العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣١- الأربعين النووية
: 485
2018-04-10
ناونيشانى ته‌واوى كتێبه‌كه‌:(الأربعون في مباني الإسلام وقواعد الاحكام) دانه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وا (يحيى بن شرف النووي) يه‌، زانايه‌كى به‌ ناوباگ و گه‌وره‌ى ئيسلامه‌، له‌ ساڵى 767 ك وه‌فاتى كردووه‌، خاوه‌نى ژماره‌يه‌كى زۆره‌ له‌ كتێبى به‌ سوود و به‌ ناوبانگ ، وه‌كو: الاذكار و شه‌رحى سه‌حيحى موسليم وتهذيب الأسماء واللغات و المجموع شرح المهذب و ئه‌م كتێبه‌ش كه‌ لێره‌دا پيناسه‌ى ده‌كه‌ين. كتێبه‌كه‌ بريتييه‌ له‌ مه‌تنێكى كورتى به‌ ناوبانگ،(42) فه‌رمووده‌ى له‌ خۆ گرتووه‌، زنجيره‌ى ئيسناده‌كانى لێ لابراوه‌و دانه‌ر خۆى وابه‌سته‌ى ئه‌وه‌ كردووه‌ ته‌نها فه‌رمووده‌ى صحيح باس بكات، له‌ بنچينه‌دا ابن الصلاح باسى 26 فه‌رمووده‌ى كردبوو كه بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى ئايينى ئيسلامى له‌ خۆ گرتبووو،‌ ناوى نابوو: (الاحاديث الكلية)، جا پێشه‌وا النووي هه‌ڵسا به‌ زياد كردنى ئه‌و ژماره‌ فه‌رموودانه‌ى ابن الصلاح وگه‌ياندوويه‌تى به‌ چل و دوو فه‌رمووده‌.   هه‌موو فه‌رمووده‌يه‌ك له‌و چل و دوو فه‌رمووده‌يه‌ بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كى ئيسلامه‌، پێويسته‌ هه‌موو كه‌سێك بيه‌وێت دوا ڕۆژى حۆى ئاوه‌دان بكاته‌وه‌ به‌ ته‌واى ئاگه‌دارى ئه‌و فه‌رموودانه‌ بێت و وشه‌رح واتاكانيان به‌ روونى بزانێت.   فێرخوازانى زانست و زانايانيش زۆر بايه‌خيان به‌م كتيبه‌ داوه‌، خزمه‌تيان كردووه‌ به‌ شه‌رح و ڕوونكردنه‌وه‌و، سه‌ره‌تا له‌ نه‌وه‌وى خۆيه‌وه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌سه‌ر ئه‌ربه‌عين هه‌يه‌ به‌ڵام شه‌رحى نييه‌ وه‌كو گومان ئه‌برێت، - " قواعد وفوائد من الأربعين النووية " ناظم بن محمد سلطان ، الدار السلفية ،تونس.." - الجامع في شرح الأربعين النووية " للشيخ محمد يسري، دار اليسر - القاهرة ..وه‌كو وتم شه‌رحى زۆره‌ و به‌ گشتى شه‌رحه‌كانيشى سوودى خۆيان هه‌يه‌.   شه‌رحى ده‌نگيشى زۆره‌ له‌وانه‌يه‌ شه‌رحه‌كه‌ى (عبدالكريم الخضير)و هه‌روه‌ها شه‌رحى (ابن عثيمين) له‌ گونجاوترينيان بێت، به‌ڵام بۆ كه‌سێك بيه‌وێت به‌ وردكارى زۆره‌وه‌ واتاكانى بزانێت چاكترين شه‌رح شه‌رحه‌كه‌ى (ابن رجب الحنبلي ) يه‌ كه‌ هه‌شت فه‌رمووده‌شى بۆ زياد كردووه‌و به‌ ناونيشانى: جامع العلوم والحكم. ئه‌م كتێبه‌ چونكه‌ زۆر به‌ ناو بانگه‌و داواكارى زۆر له‌سه‌ره‌، به‌رده‌وام چاپ ده‌كرێت و ناتوانرێ چاپه‌كانى بژمێردرێت، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ هه‌ندێكه‌ له‌ چاپه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى: ـ طبعة الجامعة الإسلامية في المدينة المنورة سنة (1395هـ) ومعها الأحاديث التي زادها الحافظ ابن رجب رحمه الله تعالى . 2 ـ طبعة دار الكتب العلمية في بيروت سنة(1401هـ) شرح غريبها ومشكل ألفاظها وحققها الشيخ رضوان محمد رضوان . 3 ـ طبعة مؤسسة الرسالة في بيروت سنة (1402هـ) ضبط ألفاظها وشرح معانيها الشيخ محيي الدين مستو . 4 ـ طبعة دار الرائد العربي في بيروت سنة (1404هـ) باعتناء الشيخ عبد العزيز السيروان 5 ـ طبعة مؤسسة الريان للطباعة والنشر والتوزيع في بيروت سنة (1416هـ) . 6 ـ في مطبعة عيسى البابي الحلبي وشركاه بمصر دون تاريخ ، وعليها تقرير للشيخ هاشم بن محمد الشرقاوي . 7 ـ طبعة دار البخاري للنشر والتوزيع في القصيم دون تاريخ .