە بابەتی سیفاتەكانی الله عزوجل لە بابەتی ناوەكانی فراوانترە.
پرسیار 2/ هۆكاری چییە كە بابەتی سیفاتەكان لە بابەتی ناوەكانی الله تعالی فراوانترە؟
وەڵام/ هۆكارەكەی بۆ دوو مەسەلە دەگەڕێتەوە:
1- لەبەر ئەوەی هەموو ناوێك لە ناوەكانی الله عزوجل سیفەتێكی لە خۆ گرتووە.
2- لەبەر ئەوەی هەندێ لە سیفاتەكانی الله تعالی پەیوەندی بە ئەفعال و كردارەكانییەوە هەیە، كردارەكانی الله تعالی ش كۆتایی نییە، وەكو چۆن وتەكانی بە هەمان شێوە كۆتایی نییە.
پرسیار 3/ بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی كردارو گوفتارەكانی الله تعالی كۆتاییان نییە؟
وەڵام/ بەڵگە ئەوەیە كە الله خۆی فەرموویەتی: وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴾ لقمان: 27. واتە: ئەگەر هەموو دارو درەختەكانی سەرزەوی دابدرێن وەكو پێنوس و دەریاكانیش ببەن بە مەرەكەب بۆیان، حەوت دەریای تریش بە دوایانەوە بێت و بەو پێنوس و مەرەكاەبانە وشەكانی الله بنوسرێتەوە، ئەو پێنوسانە دەشكان و مەرەكەبەكان تەواو ەبوون، بەڵام وشە تەواو بێ عەیبەكانی الله تعالی كۆتاییان نەدەهات، الله تعالی بەهێزە لە تۆڵەسەندن لە موشریكان و دانایە لە بەڕێوەبردنی درووستكراوەكانیدا. لەم ئایەتەدا سیفەتی كەلام و قسەكردنی تێدایە بۆ الله تعالی بەو شێوەی كە شاییستەی مەزنی خۆیەتی.
پرسیار 3/ هەندێ نموونە بخەرە ڕوو سەبارەت بە سیفەتەكانی الله تعالی، لەگەڵ بەڵگە هێنانەوە بۆ هەموو نموونەیەك.
وەڵام/
* سیفەتی (المجيئ) واتە: هاتن. الله تعالى فەرموویەتی: ﴿ وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا﴾ الفجر: 22. واتە: لەوكاتەی سەرزەوی هەموو تێكدەشكێت و پەروەردگارت دیت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان لە نێوان بەندەو درووستكراوەكانیدا.
* سیفەتی (النزول) واتە: دابەزین. پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: «ينزل ربنا إلى السماء الدنيا »متفق عليه. واتە: پەروەردگارمان بۆ ئاسمانی دونیا دادەبەزێت.
پرسیار 4/ كەواتە بە پێی ئەو دوو نموونە: ئایا بۆمان هەیە بە الله بڵێین: (الجائی) واتە: هاتوو. یان (الآخذ) واتە: وەرگر، یان: (النازل) واتە: دابەزیو؟
وەڵام/ نەخێر وەكو ناو درووست نییە ناوی لەو شێوە لە الله تعالی بنەین، بەڵام وەكو باس كردن و هەواڵدان درووستە باسی بكەین وبڵێین الله تعالی ئەو سیفەتانەی هەیە لە هاتن و تۆڵەسەندن ودابەزین و سیفەتەكانی تر.
ڕوونكردنەوە: هەندێ لە مامۆستایان كە شەرحی ئەم بابەتەیان كردووە بۆ ڕونكردنەوەی زیاتر وتوویانە: بۆ ئەوەی جوان لەمەسەلەی فراوانی سیفاتەكان بەراورد بەناوەكانی الله تعالی تێبگەیت، بازنەیەكی بچووك درووست بكە وتێیدا بنووسە ناوەكانی الله، بە دەوری ئەو بازنەیەدا بازنەیەكی گەورەتر درووست بكە و تێیدا بنووسە سیفاتەكانی الله، بەدەوری ئەو بازنەیەشدا بانەیەك لە هەردوو بازنەكە گەورەتر درووست بكەو تێیدا بنووسە هەواڵەكان دەربارەی الله تعالی. ئینجا هێڵێك لە بازنە بچووكەكەوە بەرەو بازنەی دووەم و سێیەم ڕابكێشە، بۆ ئەوەی تێبگەیت، كە ئەوەی ناو بێت بۆ الله تعالی لە هەمان كاتدا سیفەت و هەواڵیشە، بەڵام پێچەوانەكەی ڕاست نییە، واتە: هێڵەكە یان سەهمەكە نابێت لە سێیەم بازنەی گەورەوە بگەڕێتەوە بۆ دوو بازنە بچووكترەكە، بە واتایەكی تر، مەرج نییە هەموو سیفەتێك ناوی الله ی لێ دەربكرێت، هەروەها هەواڵ سیفەت و ناوی لێ دەرناكرێت. بۆ نموونە: ئایەتی: (أَ أَنْتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ) وشەی الزارعون هەواڵە، لە بازنە گەوەركەدا دایدەنێین، واتە: نە ناوە بۆ الله و نە سیفەتە. یان وشەی (الكلام) ئەمە سیفەتە، لەبازنەی دووەمدا دایدەنێین و نابێت بێینە خوارەوە بۆ بازنە بچوكەكە و ناوی بۆ الله لێ لێ دابتاشین، چونكە وتمان هێڵەكە یان سەهمەكە لە بازنە گەورەكانەوە ناگەڕێتەوە بۆ بازنە بچووكەكان، بەڵا م ناوی (القوي) لەبازنە بچووكەكەدا دادەنرێت بۆیە دەگونجێت ببێتە سیفەت و دەگونجێت وەكو هەوالیش باس بكرێت.
[caption id="attachment_4543" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]
2023-11-22
2018-04-05
2021-09-08
2023-11-01
2018-04-05
2018-05-22
2022-07-03
2018-04-05