#فه‌رمووده_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:23 هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه زه‌عيف بن چيمان بۆ ده‌مێنيته‌وه زياتر له به‌رێزێك تاكو ئێستا پێيان وتووم: ئه‌م هه‌موو فه‌رمووده‌يه زه‌عيف بێت و ئه‌سڵى نه‌بيت، ئيتر چيمان بۆ ماوه‌ته‌وه؟ منيش ده‌ڵێم: هه‌زاران فه‌رمووده‌ى صه‌حيح و حه‌سه‌ن مان بۆ ماوه‌ته‌وه كه هيچ گومانێك له ڕاست و درووستياندا نييه و به دڵنيياييه‌وه ده‌توانى دينى خۆتى لێ وه‌رگريت و فێربيت، به‌ڵام كێشه‌ى ئيمه ڕاهاتن و خوو گرتنه له گه‌ل كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌يه‌كدا كه سه‌نه‌ديان ته‌واو نييه‌و زانايان له دێر زه‌مانه‌وه ورياييان ده‌رباره‌ى لاوازى سه‌نه‌ديان ونابه‌جێيى مه‌تنيان داوه، له‌وه‌شدا خه‌تاى خۆمان نييه، مه‌گه‌ر له‌وه نه‌بيت كة ته‌حقيق ناكه‌ين و ته‌نها گوێگرين و وه‌رگرێكى نه‌رێنين، ئه‌وانه‌ى كه فێريان كردين به‌داخه‌وه خؤيان بازاڕى ته‌حقيق كردنى فه‌رمووده‌يان زۆر كه‌ساس بوو، بۆيه ئێسته‌ش خه‌ڵكانێك وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو فه‌رمووده لاوازه دوور خرێنه‌وه زيانى بۆ دينداريمان ده‌بيت. له‌م ماوه‌ى كه باسى ئه‌و فه‌رموودانه‌م كردووه كه بنةمايان نييه‌و (موضوع )ن و (ضعيف) ن، تێبينى دةكه‌م چه‌ندين به‌ڕێز به ڕاسته‌وخۆ و به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌رگرى له‌و فه‌رموودانه ده‌كه‌ن و ناتوانن و دڵيان ڕێگه‌يان نادات ده‌ستبه‌رداريان بن، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌يه. ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ل مامۆستايه‌كى ئايينى هه‌ندێ قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌م جۆره فه‌رموودانه چووه نێوانمانه‌وه ، ئه‌و زۆر له گه‌ڵم ناكۆك بوو، ده‌يووت: خوا ڕووزه‌رديان بكات ئه‌وانه‌ى ئه‌ڵێن حديث (صحيح و ضعيف )ى هه‌يه، (حديث) كوا زه‌عيف و قه‌ڵه‌وى هه‌يه! هه‌مووى هه‌ر قسه‌ى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم ، ئه‌و له كاتێكدا مامۆستاى مزگه‌وتێك بوو خه‌ڵكێكى زۆريش گوێى لێ ده‌گرت،ئه‌و پيى وابه‌ه بێ ئه‌ده‌بييه به‌هه‌ر فه‌رمووده‌يه‌ك - به‌ده‌ر له‌سه‌نه‌دى مادام له كتێبه‌كانداهاتبيت - بوترێت لاوازه‌و ئه‌سڵى نييه! هه‌رچه‌ند سوپاس بۆ خوا ئه‌و جۆره مامۆستايانه كه‌من و ئێستا كه‌متريش بوونه. بۆيه كێشه‌كانى ئێمه له‌بوارى زانستيدا به گشتى و زانستى فه‌رمووده به تايبه‌تى ڕه‌گى هه‌يه و ساڵانێك به هه‌ڵه ئيشى له‌سه‌ر كراوه به ماوه‌يه‌كى كه‌م يان به بێ هه‌وڵ و كۆششى زۆر چاره‌سه‌ر نابێت. إحسان برهان الدين 10- شعبان-1438 2017-5-6 سلێمانى