العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٦- الحبیب بورقیبة
: 414
2018-04-07
سه‌رۆكی پێشوتری تونسه‌ ، له‌ ساڵی 1903ز له‌ دایكبووه‌و له‌ساڵی 19577ز كوده‌تای له‌ دژی (محمد الأمین باي) كرد و بوو به‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ ، پاش چه‌ند مانگێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند بریاڕێكی ده‌ركرد له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی وقه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنان پێش بیست ساڵی وشوو كردنی كچان پێش حه‌ڤده‌ ساڵی ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بڕیاری تر وه‌كو پێدانی مافی مناڵ له‌باربردن بۆ ژنان . بورقێبه‌ سیاسه‌تی دژایه‌تی ئیسلامی به‌رپاكرد له‌سه‌ره‌تای حوكمڕانی خۆی تاكو لابردنی له‌ ڕێگه‌ی بنعه‌لیه‌وه‌ ، ئه‌و دروستكراوێكی فه‌ره‌نسی بوو به‌ ڕاشكاوی هه‌وڵیدا بنه‌ماكانی ئیسلام له‌و وڵاته‌ بڕوخینێ ، بۆ نموونه‌: - پێی وابوو رۆژوو زیان به‌ ئابووری وڵات ئه‌گه‌یه‌نێت و به‌ ڕه‌سمی له‌ ساڵی 19622ز ڕۆژووگرتنی قه‌ده‌غه‌كرد له‌سه‌ر كرێكاره‌كان و فه‌رمانبه‌ران و پێشنیاری كرد پاش خانه‌نشین بوونیان بیگێڕنه‌وه‌ یان له‌ هه‌ر كاتێكی تر غه‌یری ڕه‌مه‌زان. - هه‌وڵی زۆری دا ڕێگری بكات له‌ حاجیه‌كانی تونس له‌ گه‌شت كردن بۆ سعودیه‌ به‌ مه‌به‌ستی حه‌جكردن و له‌ ساڵی 1964ز له‌ وتارێكیدا پێشنیاری كرد له‌ جیاتی حه‌جكردن بۆ سعودیه‌ باشتره‌ حاجێكان سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی پیاو چاكان بكه‌ن له‌ تونس وه‌كو مه‌زارگه‌ی (أبي زمعة البلوي وأبي لبابة الأنصاري ) . - له‌ ساڵی 1981ز به‌یاسای ژماره‌ (1088) سه‌رپۆشی له‌ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌كرد به‌ به‌هانه‌ی نه‌گونجانی سه‌رپۆش له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌ ئاهنگێكی جه‌ماوه‌ریشدا به‌ ده‌ستی خۆی ده‌ستی كرده‌ ڕێگرتن له‌ ئافره‌تان و سه‌رپۆشه‌كانی له‌سه‌ریان ده‌كرده‌وه‌و ده‌یخسته‌ سه‌رشانیان گرته‌كانیش له‌ یوتیوب هه‌یه‌ بۆ كه‌سێك بیه‌وێت ته‌ماشایان بكات. - هه‌روه‌ها نوێژی جه‌ماعه‌ت و به‌ تایبه‌ت نوێژی به‌یانیانی له‌ لاوان قه‌ده‌غه‌كرد و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ ڕاونانی ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی نوێژی به‌یانیان ده‌بوون. - هه‌روها به‌ به‌هانه‌ی كاریگه‌ری خراپی نوێژی جومعه‌ له‌سه‌ر ئاستی كاركردنی فه‌رمانبه‌ران وكرێكاران هه‌ڵسا به‌ لابردنی نوێژو وتاری هه‌ینی له‌ جامع الزیتونة و شوینی تر له‌ تونس و هه‌ندێ له‌ زانایانی ده‌سه‌ڵات فه‌توایان بۆ دا كه‌ ده‌كرێت نوێژی جومعه‌ له‌گه‌ڵ عه‌سر كورت بكرێته‌وه‌ چونكه‌ جومعه‌ ده‌وامی ڕه‌سمی بوو و پشوو نه‌بوو له‌وێ. - ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زنجیره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دانی نه‌یاره‌كانی و ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بوو ،و دڕنده‌ییه‌كی ناله‌باری له‌و باره‌وه‌ نیشاندا. له‌ ساڵی 19877ز (زین العابدین بن علي) به‌ كوده‌تایه‌ك توانی ببێته‌ سه‌رۆك كۆماری تونس و بورقێبه‌ لا بدات له‌سه‌ر كورسی حوكم و بیخاته‌ ژێر ئیقامه‌ی جه‌بری له‌ یه‌كێك له‌ كۆشكه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی و هه‌موو هه‌واڵێكی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن شارده‌وه‌ ،بورقێبه‌ چه‌ندین جار هه‌وڵی خۆكوشتنی دا له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌ كۆتاییدا له‌ ساڵی 2000ز له‌ دونیا ده‌رچوو. به‌ڵام بن عه‌لی وێرای ئه‌وه‌ی نه‌یهێشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی ببن ، ڕێگه‌شی نه‌دا زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌ جیهانیه‌كان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بێنه‌ تونس ، شایانی باسه‌ بن عه‌لی سه‌باره‌ت به‌ دژایه‌تی كردنی ئیسلام به‌ ته‌واوه‌تی درێژه‌ی به‌ ڕێبازی بورقێبه‌دا وهیچی له‌و كه‌متر نه‌بوو ئه‌گه‌ر زیاریش نه‌بێت